دەروازەی وێژە


بەخێربێن بۆ دەروازەی وێژە!

وێژە یان ئەدەب (بە ئینگلیزی: Literature، بە عەرەبی: أدب)، بریتییە لە شێوازێک بۆ دەربڕینی سۆز و بیرۆکە و ھزرەکانی مرۆڤ بەجوانترین شێوازەکان کە لەنێوان شیعر و پەخشاندا یاری دەکات. وێژە، بە دوو واتای جودا بەکاردێت، یەکەمیان تایبەتییە کە مەبەست پێی ئەو ئاخافتن و گوتراوانە نایابانەن کە خۆشی و شادی دەخەنە دڵی گوھدار و خوێنەرانەوە، جا گوتراوەکان ھۆنراوە بن یا پەخشان، ھەڵبەستی نایاب و ھۆزانی بەرز و چیرۆکی خۆش و گوتاری ناوازە گەلەک بەشی دی دەکەونە ژێر ئەم پێناسە.

زیاتر...

ھەنووکە ٢٬١٠٠ وتار لە دەروازەی وێژەدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

زۆربای یۆنانی (بە Greek: Βίος και Πολιτεία του Αλέξη Ζορμπά) ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری بەناوبانگ نیکۆس کازانتزاکیس نووسراوەتەوە، ڕۆمانەکە باس لە کەسایەتی پیاوێکی ڕۆشنبیر دەکات بەناوی باسێل کە نوقمی جیھانی خوێندنەوە بووە لە گەشتەکەیدا چاوی بە پیاوێکی نەخوێندەوار دەکەوێت، قوتابخانەی ئەم پیاوە بریتیە لە ژیان و ئەزمونەکانی کە زوو دەبن بە ھاوڕێی یەکتر باسێل زۆر شت لەم پیاوە فێر دەبێت کە پێشتر لە پەرتووکەکانیشی نەیخوێندبوەوە، بەو ھۆیەوە بڕیار دەدەن پڕۆژەیەک ئەنجام دەدەن بەو پارەیەی کە باسێل لە باوکیەوە بۆی بەجێمابوو ئەم پیاوە نەخوێندەوارە ناوی زۆربایە، دەزگای ھۆڵیود فیلمێکی لەبارەی ئەم ڕۆمانەوە بەرھەم ھێناوە بەھەمان ناونیشان کە ئەکتەری بەناوبانگ ئەنتۆنی کوین ڕۆڵی سەرەکی تێدابینیوە. زۆربا کەسایەتی ڕاستەقینەی ناوەوەی نیکوس کازانتزاکیسی نووسەرە کە لە چەند دەستنووسێکی ئاماژەی پێداوە، کە زۆر خولیای ئەو کەسایەتیەی ناوناخی بووە و ڕۆمانەکەشی بەناو کردووە، بە شێوەیەکی زۆرمەزن پێیداھەڵداوە و، وەھای ناساندووە کە کەسێکە زۆر دڵی بەژیانەوە خۆشە و غەمباری ناناسێت تەنانەت لە کاتە زۆر زۆر سەختەکانیشدا سەما دەکات جۆرەسەمایەک کە ئێستا بە (سەمای زۆربا) بەناوبانگە، لەم سەمایەدا وەک چۆلەکەیەک ھەڵدەفڕێت و ھەرچی ھەیە لەدەوروپشتی لە مرۆڤ و باڵندە و بێگیانەکان لەبیر دەکات.


زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ڤێرجینیا وولف نووسەر و وتارنووسی ئینگلیزی و یەکێک لە نوێخوازانی پێشەنگی (پۆست سەدەی بیستەم و فێمینیست بوو)، چیرۆکەکانی بەوە ناوبانگیان دەرکردووە کە ویژدانی مرۆڤ دەھەژێنێت و بە یەکێک لە گرنگترین ئەدیبەکانی سەدەی بیستەم دەژمێردرێت.

ئایا زانیوتە؟

  • ژان پۆڵ سارتەر لە ساڵی ١٩٦٤ خەڵاتی نۆبڵی لە بواری ئەدەبدا پێبەخشرا بەڵام لەبەر چەند ھۆکارێک خەڵاتەکەی ڕەتکردەوە.
  • ڤێداکان لە کۆنترین نووسراوەکانی زمانە ھێند و ئورووپاییەکانن کە لە ساڵانی ١٠٠٠ تا ٥٠٠ی بەر لەدایکبوونی مەسیح بە زمانی سانسکریتی ڤێدی نووسراون.
  • سالم و مستەفا بەگی ساحێبقران ناسراو بە کوردی ئامۆزای یەکترن.

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە وێژە ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ویلیام شێکسپیر، ویلیام یان ویلیەم (بەئینگلیزی:William Shakespeare) (٢٦ی نیسانی ١٥٦٤ - ٢٣ی نیسانی ١٦١٦ھۆنراوەنووس و شانۆنووسێکی ئینگلیز بوو. بەشێوەیەکی بەرفراوان بە گەورەترین نووسەرەکانی زمانی ئینگلیزیی دادەنرێت، ھەروەھا دیارترین نووسەرەکانی دراما لە جیھاندا. زۆرین جار نازناوی (ھۆنراوەنووسی ئینگلتەرای نەتەوەیی) و (ھۆنراوەنووسی ئافۆنی داستانیی) لێدەنرێت. کارەکانی زیندوون، پێک دێن لە ٣٨ شانۆگەریی، ١٥٤ سۆناتا و دوو ھۆنراوەی گێرانەوەی دوورودرێژ، ھەروەھا ژمارەیەکی تر لە ھۆنراوە. شانۆگەرییەکانی بۆ ھەموو زمانە زیندووە سەرەکییەکانی جیھان وەرگێراون، و لەھەر شانۆگەرییەکی تر زۆرتر پێشکەش دەکرێن. شێکسپیر لەدایکبووە و گەورە بووە لە سترادفۆرد ئابۆن ئافۆن، لەتەمەنی ١٨ ساڵییدا چۆتە ژیانی ھاوسەرییەتییەوە لەگەڵ ئان ھاساوای، کە ٣ منداڵی لێی بوو، سوزانا و دووانەیەک کە ھامینت و جۆدێس بوون. لەنێوان ساڵەکانی ١٥٨٥ بۆ ١٥٩٢ دەستی کرد بە پیشەیەکی سەرکەوتوو لە لەندەن وەک ئەکتەر و نووسەر، و بەشێک بوو لە خاوەنی کۆمپانیای نواندن کە ناوی پیاوانی لۆرد چامبرلین بوو، کە دواتر بە ناوی پیاوانی پادشا ناسرا. دەردەکەوێت کە خانەنشین بووە و گەڕاوەتەوە بۆ سترادفۆرد لەدەوروبەری ساڵی ١٦١٣، کە دوای سێ ساڵ پاش ئەو کۆچی دوایی کرد. تۆمارنامەیەکی کەم ماوە لەژیانی تایبەتیی شێکسپیر.

زیاتر...

وێژەی کوردی

وێژەی کوردی یان ئەدەبی کوردی بریتیە لە ئەو شێعر، چیرۆک، بەیت، مەتەڵ و گۆرانیانەی کە بە شێوەزار و زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی نووسراوە. وێژەی کوردی بە یەک شێوەزاری تایبەت نییە و بە ھەمووی شێوەزارەکانی کرمانجی، سۆرانی، ھەورامی و کەلھوڕی نووسراوە لە کوردان بە جێ ماوە. شیاوی باسە کە لە مێژووی وێژەی کوردیدا بە زۆری ھۆنراوە بە سەر پەخشاندا زاڵ بووە.

ڕەنگە کۆنترین نموونەکانی وێژەی کوردی بریتی بێ لە ئەو ھۆنراوانەی کە بە کوردیی باشووری نووسراوە و شوێنکەوتوانی ئایینی یارسان وەکوو باڵووڵی ماییدەشتی و بابا تاھیری ھەمەدانی بێت.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

«ئەی وەتەن مەفتوونی تۆم، بەڵام نامەوێت شێوەتم بیربکەوێتەوە.
وەقتی غەریبی و غوربەت، وام بە کۆتی خۆتەوە
کە خۆت پێڵاوی دوژمنان ماچ دەکەی،
کێ وەکوو سەگ پەتکەم و بیخەمە ژێر پێتەوە؟
غەمبارم کە دەتبینم دوژمنم وەک سەگ پەتت دەکات و دەتخاتە ژێر پێیەوە.
ئەی نیشتمانی بێ شەرەفان
کە من بە گۆرانی دەمرم، بۆ بە خەنجەر دەمکوژیت؟»

بەختیار عەلی

وەتەن و ئیشی مۆسیقارێکی ماندوو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان