سالم

هۆنراوخوانێکی کورد

عەبدوڕەحمان بەگی ساحێبقران (١٨٠٠-١٨٦٦) ناسراو بە سالم ھۆنراوەنووسێکی کلاسیکی زمانی کوردی بووە. سالم و مستەفا بەگی ساحێبقران ناسراو بە کوردی ئامۆزای یەکترن.

سالم نازناوی شیعری عەبدوڕەحمان بەگی کوڕی محەمەد بەگی کوڕی ئەحمەد بەگە، لە بنەماڵەی ساحێبقرانە، لە ساڵی ١٨٠٠دا لە شاری سلێمانی ھاتووەتە دونیا. لە ساڵی ١٨٦٦دا مردووە و لە گردی سەیوان لە شاری سلێمانی بە خاک سپێردراوە.

مارف خەزنەدار لە کتێبی مێژووی ئەدەبی کوردی نووسیویەتی: لە ساڵی ١٨٠٥ لەدایکبووە، وە لە ساڵی ١٨٦٩ کۆچی دوایی کردووە.[١]

ھۆنراوەکانی

دەستکاری

تایبەتمەندیەکانی شێعری سالم بەکارھێنانی زۆری وشەی قورئانی، ئاماژە بە ڕووداوە مێژووییەکان و بەکارھێنانی وشەی فەلسەفی و سۆفیانەیە.

سالم لە وڵامی قەسیدەی بادی خۆش مرووری نالی دا قەسیدەیەکی نووسیوە کە ئاوا دەست پێدەکات:

جانم فیدایی سروەکەت ئەی بادەکەی سەحەرئەی پەیکی موستەعید لە ھەموو ڕاھی پڕ خەتەر
ئەی میروەحەی جەمالی مەھاسایی دڵبەرانوەی شانەزەن بە کاکولی تورکانی سیمبەر

سالم لە ئەم قەسیدەیەدا بە جوانی باسی بارودۆخی سلێمانی دوای ڕووخاندنی بابانەکان دەکات و سکاڵای زۆر لە ڕۆمییەکان دەکات کە بوون بە ھۆی کاول بوونەوەی وڵاتەوە، لە داوییدا داوا لە نالی دەکات کە ئەو کاتەدا ڕوو لە سلێمانی نەکاتەوە، لە دوایین بەیتدا دەڵێت:

تۆ خوا بڵێ بە حەزرەتی نالی: دەخیلی بمبەو نەوعە قەت نەکا بە سولەیمانییا گوزەر

نموونەی ھۆنراوەی کوردی

دەستکاری
ساقی لە پەردە دەرھات، جامی شەڕابی ھێنادڵ خیرە ما لە حێرەت مەھ ئافتابی ھێنا
یەک زەڕڕە عەکسی پڕتەو، دەرکەوت و تووری سووتاندئاوێنە سەختڕوو بوو، لەو عەکسە تابی ھێنا
تیماری چاکی سینەم، ڕاجع بە چاوی مەستەبەختیش موافیقی عەشق، بۆ من خەرابی ھێنا
یارم لە ئەندەروون ھات، دەستی ڕەقیب لە دەستاغەمناک و شادمانم، ڕەحمەت عەزابی ھێنا
بۆ تۆبە سووی مزگەوت، ھاتم بچم لە ڕێدابۆ کۆیی مەی فرۆشان، عەزمم شتابی ھێنا
ڕوو ھەر لە من ئەپۆشێ، وا حاڵیە کە جبریلھەر خاسە بۆ من و ئەو، ئایەی حیجابی ھێنا
وەی وەی چ مەجلسێ بوو، دوێنێ لە دەبدەبەی دڵدڵبەر شەڕابی گێڕا «سالم» کەبابی ھێنا

نمونەی ھۆنراوەی فارسی

دەستکاری
بر سر مصحف رو زلف چلیپا داریتو پریچھرە مگر دین مسیحا داری؟
زدە ای طرە ی شبرنگ بران صفحە ی رخروز و شب مجلس کافر بە کلیسا داری
قصد قتلم نە بە تنھا کند آن دیدە ی مستخون صد طایفە در گردن مینا داری
زلف یلدا بە رخ سال توان دید شبیاین چە سری است بە یک ماە دو یلدا داری؟

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی سێیەم، لاپەڕەکانی ١١٧ تا ١٦٣، مارف خەزنەدار، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر: ٢٠٠٣

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری