دەروازەی ڕۆمانەکان


ڕۆمان (بە ئینگلیزی: Novel) نووسراوەییکی خەیاڵی درێژتر لە کورتە چیرۆک و چیرۆک کە خۆی چەندین چەشنی ھەیە و ھەرکام لەم چەشنانە نوێنەری جۆرێک لە چیرۆکی ناو زەینی نووسەرن. ڕۆمان بریتییە لە گێڕانەوەیەکی چیرۆکئامێزی دوورودرێژ، لەمیانی چیرۆکبێژەوە وێنەی ژیانی کەسایەتییەکان لە چەندین ڕوودا و لە چەندین شوێن و کاتی بەریندا، دەردەخات، زۆر جار خەیاڵ ڕۆلی لە داڕشتنی ڕووداوەکاندا ھەیە، لە ڕۆماندا چەند ڕەگەزێکی گرینگ کۆ دەبێتەوە، لەوانە: ڕووداو، کەسایەتیی سەرەکی، شوێن، کات، چیرۆکبێژ (یان گێڕەرەوە)، گێڕانەوە، بۆگێڕەوە، خەیاڵ، وەسف، دیالۆگ، گۆشەنیگا.

گێڕانەوەی ڕووداوەکان و نووسینەوەیان بە شێوەی پەخشان لە سەدەی شانزدەھەم لە ئینگلتەرە دەستی پێ کرد و شێوازێکی جیاواز بوو لە داستان، بەڵام سەرھەڵدانی ڕاستەقینەی ئەم ھونەرە نوێیە وەک ژانرێکی ئەدەبیی سەربەخۆ، دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی رۆشەنگەریی ئەوروپا لە سەدەی ھەژدەھەمدا، کە لەگەڵ گەشەکردن و گەورەبوونی چینی بورژوازیدا و ھەروەھا گەشەکردنی شار و بایەخدان بە تاکەکەس، برەوی زیاتری پەیدا کرد.

زیاتر...


ھەنووکە ٢٣٩ وتار لە دەروازەی ڕۆمانەکاندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

بەرگی پەرتووکی پاسەوانێک لە مەزرا بە ئینگلیزی
بەرگی پەرتووکی پاسەوانێک لە مەزرا بە ئینگلیزی

پاسەوانێک لە مەزرا (بە ئینگلیزی: The Catcher in the Rye) ناوی ڕۆمانێکە کە لە ساڵی ١٩٥١دا لە لایەن نووسەری ئەمریکایی جێرۆم دێڤید سالینجەرەوە نووسراوە.

چیرۆکی نێو ڕۆمانەکە، چیرۆکێکی سێ ڕۆژیی ھەرزەکارێکی حەڤدە ساڵی تەنیایە «ھۆڵدن کۆڵفیڵد»، کە بۆ جاری سێیەم و لە سێیەمین خوێندنگەی دەردەکرێت، بە ھۆی ناچالاکی لەتەک وانەکانی و بێباکیی بەرانبەر ھەموو شتەکانی تری ناو خوێندنگە. لەمەوە ڕێڕەوی ژیانی ڕووداوگەلێک لەخۆ دەگرێت، کە ھۆڵدن خۆی تیایاندا چیرۆکخوانە و لە سووچێکی ترەوە بە تەکنیکی تا ڕادەیەک ئاڵۆز و زمانێکی نەخشێنراو بە باسی ھەست و ئازارەکان، چیرۆکەکەمان بە ودەکارییەکانیەوە بۆ دەگێڕێتەوە. ئەو بەدەم ڕابواردن بەو قەشمەرجاڕییەی دنیاوە، وردە وردە و تراژیدیایانە بەسەرھاتە تراژیدییەکەی خۆی بەیان دەکات.

زیاتر...

دەقی ھەڵبژێردراو

قەت نابیستن وەرزشوانێک لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا ھەستی بۆنکردنی لەدەست بدات. ئەگەر گەردوون بڕیار بدا وانەیەکی دڵتەزێن فێری ئێمەی مرۆڤ بکات، کە ھەڵبەت ئەو وانەیە بە ھیچ کەڵکی ژیانی داھاتووشمان نەیێت، ئاشکرایە کە وەرزشوان دەبێ لاقی لە دەست بدا، فەیلەسووف مێشکی، نیگارکێش چاوی، ئاوازدانەر گوێی و ئاشپەز زمانی...!

وانەی من چ بوو؟ من ئازادیمم لە دەست دا...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ئەو کچەی بەجێت ھێشت ڕۆمانێکی ڕۆمانسییە لە نووسینی جۆجۆ مۆیز .


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

200
200

بەختیار عەلی ڕۆماننووس، شاعیر و ڕۆشنبیری کوردە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری ڕەھەند. یەکەم ڕۆمانی بە ناوی مەرگی تاقانەی دوووەم، ساڵی ١٩٩٧ لە سوێد بڵاو کرایەوە.

بەختیار عەلی لە ساڵی ١٩٦٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی "شێخ سەلام" لە سلێمانی تەواو کردووە و پاشان خوێندنی ناوەندی لە "ناوەندی ئەزمەڕ" و خوێندی ئامادەیی لە ئامادەیی "ھەڵکەوت"ی کوڕان تەواو کردووە. پاشان لە ھەردوو زانکۆی سلێمانی و سەلاحەدین خوێندکاری کۆلیژی زانست بەشی زەویناسی دەبێت، بەڵام لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ١٩٨٣ لە ھەولێر بریندار دەبێت و دەست لە خوێندنی زانکۆ ھەڵدەگرێت و بە تەواوی خۆی بۆ کاری نووسین و ئەدەبیات یەکلا دەکاتەوە. لە ھەمان ساڵدا "قەسیدەی نیشتمان" کە کۆنترین بەرھەمی بڵاوکراوەیەتی نوسیووە. دواتر لە دیوانی گوناھ و کەرنەڤالدا چاپ دەکرێت کە ساڵی ١٩٩٢ بڵاو کراوەتەوە. لە پاییزی ١٩٨٩دا یەکەم وتاری لە ڕۆژنامەی پاشکۆی عێراق دا بڵاو دەبێتەوە. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ چەندین کۆڕ و سێمینار لە سلێمانی و ھەولێر پێشکەش دەکات. پاش سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆ، کوردستان بە جێ دەھێڵێت و ڕوودەکاتە سووریا و پاشان ئەڵمانیا. لە ساڵی ١٩٩٩وە لە شاری کۆڵن نیشتەجێ دەبێت. یەکەم بەرھەمی بڵاوکراوەی بەختیار عەلی قەسیدەی «نیشتیمان» ـە – کە قەسیدەیەکی دوورودرێژە. لە ساڵانی ھەشتادا بەختیار کۆمەڵێک قەسیدەی درێژ دەنووسێت، وەک «شار»، «گوناھ»، «کەرنەڤاڵ» و چەندانی تر، دەستنووسی یەکەم ڕۆمانی «مەرگی تاقانەی دووەم» یش ھەر دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمە.

زیاتر…

ئایا زانیوتە؟


پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

«ژووری بێ کتێب، وەکوو جەستەی بێ ڕۆحە»

سیسرۆ

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان