باڵووڵ، باڵووڵی مایی یان باڵووڵی مادی زانا، خواناس و شاعیری یارسانە کە لە سەدەی سێھەمی کۆچیدا ژیاوە و بڕێک ھۆنراوەی کوردیی لێ بە جێ ماوە. ھۆنراوەکانی باڵووڵ کۆنترین دەقی وێژەی کوردی بە ئەژمار دێت کە بە دەستی کوردانی ھاوچەرخ گەیشتووە و بەم ھۆکارە لە باڵووڵ وەکوو یەکەمین شاعیری کورد ناو دەبرێت. وا دیارە باڵووڵ و یارەکانی ڕۆڵێکی گرنگیان لە دروستبوون و پەرەسەندنی ئایینی یارساندا بووە.

باڵووڵ لەم شێعرەدا ئاماژە بە یارە نزیکەکانی دەکا و ناوی بابە نجووم، بابە لوڕە و بابە ڕەجەب دێنێ:

ئەز بەھڵووڵەنان جە ڕووی زەمینێ
چار فریشتانم چاکر کەرینێ
نجووم، ساڵح، ڕەجەبم بێنێ
چانی لوڕە بیم جە ما و ھەفتێنێ

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. صدیق صفی زادە (بورەکەیی)، اھل حق پیران و مشاھیر، تھران، ١٣٨٦ش.
  2. سدیق بۆرەکەیی-سەفی زداە، مێژووی وێژەی کوردی، دەزگای ئاراس، ھەولێر، ٢٠٠٨.
  3. صدیق صفی زادە (بورەکەیی)، دورە بھلول، تھران، ١٣٦٣ش.