تۆپی پێی ئەمریکی
تۆپی پێی ئەمریکی (بە ئینگلیزی: American football) ناسراو بە تۆپی پێ یاخود (شەبەکەی ئاسنی) لە ئەمریکا و کەنەدا. یارییەکە بە گروپ واتە تیم دەکرێت و ھەر تیمێک لە ١١ یاریزان و گۆڕەپانێکی لاکێشەیی و دوو گۆڵ لە ئەمسەر و ئەوسەری گۆڕەپانەکە دانراوە پێکدێت.
تیمی ھیرشکەر لە جێگەی خۆیان و بە تۆپێکی شێوە ھێلکەییەوە بەرەو پێشەوەی گۆڕەپانەکە ڕادەکەن بە تٶپەکەوە یاخود بۆ یەکتری ھەڵدەدەن، لە ھەمان کاتدا تیمی بەرگری ئامانجیان وەستاندنی تیمی ھێرشکەرە و گرتن و کۆنترۆل کردنی تۆپەکەیە لای خٶیان.
تیمی ھێرشکەر دەبێت بەلایەنی کەمەوە دە ١٠ مەتر برۆنە پێشەوە لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا، ئەگەر سەرکەوتوو نەبون ئەبێت تۆپەکە بدرێت بە تیمی بەرامبەر، بەڵام ئەگەر سەرکەوتو بون ئەوا کاتیان بۆ نوێ دەکرێتەوە بۆئەوەی بتوانن گۆڵ بکەن.
دانانی خاڵەکان لەسەر بنەمای گەیاندنی تۆپەکەیە بۆ گۆڵی بەرامبەر یان ناوچەی کۆتایی ھێڵی بەرامبەر، ئیتر بە شێوەی شووت لێدان بێت یان کردنە ناوەوەی تۆپەکە لە گۆڵی بەرامبەرا، لە کۆتاییدا تیمی براوە ئەو تیمە دەبێت کە زۆرترین خاڵی کۆکردۆتەوە.
شێوازی یاریکردن
دەستکارییاریزانێ تۆپەکە ھەڵدەگرێت، ئینجا ھەوڵ دەدات بە خێرایەکی زۆر بگاتە کۆتا ناوچەی تیپی بەرامبەر بۆئەوە تۆپەکەی بۆ باوێت بەمەبەستی خاڵ تۆمارکردن، ڕەنگە یاریزانەکە لەکاتی ڕاکردندا تووشی لێدانی سەخت ببێتەوە چونکە لەیاریەکەدا تووندووتیژی ھەیە
سەرچاوەکان
دەستکاری- ویکی ئنگلیزی
- تۆپی پێی ئەمریکی
- ماڵپەڕی تۆپیپێی ئەمریکی بۆ گەنجان
ئەم «وەرزش» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆپی پێی ئەمریکی تێدایە. |