دەروازە:ڕۆمانەکان/وتاری ھەڵبژێردراو

وتاری ھەڵبژێردراو ١

دەروازە:ڕۆمانەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/١

ڕۆمانی ١٩٨٤ یەکێکە لە گەورەترین ئاسەواری ئەدەبیاتی جیھان کە لە سەر چاندی خەڵک و میدیاکانی جیھان کاریگەر بووە. ئەم ڕۆمانە بە دەستی جۆرج ئۆروێڵ نووسەر، ڕۆژنامەنووس، ڕخنەگری ئەدەبی و شاعیری ئینگلیزی نووسراوە. ئەم پڕتووکە بە دەستی حەکیم کاکەوەیس لە سوییدییەوە کراوەتە کوردی.

ڕۆمانی ١٩٨٤، بە زیاتر لە ٦٥ زمان وەرگێڕراوە. جۆرج ئۆروێڵ ئەم ڕۆمانەی لە ساڵی ١٩٤٨ نووسیوە و لە ١٩٤٩دا بڵاوکراوەتەوە. باسی کۆمەڵگایەک ئەکات کە تایبەتمەندییەکانی ڕقی دوژمنەکان و خۆشەویستی ڕێبەری گەورەیە. لەم کۆمەڵگایەدا تۆمەتبار بە ئاسانی دەکوژرێت و ئازادیە تاکەکەسییەکان لە ژێر پێی یاسادا پێشێل دەکرێن.


زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٢

دەروازە:ڕۆمانەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

جیھانی سۆفیا (بە نەرویجی: Sofies verden) ڕۆمانێکی ساڵی ١٩٩١ە لە نووسینی نووسەری نەرویجی یۆستاین گاردەر. ڕۆمانەکە باسی سۆفی ئامندسن دەکات، کە گەنجێکی نەرویجییە کە پێشکەش کراوە لە مێژووی فەلسەفەدا لەلایەن ئالبێرتۆ نۆکس، کە فەیلەسووفێکی تەمەن ناوەڕاستە.

جیھانی سۆفیا بوو بە پڕفرۆشترین کتێب لە نەرویجدا و خەڵاتی ئەدەبیی ئەڵمانیی گەنجانی بردەوە لە ساڵی ١٩٩٤دا. وەرگێڕانە ئینگلیزییەکە لە ساڵی ١٩٩٥دا بڵاوکرایەوە، وە بوو بە پڕفرۆشترین کتێبی جیھان لەو ساڵەدا. بە گوێرەی ساڵی ٢٠١١ ڕۆمانەکە وەرگێڕدراوەتە سەر پەنجاونۆ زمان، لەگەڵ زیاتر لە چل میلیۆن کۆپیی چاپ فرۆشراوە. ئەمە سەرکەوتووترین ڕۆمانی نەرویجییە لەڕووی بازرگانییەوە لە دەرەوەی نەرویجدا، وە کراوە بە فیلم و یاری کۆمپیوتەریش. لە ساڵی ١٩٩٩دا جیھانی سۆفیا کرا بە فیلمێکی نەرویجی لەلایەن سیناریۆنووس پیتەر سکاڤلان. فیلمەکە لە دەرەوەی نەرویجدا بە گشتی بڵاونەکرایەوە. کیێرستی ھۆڵمن خەڵاتی ئاماندای بردەوە بەھۆی ڕۆڵەکەی لە فیلمەکەدا.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٣

دەروازە:ڕۆمانەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/٣

کنولپ (Knulp) ناوی یەکێک لە ڕۆمانەکانی ھێرمان ھێسەیە کە یەکەم جار ساڵی ١٩١٥ لە ئاڵمانیادا بڵاو بووەوە. ڕۆمانەکە سێ بەسەرھات لە بەسەرھاتەکانی کەسایەتییە سەرەکییەکەی خۆی کە ناوی کنولپ-ە دەگێڕێتەوە. کنولپ لە منداڵیدا گەرچی زۆر ژیر و زیرەک بووە، بەڵام قوتابخانەی بەجێ ھێشتووە و ھەر خەریکی گەڕاڵییە. زیاتر، ئەرکی لەسەر شانی دۆستان و ھەواڵانییەوەیە و ھەرگیز ناخوازێ خۆی بە جێگا یان کار و پیشەیەکەوە ببەستێتەوە و خۆی پابەندی شتێک بکا. لە کۆتاییی ڕۆمانەکەدا، کنولپ کە پێش ئەوەی بگا بە تەمەنی پیری تووشی دەردەباریکە بووە و یەکجار زۆر لەشناساغ و لاوازە، ڕوو دەکاتە دارستانێک. لەوێدا، لە حاڵی مردندا، لەگەڵ خودا دەست بە قسەکردن دەکا و خوداش وەڵامی دەداتەوە. کنولپ دەپرسێ بۆچی لە ژیانیدا شتێکی نەکردووە کە دەستکەوتێکی بۆی ھەبێ. دەڵێ دەیتوانی ببێ بە پزیشک یان ھونەرمەندێکی سەرکەوتوو؛ دەیتوانی ژن بھێنێ و ژیانێکی پڕ لە ئاشتی دابمەزرێنێ. لە خودا دەپرسێ مەبەست لە بوونی چی بووە. خوداش بەم جۆرە وەڵامی دەداتەوە کە کنولپی لەبەر ئەوە درووست نەکردووە تا ببێ بە ھیچ یەک لەوانە، ویستوویە کە ئەو کەسێک بێ کە خۆشی و شادی دەھێنێتە ناو ژیانی خەڵکەوە و ئەوان لە ماڵ بێزار دەکا و بۆ ئازادی تاسەبار و دڵتەنگیان دەکا. کنولپ کە ئەو وەڵامەی بیست ھەست بە ئارامییەکی زۆر دەکا و لە کاتێکدا بەفر خەریکە دایدەپۆشێ، چاوی لێک دەنێ.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٤

دەروازە:ڕۆمانەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/٤

بەرگی چاپی یەکەمی فڕینی شەوانە لە شانشینی یەکگرتوودا
بەرگی چاپی یەکەمی فڕینی شەوانە لە شانشینی یەکگرتوودا

فڕینی شەوانە (بە فەڕەنسی: Vol de Nuit) ڕۆمانی دووەمی ئانتوان دۆ سانت ئێگزوپێریە. ئەم ڕۆمانە بە زمانی فەڕەنسی نووسراوە.

حەکایەتی فڕینی شەوانە سەبارەت بە فڕۆکەوانێکە بە ناوی "فابیەن" کە دەبێت نامەیەک بە دەستی خاوەنەکەی لە ئەرجەنتین بگەیێنێت؛ لە هەمان کاتدا فڕۆکەکەی ڕووبەڕووی بۆران دەبێتەوە. هەرچەند کە خاوەنکاری فابیەن دەزانێت بارودۆخی کەشوهەوا نالەبارە بەڵام گوشار دەخاتە سەر فابیەن بۆ ئەوەی کە هەر دەبێت کارەکەی ئەنجام بدات. خاونکارەکە بە هۆی ئەو زۆرەی کە لە فابیەن کردوویەتی تووشی عەزاب ویژدان دەبێت و لە درێژایی سەفەرەکەی فابیەندا لەگەڵی پێوەنی ڕادیۆیی دەگرێت. حەکایەتەکە بە پیشان دانی نگرانییەکانی ژنەکەی فابیەن و خاونکارەکەی بەردەوام دەبێت و لە کۆتاییدا کورتە باسێک لە بەسەرهاتی فابیەن دەکرێت. لە ساڵی ١٩٣١دا فڕینی شەوانە خەڵاتی فەمینای بردەوە.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٥

دەروازە:ڕۆمانەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/٥

وێنەی سەربەرگی ڕۆمانەکە
وێنەی سەربەرگی ڕۆمانەکە

دواھەمین ھەناری دونیا ڕۆمانێکی بەختیار عەلییە، ڕۆمانەکە لە ساڵی ٢٠٠٢دا بڵاوکرایەوە. لە ساڵی ٢٠٠٣دا، خەڵاتی باشترین ڕۆمانی وەرگرت لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی.

لەسەر لەشتییەک بۆ ئەوەی بیبات بۆ خۆرئاوا لەگەڵ چەند پەنابەرێکدا، موزەفەری سوبحدەم چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە. کە پێشمەرگەیەکی پلە بەرز بوو، کە جارێکیان سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕی ڕزگار کرد و دەورەدران بە سوپاکانی ڕژێمەوە. بیستویەک ساڵ بە دیلی بەسەردەبات، لە ناوەڕاستی سەحرادا.

کە ئازاد دەبێتەوە، دەستدەکات بە گەشتێکی دوورودرێژ بۆئەوەی بزانێت چی بەسەر وڵاتەکەیدا هاتووە. گەشتێک بەناو چیرۆک، نھێنی، و بەناو خەڵک کە یارمەتی دەدەن بۆ دۆزینەوەی کوڕە ونبووەکەی. گەشتێک کە لە کۆتاییدا بە ڕێگایەکیدا دەبات کە هەزارانی دیکە پێش ئەو بڕیویانە ئەویش ڕێگای دەریای سپییە بۆ خۆرئاوا.

دواھەمین ھەناری دونیا تا ئێستا بە زمانی ئەڵمانی، عەرەبی، فارسی و فەڕەنسی بڵاو کراوەتەوە. بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بە زمانی ئینگلیزی بڵاوبێتەوە.

ئەم ڕۆمانە تا ئێستا لە لایەن سێ وەرگێڕی جیاوازەوە کە بریتین لە (مەریوان ھەڵەبجەیی، ڕەزا کەریم موجاور و ئارەش سەنجابی) وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.


زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٦

دەروازە:ڕۆمانەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/٦

بەرگی چاپی ئینگلیزی
بەرگی چاپی ئینگلیزی

چل ڕێساکەی عەشق: ڕۆمانێک دەربارەی ڕوومی (بە ئینگلیزی: The Forty Rules of Love: A Novel of Rumi) ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری تورک ئەلیف شەفەقـەوە نووسراوە لە ساڵی ٢٠٠٩ وە لەساڵی ٢٠١٠ەش بڵاوکراوەتەوە بە زمانی ئینگلیزی وە یەکێکەیشە لە ڕۆمانە پڕفرۆشەکان ڕۆمانەکە زیاتر لە ٦٠٠ ھەزار دانەی لێ فرۆشراوە. چیڕۆکی ڕۆمانەکە پێکەوە گرێدانی کلتووری ڕۆژئاوایی و ڕۆژھەڵاتییە بەڵام ھەریەکەو لە کەش و سەردەمی خۆیەوە. ڕووداوەکان لە دوو سەردەمی جیاواز، سەدەی دوانزەھەم و سەدەی بیستویەکی ئێستا ڕوودەدەن، ئەمیش دەربارەی پەیوەندی ڕۆحی نێوان دوو سۆفیی وەک (جەلالەدینی ڕۆمی و شەمسی تەبرێزی) کە کاریگەرییان دوای نزیکەی ‌ھەشتسەد ساڵ دەکەوێتە سەر ڕۆماننوسێکی ڕۆژئاوایی بە ناوی عەزیز زاھارا.

ئێلا ڕۆبنشتاین ئافرەتێکی شوودار و خەمگین و تەمەنی ٤٠ ساڵانە کاتێ دەست بە کارێکی نوێ دەکا بۆ پەخشکارێکی ئەدەبی. یەکەم کاریشی خوێندنەوە و نووسینی سەرنجە بۆ ڕۆمانێک بە ناوی کفری شیرین کە لەلایەن کەسێکەوە نووسراوە بە ناوی ع. ز. زاھارا کە ڕۆمانەکە باس لە پەیوەندی شەمس و ڕوومی دەکا کە چۆن پاش ئەوەی شەمس دێتە لای ڕوومی، دەیکات بە کەسێکی جیاواز و شاعیرێکی بەسۆز و جەختکەرەوە لەسەر خۆشەویستی. ھەروەھا کاریگەری ڕێساکانی شەمسیشی دەکەوێتە سەر کە بریتین لە ٤٠ ڕێسا بۆ ژیان و خۆشەویستی و ئایین و ڕۆح و دەروون. ھەر کە ئێلا بەردەوام دەبێ لە خوێندنەوە، ئەوەی بۆ دەردەکەوێ کە ژیانی خۆی ئاوێنەی ژیانی ڕوومییە و زاھاراش وەکو شەمس بۆ ئەوە ھاتووە کە ئازادی بکا و بیگۆڕێ.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٧

دەروازە:ڕۆمانەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/٧

زۆربای یۆنانی (بە Greek: Βίος και Πολιτεία του Αλέξη Ζορμπά) ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری بەناوبانگ نیکۆس کازانتزاکیس نووسراوەتەوە، ڕۆمانەکە باس لە کەسایەتی پیاوێکی ڕۆشنبیر دەکات بەناوی باسێل کە نوقمی جیھانی خوێندنەوە بووە لە گەشتەکەیدا چاوی بە پیاوێکی نەخوێندەوار دەکەوێت، قوتابخانەی ئەم پیاوە بریتیە لە ژیان و ئەزمونەکانی کە زوو دەبن بە ھاوڕێی یەکتر باسێل زۆر شت لەم پیاوە فێر دەبێت کە پێشتر لە پەرتووکەکانیشی نەیخوێندبوەوە، بەو ھۆیەوە بڕیار دەدەن پڕۆژەیەک ئەنجام دەدەن بەو پارەیەی کە باسێل لە باوکیەوە بۆی بەجێمابوو ئەم پیاوە نەخوێندەوارە ناوی زۆربایە، دەزگای ھۆڵیود فیلمێکی لەبارەی ئەم ڕۆمانەوە بەرھەم ھێناوە بەھەمان ناونیشان کە ئەکتەری بەناوبانگ ئەنتۆنی کوین ڕۆڵی سەرەکی تێدابینیوە. زۆربا کەسایەتی ڕاستەقینەی ناوەوەی نیکوس کازانتزاکیسی نووسەرە کە لە چەند دەستنووسێکی ئاماژەی پێداوە، کە زۆر خولیای ئەو کەسایەتیەی ناوناخی بووە و ڕۆمانەکەشی بەناو کردووە، بە شێوەیەکی زۆرمەزن پێیداھەڵداوە و، وەھای ناساندووە کە کەسێکە زۆر دڵی بەژیانەوە خۆشە و غەمباری ناناسێت تەنانەت لە کاتە زۆر زۆر سەختەکانیشدا سەما دەکات جۆرەسەمایەک کە ئێستا بە (سەمای زۆربا) بەناوبانگە، لەم سەمایەدا وەک چۆلەکەیەک ھەڵدەفڕێت و ھەرچی ھەیە لەدەوروپشتی لە مرۆڤ و باڵندە و بێگیانەکان لەبیر دەکات.


زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٨

دەروازە:ڕۆمانەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/٨

کچە پرتەقاڵییەکە (بە نەرویژی:Appelsinpiken) ڕۆمانێکی فەلسەفی نووسەری نەرویژی یۆستاین گاردەرە لە ساڵی ٢٠٠٣ بڵاو کرایەوە. نووسەری جیھانی سۆفیا لەم ڕۆمانەشدا لە ڕێگەی چیرۆکێکی بە ڕواڵەت سادەوە پرسیارە فەلسەفییەکانی خۆی دەخاتە ڕوو. پرسیاری گرنگی ئەم چیرۆکە پرسیارێکە بە درێژایی مێژووی فەلسەفەوە، ئەوەی کە ژیان چ بەھایەکی ھەیە؟

کچە پرتەقاڵییەکە تەنیا چیرۆکێکە کە نووسەر ئەم چیرۆکەی بەکاریھێناوە بۆ دروستکردنی فەزای گونجاو بۆ پێشکەشکردنی پرسیارە فەلسەفییەکانی خۆی وەکوو پرسیار لەبارەی ژیان و مردن و خۆشەویستی و بەرەنگاربوونەوەی خوێنەر. وەسفی چیرۆکەکە لە شێوەی نامەیەکدا و ھەروەھا چیرۆکی کچە پرتەقاڵییەکە، کە تێیدا بە شێوەی نادیار و ئەفسووناویی دەگێڕدرێتەوە، ھەموویان ھاوکارن لە دروستکردنی کەشی نادیاری کتێبەکەدا.

لەم چیرۆکەدا باوکێک کە لە ژیاندا نەماوە نامەیەک بۆ کوڕەکەی دەنووسێت کە تێیدا دان بەوەدا بنێت کە خۆشەویستی تاکە بەھای ئەم ژیانەیە، تەنانەت ئەگەر تەمەنی وەک تەمەنی خۆی کورت بێت.


زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٩

دەروازە:ڕۆمانەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/٩

بەرگی پەرتووکی پاسەوانێک لە مەزرا بە ئینگلیزی
بەرگی پەرتووکی پاسەوانێک لە مەزرا بە ئینگلیزی

پاسەوانێک لە مەزرا (بە ئینگلیزی: The Catcher in the Rye) ناوی ڕۆمانێکە کە لە ساڵی ١٩٥١دا لە لایەن نووسەری ئەمریکایی جێرۆم دێڤید سالینجەرەوە نووسراوە.

چیرۆکی نێو ڕۆمانەکە، چیرۆکێکی سێ ڕۆژیی ھەرزەکارێکی حەڤدە ساڵی تەنیایە «ھۆڵدن کۆڵفیڵد»، کە بۆ جاری سێیەم و لە سێیەمین خوێندنگەی دەردەکرێت، بە ھۆی ناچالاکی لەتەک وانەکانی و بێباکیی بەرانبەر ھەموو شتەکانی تری ناو خوێندنگە. لەمەوە ڕێڕەوی ژیانی ڕووداوگەلێک لەخۆ دەگرێت، کە ھۆڵدن خۆی تیایاندا چیرۆکخوانە و لە سووچێکی ترەوە بە تەکنیکی تا ڕادەیەک ئاڵۆز و زمانێکی نەخشێنراو بە باسی ھەست و ئازارەکان، چیرۆکەکەمان بە ودەکارییەکانیەوە بۆ دەگێڕێتەوە. ئەو بەدەم ڕابواردن بەو قەشمەرجاڕییەی دنیاوە، وردە وردە و تراژیدیایانە بەسەرھاتە تراژیدییەکەی خۆی بەیان دەکات.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ١٠

دەروازە:ڕۆمانەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/١٠

کێڵگەی ئاژەڵەکان
کێڵگەی ئاژەڵەکان

کێڵگەی ئاژەڵان (بە ئینگلیزی: Animal Farm) ڕۆمانێکی جۆرج ئۆروێڵەوە، لە ساڵی ١٩٤٤ نووسراوە. ئۆروێڵ کاتێک نووسینەکە تەواو دەکات و دەیەوێت چاپی بکات، چاپخانەکانی بەریتانیا داواکەی ڕەفز دەکەن، لەبەرەوەی دەیانزانی ئۆروێل لەڕێگەی ئەو کتێبەیەوە ڕەخنەیەکی توند لە دەرەنجامەکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر و سۆڤیەتی سەردەمی ستالین دەگرێت. بەڵام دواجار دەزگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوە لە ئینگڵتەڕا بڕیاری بڵاوکردنەوەی کتێبەکە دەدات و کتێبەکە دەخرێتە بازاڕ. ئافرەتی خاوەن چاپخانەکە، ھەڕەشە لە مێردەکەی دەکات ئەگەر ئەو کتێبە دژ بە سۆڤیەت و دژە ستالینیزمە چاپ بکا، ئەوا جێی دەھێڵێ و جیادەبێتەوە، بەڵام خاوەنی چاپخانەکە لە ١٧ی ئابی ١٩٤٥ چاپ دەکات. یەکەمین چاپی بریتی دەبێت لە ٤٥٠٠ کۆپی کە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دەفرۆشرێت. کاتێک خاوەن چاپخانەکە لە ساڵی ١٩٧٣ یادەوەرییەکانی خۆی دەنووسێتەوە، ئەوە ڕادەگەیەنێ کەوا ٩ ملیۆن کۆپی لەم کتێبە فرۆشتووە!

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ١١

دەروازە:ڕۆمانەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/١١

سەد ساڵ لە تەنیایی
سەد ساڵ لە تەنیایی

سەد ساڵ تەنیایی (بە ئیسپانی: Cien años de soledad) ڕۆمانێکی نووسەر و ڕۆماننووسی ناوداریی کۆڵۆمبی گابرێل گارسیا مارکیزە. لە ساڵی ١٩٦٧ دا چاپ کراوە و نزیکەی سی میلیۆن دانەی لێ فرۆشراوە. بۆ نزیکەی سی زمانی جیھانیش وەرگێڕدراوە. مارکێز ئەم ڕۆمانەی لە ساڵی ١٩٦٥ دا لە مەکسیک نووسیوە. دوای دوو ساڵ دەزگای (سودا ئەمریکانا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە) لە ئەرجەنتین بۆ یەکەمجار ھەشتا ھەزار نوسخەی لێ چاپکرد. ئەم ڕۆمانە بە گرنتگترین ڕۆمانەکانی ئیسپانیا و ئەمریکا دادەنرێت. یەکێکیشە لە بەناوبانگترین کارە ئەدەبییەکانی جیھان. ڕۆمانی سەد ساڵ تەنیایی یەکەمین ڕۆمانە کە زۆرترین جار خوێندراوەتەوە و وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانە جیھانییەکانی دیکە. نووسەر لەم ڕۆمانەدا ڕووداوەکانی شارۆچکەیەک دەگێڕێتەوە لە دەمی ژیاننامەی خێزانێکەوە بە ناوی خێزانی پویندیا بە درێژایی شەش نەوە کە ئەم خێزانە لە گوندێکی خەیاڵی ئەژین بەناوی ماکۆندۆ. کە زۆربەی ناوی مناڵ و نەوەکانیشیان وەک لە ڕۆمانەکەوە ھاتووە بەناوی لادێکەیانەوە ناو دەنێن.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ١٢

دەروازە:ڕۆمانەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/١٢

تاوان و سزا (پێش نوێخوازبوونی لە زمانی ڕووسی: Преступленіе и наказаніе؛ دوای نوێخوازیکردن لە ڕووسی Преступление и наказание) ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی نووسراوە. سەرەتا لە ساڵی ١٨٨٦، بە ١٢ مانگ لە پەیکی ڕووسیا بڵاوکرایەوە کە گۆڤارێکی وێژەییی بوو. دواتر وەک تاقە پەرتووکێک بڵاوکرایەوە. ڕۆمانەکە دووەمین ڕۆمانی درێژی فیدۆرە، ئەمەش لەدوای دە ساڵ لە دوورخستنەوە بۆ سیبیریا بوو. تاوان و سزا بە باشترین ڕۆمانی تەمەنی گەورەبوونی دۆستۆیەڤسکی وەک نووسەر دادەنرێت. ھەندێکجاریش وەک یەکێک لە باڵاترین شاکارەکانی وێژەی جیھانی سەیر دەکرێت. تاوان و سزا سەرنج دەخاتە سەر ئەو ئازارە دەروونی و ناکۆکییە ڕەوشتییانەی کارەکتەری ڕۆمانەکە، ڕۆدیۆن ڕاسکۆڵنیکۆڤ ھەیبوو. ئەو خوێندکاری پێشووی بەشی یاسا بوو، لە سەنت پیتەرزبورگ دەژی، ڕۆژێکیان پلان بۆ کووشتنی پیرەژنێکی سووخۆر دادەنێت. بەر لەوەی بیکووژێت، ڕاسکۆڵنیکۆڤ لەو بڕوایەدابوو کە بە بەدەستھێنانی ئەو پارەیە، ئەوا ڕزگاری دەبێت لە ھەژاری. بەڵام لە دوای ڕووداوەکە، خۆی لە دۆخێکی شڵەژاوی و ناھەموار دەدۆزێتەوە.


زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ١٣

وتاری ھەڵبژێردراو ١٤

وتاری ھەڵبژێردراو ١٥

وتاری ھەڵبژێردراو ١٦

وتاری ھەڵبژێردراو ١٧

وتاری ھەڵبژێردراو ١٨

وتاری ھەڵبژێردراو ١٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٢١

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٣١

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٤١

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٥١

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٦١

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٧١

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٨١

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٩١

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٩