ئیسرائیل

وڵاتێک لە ڕۆژاوای ئاسیا

ئیسرائیل (بە عیبری: יִשְׂרָאֵל‎، بە عەرەبی: إسرائیل، بە ئینگلیزی: Israel)، بەفەرمیی وڵاتی ئیسرائیل (מְדִינַת יִשְׂרָאֵל‎)، دەوڵەتێکە دەکەوێتە ڕۆژاوای ئاسیاوە، و ئەکەوێتە سەر کەناری ڕۆژاوای دەریای ناوەڕاست، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ لوبنان، لە باکووری رۆژاواوە لەگەڵ سووریا و لە رۆژھەڵاتەوە لەگەڵ زیفەی ڕۆژاوایی فەلەستین و ئوردن و لە باشوورەوە لەگەڵ کەرتی غەززەی فەلەستینی و میسر دا سنووری ھەیە. وڵاتی ئیسرائیل لە ١٤ی ئایاری ١٩٤٨ دامەزرا، کە لەلایەن ئەنجومەنی جوولەکەی زایۆنیزمەوە راگەیەندرا لە فەلەستین، لەڕۆژی ئەنجام گەیەندراوی داواکاریی بەریتانیی، بەپێی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیاری بەریتانیا، لەژێر سێبەری شەڕ و ناکۆکیی جوو و عەرەب، بووە ھۆی نسکۆی فەلەستینیی، کە بووە ھۆی لەناوچوون و داڕووخانی گەلێک شار و دێی فەلەستین، و بەھاندانی ھەندێک لە سووپا عەرەبییەکانەوە کە داوایان لە فەلەستینییەکان کرد کە شوێنەکانییان بەجێ بھڵێن بە بیانووی پاکژکردنیان، بەجۆرێ کە دانیشتووانی ئەو شوێنانە وەک پەنابەر چوونە کەناری رۆژاوا و کەرتی غەززە و ھەندێک وڵاتی عەرەبیی تریش. وڵاتی ئیسرائیل ڕاگەیەندرا بەمەبەستی وەرگرتن و پێشوازییکردن لەو جوولەکانە کە دەرکرا بوون و رۆیشتبوون لە رۆژھەڵاتی ئەورووپا لەکاتی شەڕی جیھانیی دووەم و نیشتەجێ و نیشتمانیی کردنییان لە وڵاتێکی جوولەکەیی دا، ھەروەھا وەرگرتنی جوو لە ھەموو سەرانسەری جیھاندا.

State of Israel
ئیسرائیل
יִשְׂרָאֵל
سروود: 

Hatikvah (הַתִּקְוָה)
پایتەختئورشەلیم
31°47′N 35°13′E / 31.783°N 35.217°E / 31.783; 35.217
گەورەترین ئورشەلیم
زمانە فەرمییەکان عیبری
گرووپە ڕەگەزییەکان  ٧٣٫٩٪ جوو، ٢١٫١٪ عەرەب، ٥٪ ئەوانی دیکە
دەوڵەت پەرلەمانی
 -  سەرۆک کۆمار ئیسحاق ھێرزۆگ
 -  سەرۆک وەزیران بێنیامین نێتانیاھو [١][٢]
وەرگرتنی سەربەخۆیی سەربەخۆیی لە حووکمی بەریتانیا لەسەر فەلەستین 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٨٧٢٬٧٠٠، ٧٬٤١٢٬٢٠٠، ٨٬٤٦٣٬٤٠٠، ٨٬٦٥٤٬٩٠٠، ٨٬٧٩٦٬٢٠٠، ٨٬٨٩١٬٨٠٠، ٩٬٠٩٣٬٠٠٠، ٩٬٨٤٠٬٠٠٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
دراو شێکێل ₪ (ILS)
ناوچەی کاتی IST (UTC+٢)
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .il
نەخشەی ڕامیاری ئیسرائیل و بەڕێوەبەرایەتیی میری فەلەستین

مێژوو دەستکاری

بەنی ئیسرائیلییە عیبرییەکان لە فەلەستین لەسەرەتای سەدەی شانزدەھەمی پێش زایینەوە نیشتەجێ بوون، لەئێستادا جووە ھاوچەرخە نوێیەکان خۆیان بە وەچەی ئەوان دەزانن و خۆیانیان بۆ دەگەڕێننەوە، پێشیان وایە کە فەلەستین نیشتمانی نەمری خۆیانە. لەکۆتایی دووھەزارەکانی پێش زاییندا، پادشایەتی بەنی ئیسرائیل دامەزرا پاشان جودا بووەوە بۆ دوو پادشایەتی، ھیچییان خۆیان پێ ڕانەگیرا و جێگیر نەبوون تەنھا پادشایەتی یەھودا نەبێت کە لەسەرەتای سەدەی یەکەمی زایینییدا داڕووخا. لە سەدەی یەکەمی پێش زاییندا، ڕۆمانییەکان پادشایەتی یەھودایان کردە بەشێک لە ئیمپڕاتۆرییەکەیان، بەڵام پاش دووجار یاخییبوونی جوو لێیان لەسەدەی یەکەم و دووەمی زایینیدا، جوویان لەکۆڵخۆیان کردەوە و دەریان ھێنان لە گرینگییەکانییان، ناوی فەلەستینییان لەخۆگرت لەبری ناوی ھودا وەک ناوێک بۆ ئەو پارێزگایەی ئیمپڕاتۆرییەتەکە. لەو کاتەوە ژمارەی جوو لەو نیشتمانەدا خێرا زۆر بوو، ناو فەلەستینیش ئەگەڕێتەوە بۆ ناوی نەتەوەی فەلەستینی کۆن. پاشان خەلافەتی ڕاشدین ھاتە کایەوە و لەگەڵیشیدا فتووحاتی ئیسلامی کە فەلەستینیشی گرتەوە، ئەمەش لە لەسەردەمی عومەری کوڕی خەتتاب دا.

شەڕی ١٩٤٨ دەستکاری

 
ئورشەلیم

دوای وازھێنانی ئینگلیز لە خاکی فەلەستین و دەرگا واڵا کرا بەڕووی ئیسرائیل تا ڕاگەیاندنی وڵاتی جوولەکە بە سەرکردایەتی پڕۆفیسۆر تیۆدۆر ھێرتسل کەپێشتر لە پڕۆتۆکۆڵاتی ساڵانی ١٨٩٠ دایان ڕشتبوو بەمەش عەرەبەکان ڕازی نەبوون. بەو ھۆیەوە شەڕێکی خوێناوی ڕوویدا.

لەدوای جەنگی ١٩٦٧ دەستکاری

ئەم جەنگە لەنێوان عەرەب و جوولەکە بوو تێیدا لە کۆتاییدا بەھاوکاری ئەمریکا، ئیسرائیل سەرکەوت بەسەر عەرەبەکان و ئیسرائیل بەرزایییەکانی جۆلان نیمچە دوورگەی سینای داگیرکرد لە ماوەی ٦رۆژدا، ئەم جەنگە کە بە ھێرشی ئیسرائیل دەستی پێکرد وای کرد کە فەڕەنسا ھاوکاریەکانی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت.

ناونان دەستکاری

دوای سەربەخۆیی لە ساڵی ١٩٤٨، وڵاتەکە بە فەرمی ناوی «دەوڵەتی ئیسرائیل» (بە عیبری: מְדִינַת יִשְׂרָאֵל) وەرگرت، دوای ئەوەی پێشنیارە مێژوویی و ئایینییەکان بۆ خاکی ئیسرائیل وەک «زایۆن و یەھودا» ڕەتکرانەوە. لە ھەفتەکانی یەکەمی سەربەخۆییدا، حکوومەت زاراوەی «ئیسرائیلی»ی ھەڵبژارد بۆ ئاماژەدان بە ھاووڵاتییەکی ئیسرائیل، بەو ڕاگەیاندنە فەرمییەی کە لەلایەن وەزیری دەرەوە مۆشێ شارێتەوە ئەنجامدرا.[٣][٤]

لە ڕووی مێژووییەوە ناونیشانی وەک خاکی ئیسرائیل و بەنی ئیسرائیل بەکاردەھێنرا بۆ ئاماژەکردن بە شانشینی یەکگرتووی ئیسرائیل و تەواوی خەڵکی جوولەکە بە یەک لەدوای یەک. ناوی «ئیسرائیل» (بە عیبری: יִשְׂרָאֵל؛ بە یۆنانی: Ἰσραήλ) لە تەوراتەوە وەرگیراوە. کە لەم دەستەواژانەدا ئاماژەیە بۆ یەعقووب کە بەپێی پەرتووکی پیرۆزی عیبری، ناوەکە دوای ئەوەی بە سەرکەوتوویی لەگەڵ فریشتەیەکی یەزدان زۆرانبازی کردووە، ناوی لێنراوە. دوانزە کوڕەکەی یەعقووب بوونە باوباپیرانی نەوەکانی ئیسرائیل کە ناسراون بە دوانزە ھۆزی ئیسرائیل یان نەوەکانی ئیسرائیل. یەعقووب و کوڕەکانی لە کەنعان ژیاون، بەڵام برسێتی ناچاری کردوون بچنە میسر بۆ ماوەی چوار نەوە، ٤٣٠ ساڵی خایاند، تا مووسا ئیسرائیلییەکانی بردەوە بۆ کەنعان وەک لە پەرتووکی دەرچوون بە وردی باسکراوە. کۆنترین شوێنەواری ناسراو کە وشەی «ئیسرائیل» وەک گرووپێک باس دەکات لە لەوحەی مێرنێپتا دا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میسری کۆن و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی سەدەی سێزدەھەمی پێش زایین.[٥][٦][٧][٨][٩][١٠][١١][١٢]

ھەروەھا بە خاکە پیرۆزەکان ناسراوە، ناوچەکە پیرۆزە بۆ ھەموو ئایینە ئیبراھیمییەکان لەوانە جوولەکایەتی، مەسیحییەت، ئیسلام، درووز و بەھایی. لەژێر دەسەڵاتی کارگێڕی بەریتانیا (١٩٢٠–١٩٤٨)، تەواوی ناوچەکە بە فەلەستین ناسرابوو. بەدرێژایی سەدەکان ئەم ناوچەیە بە چەندین ناوی دیکە ناسرا، لەوانە کەنعان، سامریا، یەھودا، یەھودییەت، سووریا فەلەستین و باشووری سووریا.[١٣]

جوگرافیا دەستکاری

 
نەخشەی بەرز و نزمی ئیسرائیل
 
نەخشەی ئیسرائیل و فەلەستین

سنوورە سیاسییەکانی ئیسرائیل یەکێکە لەو بابەتانەی کە زۆرترین مشتومڕی لەسەرە لە جیھاندا، بەو پێیەی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ساڵی ١٩٤٨ەوە تا ئێستا سنوورە فەرمییەکانی خۆی بە تەواوی ڕانەگەیاندووە، ئەو بەشە سنوورانەی کە لە نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی دراوسێیدا ڕێککەوتوون، سنووری میسر (کە تێدەپەڕێت لە نێوان ناوچەی سینا و نەگێڤ) و دوو بەشی سنووری ئوردن (لە وادی عەرەبە و لە مەرج بیسان)، کە لەدوای واژووکردنی دوو پەیماننامەی ئاشتی دەستنیشانکران. لە ساڵی ٢٠٠٠ ئیسرائیل داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد سنوورەکانی نێوان خۆی و لوبنان دیاری بکات و ھێزەکانی بە پێی فەرمانە نێونەتەوەییەکان (بەناوی «ھێڵی شین») لە باشووری لوبنان کشانەوە. لە مانگی ئابی ٢٠٠٥ ئیسرائیل «ھێڵی سەوز»ی دەوروبەری کەرتی غەززەی وەک سنووری خۆی ڕاگەیاند.

دەوڵەتی ئیسرائیل دەکەوێتە کیشوەری ئاسیا لە ڕۆژھەڵاتی ناوین و ھاوسنوورە لەگەڵ دەریای ناوین. لە ڕووی جوگرافیاوە ئیسرائیل وڵاتێکی بچووکە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٩.٧ ملیۆن کەسە.[١٤] لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە تا ئێستا، ئیسرائیل لایەنێک بووە لە ململانێکانی ناوچەکە، بەتایبەتی لەگەڵ میسر، سووریا، لوبنان، ئوردن و فەلەستینییەکان.

حکوومەت و سیاسەت دەستکاری

پایتەخت دەستکاری

قودس پایتەختی ئیسرائیلە بەپێی یاسای «بنەڕەتی قودس، پایتەختی ئیسرائیل»ە، کە لە مانگی تەممووزی ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن کنێستەوە پەسەندکرا، بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ھەموو باڵیۆزخانەکانی ئەو وڵاتانەی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیلدا ھەیە لە شاری تەلئەبیبن، لەکاتێکدا ھەندێک کونسوڵخانەی وڵاتانی وەک تورکیا و ئەمریکا و بەریتانیا فەڕەنسا و ئەوانی تر لە قودس ھەڵکەوتوون.

بنەمای یاسا دەستکاری

 
کنێست

ئیسرائیل دەستووری فەرمی پەسەند نەکردووە. سەرەڕای ئەوەی کە بەیاننامەی دەوڵەت داوای پەسەندکردنی دەستوورێک بوو کە لە ڕێکەوتی ١ی ئابی ١٩٤٨ درەنگتر نەبێت، و سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی حکوومەتی کاتی بەناوی دەیڤید بن گوریۆن، فەرمانێکی دەرکرد کە بەردەوامیی ڕەوایی یاساکانی ژێرفەرمانی بەریتانیا بوونی ھەبێت بە شێوەیەک کە ناکۆک نەبێت لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییەی کە لە ئەنجامی دامەزراندنی دەوڵەت و دەستنیشانکردنی ئەنجومەنی دامەزرێنەری ھەڵبژێردراو وەک دەزگایەک کە دامەزراندنی دەستوور و پەسەندکردنی پێسپێردراوە، بەڵام ئەم ئەرکە بەردەوام بوو لە گواستنەوە بۆ بەشەکانی دیکە، و سەرەڕای پێشبینی ئەوەی کە ئەم یەکلاکردنەوە و یەکلاییکردنەوەکانی دواتر دەستبەجێ یان کاتی دەبن، بەڵام فەرمانی پێشوو لەگەڵ ھەمووارکردنە جیاکراوەکانی لە «فەرمانی بنەماکانی حوکمڕانی و یاسا»دا دەمێنێتەوە کە لەلایەن ئەنجومەنی کاتی دەوڵەتەوە لە ١٩ی ئایاری ١٩٤٨ دەرچووە و تا ئێستا ماوەتەوە. بەڵام کنێست، واتە پەرلەمانی ئیسرائیل، «یاسا بنەڕەتییەکان»ی وەک ئامرازی دادوەری جێگر بۆ دەستوور دەرکرد، کە کردەوەی دەسەڵاتداران و مافی مرۆڤ لە ھەندێک بواردا ڕێکدەخات، بەڵام نەبوونی دەستوورێکی کامڵ و ڕووننەبوونەوەی ئەولەوییەتەکانی یاسا بنەڕەتییەکان بەسەر یاسا ئاساییەکاندا ھاووڵاتیان و دامەزراوەکان ناچار دەکات ڕووبکەنە دادگای باڵا، بۆ لێکدانەوەی سیستمی یاسایی لە زۆرێک لە حاڵەتە ناڕوونەکاندا، ئەمەش وا دەکات پێگەی دادگای باڵا بەھێزتر بێت زیاتر لەوەی لە وڵاتانی دیکەدا قبوڵکراوە.

دامودەزگاکانی حوکمڕانی دەستکاری

 
مێنۆرای حەوتی کە مووسا لە چادرەکە و پاشان لە پەرستگەی سلێمان لەبەردەم کنێستی ئیسرائیلدا داینا

ئیسرائیل خۆی وەک دیموکراسییەکی پەرلەمانی فرە حیزبی پێناسە دەکات کە ھاوشێوەی دیموکراسیەکانی ئەورووپای ناوەڕاستە. واتا دامودەزگای ناوەندی پەرلەمانە، کە ڕۆڵی ئەنجوومەنی یاسادانان دەبینێت، ھەروەھا ئەندامەکانی حکوومەت و سەرۆکی دەوڵەت ھەڵدەبژێرن و چاودێری کاری دامودەزگاکانی حکوومەت دەکەن. پەرلەمانی ئیسرائیل پێی دەوترێت «کنێست» (بە واتای «کۆکەرەوە»).

ھەموو ئەو ھاووڵاتیانەی تەمەنیان ١٨ ساڵ یان زیاترە و لە سنووری ساڵی ١٩٤٨ی ئیسرائیل و کەرتی جۆلان و لە شوێنە نیشتەجێبوونەکانی کەرتی ڕۆژاوا نیشتەجێن، مافی دەنگدانیان بە کنێست ھەیە، بەڵام لە ساڵی ١٩٦٧ەوە تا ئەمڕۆ نە دانیشتووی کەرتی ڕۆژاوا و نە دانیشتووی کەرتی غەززە مافی دەنگدانیان نەماوە لە کنێست. دوای ھەڵبژاردنە گشتییەکان، ئەندامانی کنێستی نوێ، لەنێو ئەندامان سەرۆکی حکوومەتی نوێ ھەڵدەبژێرن و ماوەیەکی دیاریکراوی پێدەبەخشن بۆ پێکھێنانی حکوومەتەکەی، دواتر ئەندامانی کنێست حکوومەت بەو شێوەیە پەسەند دەکەن کە سەرۆکە ھەڵبژێردراوەکەی پێشنیاری کردووە. ھەندێک لایەن ئیسرائیل بەم شێوەیە پۆلێن دەکەن کە لە پێشەنگی سیستمی دیموکراسی لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناویندایە، بەڵام ئەم دیموکراسییە زیانی پێگەیشتووە، چونکە لەلایەن ڕێکخراوە ناحکوومییەکانەوە ڕادەگەیەندرێت کە ئیسرائیل دەوڵەتێکی ڕەگەزپەرستە بەھۆی ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵکوژی دژی فەلەستینییەکان.[١٥]

 
دۆناڵد ترامپ و بنیامین ناتانیاھۆ لە کۆشکی سپی لە ساڵی ٢٠١٧، ئیسرائیل گەورەترین ھاوپەیمانی ستراتیژی ئەمریکایە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین

دانپێدانانی وڵاتە عەرەبییەکان بە ئیسرائیل دەستکاری

دامەزراوەکانی داپێدانان بە ئیسرائیل لە گۆڕەپانی فەلەستینییدا دەستکاری

ئەم وڵاتانەش دان بە ڕەگەزنامەی ئیسرائیلی نادەن بە ھۆکاری جیاوازەوە:

دامەزراوەی لەشکەری ئیسرائیلی دەستکاری

لە ڕووی سووپا و سەربازەوە یارمەتی لە ئەمریکا وەردەگرن بەھۆی کەمی سەربازیانەوە کەنزیکەی ٥٠٠ ھەزار سەربازی ھەیە.

ئابووریی دەستکاری

گەشتیاری دەستکاری

گەشتیاری یەکێکە لەو ھۆیانەی کە پەرەی بە ئابووری ووڵاتی ئیسرائیل داوە، یەکێک لەو ھۆکارانەی کە گەشتیاران ڕووی تێدەکەن بوونی شوێنەوارە پیرۆزەکانی ھەرسێ ئاینیی جوو و ئیسلام و مەسیحی، و ڕەخساندنی تایبەت لەلایەن کەرتی تایبەتی وڵات لە خزمەتگوزاری ھۆتێل و شوێنی حەسانەوەو و چێشتخانە، لەساڵی ٢٠٠٩ دا ئیسرائیل سەروو ٢٫٧ میلیۆن گەشتیاری ھەبووە.

دانیشتوان دەستکاری

بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئیسرائیل ٩.٧ ملیۆن کەس دەبێت کە دەکاتە ٠٫١١ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٠٫١ ساڵە. ھەروەھا ٩٢ لە سەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١٦] و کوردی جوولەکە نشین نزیکەی ٢٠٠ بۆ ٥٠٠ ھەزار کەس دەخەملێنرێت.

ئایین دەستکاری

ئایینەکان لە ئیسرائیل (ئاماری ٢٠٢٠)[١٧]
ئایینەکان ڕێژە
جوویەتی
  
٧٣٫٩٪
ئیسلام
  
٢١٫١٪
مەسیحییەت و ھی دیکە
  
٥٪

کەلتوور دەستکاری

 
کەلتووری جوولەکەکان لە ئیسرائیل

کولتووری ھەمەچەشنی ئیسرائیل لە فرەچەشنی دانیشتووانەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت. جوولەکەکانی کۆمەڵگە بڵاوەبووەکان لە سەرانسەری جیھاندا نەریتە کولتووری و ئایینییەکانیان لەگەڵ خۆیان ھێنایەوە. کاریگەرییەکانی عەرەب لە زۆرێک لە بوارە کولتوورییەکانیاندا بوونیان ھەیە، وەک تەلارسازی، مۆسیقا و چێشتلێنان. ئیسرائیل تاکە وڵاتە لە جیھاندا کە تێیدا ڕۆژژمێری عیبری بەکاردێت. ڕۆژانی کارکردن و پشووی خوێندنگەکانی جوولەکەکان بەپێی پشووەکانی جوولەکەکان دیاری دەکرێن و ڕۆژی فەرمی پشوودان لە وڵاتەکەدا شەممەیە؛ یان شەممەی جوولەکەکان.[١٨][١٩][٢٠][٢١][٢٢][٢٣][٢٤]

ئەدەبیات دەستکاری

 
شموێل یووسف ئاگنۆن؛ لە ساڵی ١٩٦٦ خەڵاتی نۆبڵی بەدەستھێنا بۆ ئەدەب

ئەدەبیاتی ئیسرائیلی بە پلەی یەکەم شیعر و نووسراوەیە کە بە زمانی عیبری نووسراوە، ئەمەش وەک بەشێک لە ڕێنێسانسی زمانی عیبری وەک زمانێکی ئاخاوتن لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەمەوە، ھەرچەندە کۆمەڵێکی بچووکی ئەدەبیات بە زمانەکانی دیکە، وەک ئینگلیزی چاپ کراوە. بەپێی یاسا، دوو چاپی سەرجەم ئەو بڵاوکراوانەی لە ئیسرائیل بڵاودەکرێنەوە، دەبێت لە پەرتووکخانەی نیشتمانی ئیسرائیل لە زانکۆی عیبری ئورشەلیم دابنرێت. لە ساڵی ٢٠٠١ یاساکە ھەمووارکرایەوە و تۆمارە دەنگی و ڤیدیۆییەکان و ھی دیکەی ناچاپکراو لەخۆبگرێت. لە ساڵی ٢٠١٦دا ٨٩٪ی ئەو ٧٣٠٠ پەرتووکەی کە گواستراونەتەوە بۆ پەرتووکخانەکە، بە زمانی عیبری بوون. ئەبراھام مابۆ بە یەکەم نووسەر دادەنرێت کە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێناوە بەھۆی ڕۆمانەکەیەوە کە بە زمانی عیبری نووسیوویەتی لە ساڵی ١٨٥٣ بوو، ھەروەھا ڕێنێسانسی عیبری قەرزاری ئەلیزەر بن یەھودایە، کە بەشدارییەکی زۆری لە زمانی عیبریدا کردووە و بەشدارییەکی زۆری کردووە لە دەوڵەمەندکردنی زمانی عیبری، وایکردووە ببێتە زمانێکی ئاخاوتن و نووسین بۆ مەبەستی تر جگە لە دەقە پیرۆزەکان و لێکۆڵینەوە لە تەورات.[٢٥][٢٦]

لە ساڵی ١٩٦٦ شموێل یووسف ئاگنۆن خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی لەگەڵ نووسەری ئەڵمانی-جوولەکە نێلی ساکس ھاوبەش کرد. لە ناو شاعیرە ھەرە دیارەکانی ئیسرائیلدا یەھودا ئەمیچای، ناتان ئاڵتەرمان، لیا گۆڵدبێرگ و ڕیتچێڵ بلوستاین بوون. ڕۆماننووسانی ھاوچەرخی ئیسرائیلی بەناوبانگی نێونەتەوەیی بریتین لە ئەمۆس ئۆز، ئیتگار کێرت و دەیڤید گڕۆسمان. نووسەر سەید قاشوو لە عەرەبی ٤٨ە کە لە ئاستی نێونەتەوەیییشدا ناسراوە. ھەروەھا ئیسرائیل نیشتمانی سیاسەتوان و نووسەر ئیمیل حەبیبی بووە، کۆمەڵێک ڕۆمانی نووسیوە، لەوانە «ڕاستییە سەیرەکان لە دیارنەمانی سەعید ئەبی نەحسی مووتەشائیل» و نووسراوی تر، و خەڵاتی ئیسرائیلی بەدەستھێنا بۆ ئەدەبیاتی عەرەبی.[٢٧][٢٨][٢٩]


مۆسیقا و سەما دەستکاری

 
ئۆرکێسترای ئیسرائیل کە لەلایەن زووبین میھتا بەڕێوەدەبرێت

مۆسیقای ئیسرائیل کاریگەرییە مۆسیقییەکانی ھەموو جیھان لەخۆدەگرێت؛ مۆسیقای ڕۆژھەڵاتی و سێفاردی، ئاوازی حەسیدی، مۆسیقای یۆنانی، جاز و پۆپ ڕۆک بەشێکن لە دیمەنی مۆسیقا. لەنێو ئۆرکێسترا ئیسرائیلییە بەناوبانگەکانی جیھان ئۆرکێسترای ئیسرائیل ھەیە کە زیاتر لە حەفتا ساڵە کۆنسێرت پێشکەش دەکات و ئەمڕۆ ساڵانە زیاتر لە دوو سەد کۆنسێرت پێشکەش دەکات. ئیسحاق پێرلمان، پینچاس تسوکەرمان و عووفرا حازە ھەموویان مۆسیقاژەنی بەناوبانگی نێونەتەوەیین و لە ئیسرائیل لەدایکبوون. ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٧٣ەوە نزیکەی ھەموو ساڵێک بەشداری پێشبڕکێی گۆرانی ئەورووپی دەکات و چوار جار سەرکەوتنی بەدەستھێناوە و دووجاریش میوانداری ئاھەنگەکەی کردووە. زۆرێک لە فێستیڤاڵەکانی مۆسیقا و گۆرانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچن، وەک فێستیڤاڵی دەریای سوور بۆ جاز کە لە ساڵی ١٩٨٧ەوە ساڵانە لە ئیلات بەڕێوەدەچێت، گۆرانییە فۆلکلۆرییە تەوراتییەکانی وڵاتەکە کە بە «گۆرانییەکانی خاکی ئیسرائیل» ناسراون، لەگەڵ باسکردنی ئەزموون و پێشەنگییەکانی بنیاتنانی نیشتمانی جوولەکەکان.[٣٠][٣١][٣٢][٣٣][٣٤][٣٥][٣٦][٣٧][٣٨]

سینەما و شانۆ دەستکاری

دە فیلمی ئیسرائیلی لە سەرەتای دامەزراندنی ئیسرائیلەوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراون بۆ باشترین فیلمی زمانی بیانی. فیلمی عەجەمی ساڵی ٢٠٠٩ سێیەمین پاڵێوراوی لەسەریەک بوو بۆ فیلمێکی ئیسرائیلی. دەرھێنەرانی فەلەستینی-ئیسرائیلی کۆمەڵێک فیلمیان دروست کردووە کە باس لە ململانێی عەرەب و ئیسرائیل و دۆخی فەلەستینییەکانی ناو ئیسرائیل دەکەن، وەک فیلمەکانی محەممەد بەکری ٢٠٠٢: «جەنین و جەنین و بووکە سوورییەکە».[٣٩]

ئیسرائیل بە درێژەدان بە نەریتی شانۆیی بەھێزی شانۆی یدیشی لە ئەورووپای ڕۆژھەڵات، دیمەنێکی شانۆیی زیندوو دەپارێزێت. شانۆی حەبیمە لە ساڵی ١٩١٨ لە تەلئەبیب دامەزراوە و کۆنترین کۆمپانیای شانۆ و ڕێپەرتۆری نیشتمانییە لە ئیسرائیل.[٤٠]

 
گەنجانی ھاریدی بە جلوبەرگی نەریتییەوە سەیری خشتەی ڕیکلامەکان دەکەن لە ئورشەلیم

میدیا دەستکاری

ڕاپۆرتی ساڵانەی ئازادی ڕۆژنامەگەری ساڵی ٢٠١٧ کە لەلایەن ماڵی ئازادییەوە (Freedom House) بڵاوکراوەتەوە، ئیسرائیلی وەک وڵاتێکی ئازاد لە ڕۆژھەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقا ڕیزبەندی کردووە، ھەروەھا لە پلەی ٦٤ی جیھاندا ھاتووە. لە پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری ساڵی ٢٠١٧ کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوورەوە دەرچووە، ئیسرائیل لە ڕیزبەندی ٩١ی وڵاتدا بووە لە کۆی ١٨٠ وڵات، ھەروەھا لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقا پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە. لە میدیای ئیسرائیلدا زیاتر لە ١٠ زمانی جیاواز ھەیە و زمانی عیبری باڵادەستە. ڕۆژنامەگەری بە زمانی عەرەبی پێداویستییەکانی ھاووڵاتیانی عەرەبی ئیسرائیل دابین دەکات، لەگەڵ گەیشتن بەو ناوچانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستینەوە بەڕێوەدەبرێن. لە ماوەی ساڵانی ھەشتا و نەوەدەکاندا، چاپەمەنی ئیسرائیل پرۆسەیەکی گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا ھات، چونکە میدیاکان وردە وردە ھاتنە ژێر کۆنترۆڵی ژمارەیەکی سنووردار لە ڕێکخراوەکانەوە، لەکاتێکدا ئەو ڕۆژنامانەی کە لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە بڵاودەکرانەوە، دەستیان بە نەمان کرد. ئەمڕۆ لە تەلئەبیب سێ کۆمەڵەی گەورە و خاوەندارێتی تایبەت بەسەر میدیای گشتی ئیسرائیلدا زاڵن.[٤١][٤٢][٤٣][٤٤]


مۆزەخانەکان دەستکاری

 
بینای دەفری کتێب لە مۆزەخانەی ئیسرائیل، کە نووسراوەکانی دەریای مردووی تێدایە

مۆزەخانەی ئیسرائیل لە ئورشەلیم یەکێکە لە گرنگترین دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکانی ئیسرائیل و دەستنووسەکانی دەریای مردووی تێدایە، لەگەڵ کۆمەڵەیەکی بەرفراوان لە کەلوپەلی کۆنی جوولەکەکان و ھونەری ئەورووپی. مۆزەخانەی یاد ڤاشێمی نیشتمانی بۆ یادکردنەوەی ھۆلۆکۆست، ئەرشیفی ناوەندی جیھانە بۆ زانیارییە پەیوەندیدارەکان بە ھۆلۆکۆستەوە. مۆزەخانەی گەلی جوولەکە لە ماڵی تەفشی لە زانکۆی تەلئەبیب مۆزەخانەیەکی کارلێککارانەیە کە تایبەتە بە مێژووی کۆمەڵگە جوولەکەکان لە سەرانسەری جیھان. جگە لە مۆزەخانە گەورەکان لە شارە گەورەکاندا، لە زۆرێک لە شار و کیبوتزیمەکاندا شوێنی ھونەری کوالێتی بەرز ھەیە. میشکان لۆمانۆت لە کیبوتز عەین ھاروود مەھاد گەورەترین مۆزەخانەی ھونەرییە لە باکووری وڵات.[٤٥][٤٦][٤٧]

ئیسرائیل زۆرترین مۆزەخانەی ھەیە بۆ ھەر تاکێک لە جیھاندا. ھەروەھا چەندین مۆزەخانەی ئیسرائیل تایبەتن بە کولتووری ئیسلامی، لەوانە مۆزەخانەی ڕۆکفێلەر و پەیمانگەی ئێڵ مایر بۆ ھونەری ئیسلامی کە ھەردووکیان لە ئورشەلیمن. مۆزەخانەی ڕۆکفێلەر تایبەتمەندە بە شوێنەوارناسیی سەردەمی عوسمانییەکان و مێژووی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناوین. ھەروەھا شوێنی یەکەمین کەللەسەری بەردبووە کە لە ڕۆژاوای ئاسیا دۆزرایەوە. کۆمەڵێک لە کەللەسەرەکە لە مۆزەخانەی ئیسرائیل نمایشکراوە.[٤٨][٤٩][٥٠][٥١][٥٢]

چێشتخانە دەستکاری

 
قاپێک کە بریتییە لە فەلافل و حوومووس و پەتاتەی سوورکراوە و زەڵاتەی ئیسرائیلی

خواردنی ئیسرائیل خواردنە ناوخۆییەکان و ھەروەھا خواردنی جوولەکەکان لەخۆدەگرێت کە لەلایەن کۆچبەرە جوولەکەکانەوە ھێنراونەتە وڵاتەکە. لە دروستکردنی دەوڵەتەوە لە ساڵی ١٩٤٨ و بە تایبەتی لە کۆتاییەکانی حەفتاکاندا، چێشتخانەی فیووژنی ئیسرائیل پەرەی سەندووە. چێشتخانەی ئیسرائیل توخمەکانی شێوازی چێشتلێنانەکانی میزراھی، سێفاردی و ئەشکەنازی ھەیە. ھەروەھا زۆرێک لەو خواردنانە لەخۆدەگرێت کە بە شێوەیەکی نەریتی لە خواردنەکانی شام، عەرەب، ڕۆژھەڵاتی ناوین و دەریای ناویندا دەخورێن، وەک فەلافل، حوومووس، شەکشووکە، کووسکووس و زەعتەر. ھەروەھا شنیتزل، پیتزا، ھەمبەرگەر، پەتاتەی سوورکراوە، برنج و زەڵاتە خواردنی بەناوبانگی ئیسرائیلن.[٥٣][٥٤][٥٥]

نزیکەی نیوەی دانیشتووانی جوولەکەکانی ئیسرائیل کشرووت لە ماڵەکانیان دەپارێزن. چێشتخانەکانی کشرووت، ھەرچەندە لە ساڵانی شەستەکاندا دەگمەن بوون، بەڵام تا ساڵی ٢٠١٥ نزیکەی ٢٥٪ی ھەموو چێشتخانەکان پێکدەھێنن، ئەمەش ڕەنگە ڕەنگدانەوەی بەھا عەلمانییەکانی ئەو کەسانە بێت کە کشرووت ناخۆن. چێشتخانەکانی ھۆتێلەکان زیاتر خواردنی کشرووت پێشکەش دەکەن. بازاڕی فرۆشتنی تاکەکەسی بە شێوەیەکی نەریتی لەگەڵ یاسای جوولەکەکاندا ناگونجێت، بەڵام بە خێرایی و بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش گەشەی کرد دوای ھاتنی کۆچبەرانی وڵاتانی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکاندا. لەگەڵ ئەو ماسییانەی کە لەگەڵ یاسای جوولەکەکاندا ناگونجێت، کەروێشک و نەعامە، گۆشتی بەراز لە ئیسرائیل زۆر بەرھەمدەھێنرێت و دەخورێت، سەرەڕای سنووردارکردنەکان لەلایەن ھەردوو ئایینی جوولەکە و ئیسلامەوە.[٥٦][٥٧][٥٨][٥٩]

وەرزش دەستکاری

 
کۆمەڵێک جوولەکە یاری دەکەن (١٩٣٥–١٩٣٦)

زۆرێک لە وەرزشەکان لە ئیسرائیل بەربڵاون، بەناوبانگترینیان تۆپی پێ و تۆپی باسکەیە، ١٢ تیپ کێبڕکێی جامی پریمەرلیگ دەکەن، بەناوبانگترینیان مەکابی حەیفا و بەیتاری قودس، ئیسرائیل بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەکات بۆ تۆپی پێ، ھەروەھا بۆ جامی باسکەی ئەورووپاش، ھەڵبژاردەی ئیسرائیل بەشداری دەکات و ھەردوو خولی ژنان و پیاوان لەم پاڵەوانێتییەدا ھەیە. جگە لە تۆپی باسکە و تۆپی پێ، زۆرێک لە وەرزشە بەناوبانگەکان لە ئیسرائیل ئەنجام دەدرێن، لەوانە تێنس، تۆپی دەست، و تۆپی بالە، ھەروەھا وەرزشی کەنار دەریا و ماراسۆنەکان، وەک ماراسۆنی ساڵانەی تیبیریاس، جگە لە وەرزشە مۆدێرنەکانی وەک بیسبۆڵ، تۆپی پێی ئەمریکی، و کریکێت، لەگەڵ باسکردنی وەرزشی شەڕکردن و ھی دیکە.

ئیسرائیل لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابردووەوە بەشداری یارییە ئۆڵۆمپیەکان کردووە، ھەروەھا ئیسرائیل میوانداری جوولەکەکانی خۆی دەکرد لەم پاڵەوانێتییەدا، کە بە مەکابیا ناسراوە، کە لە ساڵی ١٩٣٢ەوە ھەر ٤ ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، فەلەستینییەکان فێستیڤاڵی مەکابیایان بە ڕەگەزپەرستی دانا، کە لە ساڵی ١٩٣٢ بەڕێوەچوو، چونکە بەڕای ئەوان ئامانجی ئەوە بووە کە عەرەبە فەلەستینییەکان پەراوێز بخات و جوولەکەکان لە گۆڕەپانی وەرزشدا باڵادەست بکات بەبێ ئەوەی دانیشتووانی عەرەب بتوانن بەشداری بکەن.[٦٠]

لەیاریزانە ناودارەکانی تۆپی پێ لە پێشوو تا ئێستا یوسی بنعیون کە لە یانەکانی خوولی ئینگلیزی لیڤەرپوول و چێلسی یاری کردووە.

و لە یانە بەناوبانگە وەرزشیە کانیان ماکابی تەلئەبیب و ماکابی حەیفا کە ئەو دوویانەیە چەند جارێک بەشداریان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە یاری تۆپی پێ و باسکە کردووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://www.gov.uk/government/news/pm-call-with-prime-minister-netanyahu-of-israel-8-october-2023#:~:text=The%20Prime%20Minister%20spoke%20to,attacks%20by%20Hamas%20against%20Israel.
  2. ^ https://www.jewishvirtuallibrary.org/prime-ministers-of-israel
  3. ^ https://web.archive.org/web/20120815030044/http://www.jpress.org.il/Repository/getFiles.asp?Style=OliveXLib:LowLevelEntityToSaveGifMSIE_TAUEN&Type=text/html&Locale=english-skin-custom&Path=PLS/1947/12/07&ChunkNum=-1&ID=Ar00105&PageLabel=1
  4. ^ https://web.archive.org/web/20071016074447/http://www.time.com/time/magazine/article/0,9171,798687-2,00.html
  5. ^ https://web.archive.org/web/20160722032239/http://www.nytimes.com/2000/11/07/opinion/07iht-edlevine.t.html
  6. ^ https://books.google.com/books?id=IGR7-OSz7bUC&pg=PA186
  7. ^ https://web.archive.org/web/20200107011027/https://books.google.com/books?id=yklDk6Vv0l4C&pg=PA907
  8. ^ https://books.google.com/books?id=AWZsAAAAQBAJ&pg=PA32
  9. ^ Wells، John C. (1990). Longman pronunciation dictionary. Harlow, England: Longman. ص. 381. ISBN:978-0-582-05383-0. entry "Jacob".
  10. ^ https://web.archive.org/web/20181005145049/http://www.mechon-mamre.org/p/pt/pt1312.htm
  11. ^ https://mechon-mamre.org/p/pt/pt0206.htm#16
  12. ^ Barton & Bowden 2004، صفحة 126. "The Merneptah Stele... is arguably the oldest evidence outside the Bible for the existence of Israel as early as the 13th century BCE."
  13. ^ https://web.archive.org/web/20190518140257/http://time.com/3445003/mandatory-palestine/
  14. ^ https://hulul.el-jeel.com/200412/
  15. ^ https://www.aljazeera.net/news/
  16. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
  17. ^ https://fanack.com/ar/israel/population-of-israel/
  18. ^ https://web.archive.org/web/20181212143120/https://www.hse.ru/en/news/28331917.html
  19. ^ https://books.google.com/books?id=dD_7CwAAQBAJ
  20. ^ https://books.google.com/books/about/From_the_Arab_Other_to_the_Israeli_Self.html?hl=ar&id=dD_7CwAAQBAJ
  21. ^ https://web.archive.org/web/20200107225017/http://www.mfa.gov.il/MFA/MFA+Publications/Photo+exhibits/Encounters-+The+Vernacular+Paradox+of+Israeli+Arch-+Intro.htm
  22. ^ https://web.archive.org/web/20150710000905/http://www.israel21c.org/culture/israeli-palestinian-and-jordanian-djs-create-bridge-for-peace/
  23. ^ https://web.archive.org/web/20181012134956/http://www.mfa.gov.il/MFA/History/Modern%20History/Israel%20at%2050/The%20International%20Israeli%20Table
  24. ^ https://web.archive.org/web/20070814055003/http://www.mfa.gov.il/mfa/facts%20about%20israel/people/jewish%20festivals%20in%20israel
  25. ^ https://archive.today/2012.05.29-153016/http://jnul.huji.ac.il/eng/lgd.html
  26. ^ https://web.archive.org/web/20190115125821/http://web.nli.org.il/sites/NLI/English/library/depositing/statistics/Pages/lgd-statistics-2016.aspx
  27. ^ https://web.archive.org/web/20180702150907/https://www.nobelprize.org/nobel_prizes/literature/laureates/1966/index.html
  28. ^ https://web.archive.org/web/20150217200929/http://www.britannica.com/EBchecked/topic/250792/Emile-Habibi
  29. ^ https://web.archive.org/web/20190718233153/http://cms.education.gov.il/EducationCMS/Units/PrasIsrael/Tashmag/Tashnab_Tashmag_Rikuz.htm?DictionaryKey=Tashnab
  30. ^ Broughton, Ellingham & Trillo 1999، صفحات 365–369
  31. ^ https://web.archive.org/web/20120210070052/http://worldmusic.nationalgeographic.com/view/page.basic/country/content.country/israel_36
  32. ^ Ben-Sasson 1985، صفحة 1095
  33. ^ https://web.archive.org/web/20210501081613/https://archive.org/details/whosemastersvoic0000unse
  34. ^ https://web.archive.org/web/20070206190159/http://www.mfa.gov.il/MFA/Israel+beyond+politics/Israel+Philharmonic+Orchestra+celebrates+70th+anniversary+5-Feb-2007.htm
  35. ^ https://web.archive.org/web/20170411163728/http://www.eurovision.tv/page/history/by-country/country?country=18
  36. ^ https://web.archive.org/web/20170129130750/http://www.eurovision.tv/page/history/year
  37. ^ https://web.archive.org/web/20120312202659/http://www.redseajazzeilat.com/en/about/
  38. ^ https://web.archive.org/web/20120103145812/http://worldmusic.nationalgeographic.com/view/page.basic/genre/content.genre/israeli_folk_735/en_US
  39. ^ https://web.archive.org/web/20130117112056/http://www.jpost.com/ArtsAndCulture/Entertainment/Article.aspx?id=167582
  40. ^ https://web.archive.org/web/20191211013717/https://www.habima.co.il/
  41. ^ https://web.archive.org/web/20190808014941/https://freedomhouse.org/sites/default/files/FOTP_2017_booklet_FINAL_April28.pdf
  42. ^ https://web.archive.org/web/20190816203659/https://rsf.org/en/ranking
  43. ^ https://web.archive.org/web/20170509085059/http://www.iba.org.il/world/
  44. ^ https://web.archive.org/web/20190507163600/http://www.mfa.gov.il/mfa/aboutisrael/culture/pages/the%20printed%20media-%20israel-s%20newspapers.aspx
  45. ^ https://web.archive.org/web/20130302154234/http://www.english.imjnet.org.il/page_1465?c0=14896&bsp=14393
  46. ^ https://web.archive.org/web/20070709044752/https://www.imj.org.il/eng/shrine/index.html
  47. ^ http://www1.yadvashem.org/yv/en/about/index.asp
  48. ^ https://web.archive.org/web/20140625091036/http://bh.org.il/about-us.aspx
  49. ^ https://web.archive.org/web/20171107024929/https://www.haaretz.com/israel-news/travel/mishkan-leomanut-1.242533
  50. ^ https://web.archive.org/web/20170629144146/http://travel.cnn.com/best-israel-museums-361281/
  51. ^ https://books.google.com/books?id=4Z0YrPfeHa8C
  52. ^ https://web.archive.org/web/20161227024455/http://www.imj.org.il/imagine/galleries/viewItemE.asp?case=1&itemNum=359979
  53. ^ https://books.google.com/books?id=KjuYCgAAQBAJ&pg=PT119
  54. ^ https://www.ynetnews.com/articles/0,7340,L-3850942,00.html
  55. ^ Gur, The Book of New Israeli Food, pg. 11
  56. ^ https://books.google.com/books/about/American_Israelis.html?hl=ar&id=CG-WQZDJdo8C#v=onepage&q&f=false
  57. ^ https://books.google.com/books/about/Food_for_Thought.html?hl=ar&id=FYXlAgAAQBAJ#v=onepage&q&f=false
  58. ^ https://web.archive.org/web/20200107171630/https://books.google.com/books?id=FYXlAgAAQBAJ&pg=PA233
  59. ^ https://web.archive.org/web/20181215123309/http://www.slate.com/articles/life/faithbased/2012/08/israel_s_pork_problem_and_what_it_means_for_the_country_s_christian_arabs_.single.html
  60. ^ https://web.archive.org/web/20140409080736/http://www.thaqafa.org/Main/default.aspx?xyz=BOgLkxlDHteZpYqykRlUuI1kx/VDUOFosYKgFxmv1dyNMmXxBa+v9/W27KprXF82yuArZvAEM/TglrMe4IXyGsJO7fPW6Ub3PNX0LBeFiUjawcA/k1isisN/N/N9bFpHoALbPfiq0DI=