وێژە

(لە ئەدەبەوە ڕەوانە کراوە)

وێژە یان ئەدەب (بە ئینگلیزی: Literature، بە عەرەبی: أدب)، بریتییە لە شێوازێک بۆ دەربڕینی سۆز و بیرۆکە و ھزرەکانی مرۆڤ بەجوانترین شێوازەکان کە لەنێوان شیعر و پەخشاندا یاری دەکات.

وێنەی ژنێکی ئەدەبدۆست ئیڤان کرامسکۆی، ١٨٨١

وێژە، بە دوو واتای جودا بەکاردێت، یەکەمیان تایبەتییە کە مەبەست پێی ئەو ئاخافتن و گوتراوانە نایابانەن کە خۆشی و شادی دەخەنە دڵی گوھدار و خوێنەرانەوە، جا گوتراوەکان ھۆنراوە بن یا پەخشان، ھەڵبەستی نایاب و ھۆزانی بەرز و چیرۆکی خۆش و گوتاری ناوازە گەلەک بەشی دی دەکەونە ژێر ئەم پێناسە، چونکە دێنە خوێندنەوە گوھـ لێبون، چەشەو لەزەتێکی ھونەریان لێ دێتە وەرگرتن. واتای گشتی (گشتی)یش، ئەو بەرھەمەی مێشکی مرۆڤە دەگرێتەوە کە لەشێوەی ئاخافتندا خۆی دەنوێنێت و لە لاپەڕەی کتێباندا دێتە نووسین لەم بارەیەوە کتێبی ڕێزمان و کتێبی وەرزش و سروشت زانی ئەدەبێکن بە واتای گشتی. چونکە بەرھەمی ھەمە چەشنی مێشکی مرۆڤ دەنوێنن کە مەرج نییە لە کاتی خوێندنەوەیاندا ئەو خۆشی و لەزەتیان لێ وەربگیرێت کە لە ئەدەبی واتای تایبەتی وەردەگیرێن.