ئەلیف شەفەق
ئەلیف شەفەق لەدایکبووی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ لە ستراسبورگ لە فەڕەنسا، کەسایەتی ئەکادیمی و نووسەر و ستوونووسی تورکە. ئەلیف تاکوو ئێستا ١٣ کتابی لە چاپ داوە و بەرھەمەکانی لە نزیکەی ٤٠ وڵاتدا بەردەستە بە ٣٠ زمانی جیا، ڕۆمانەکانی ئەلیف بە زمانی تورکی و ئینگلیزی و فەڕەنسییە. ڕۆمانی ئەشق (Aşk) بە پڕفرۆشترین ڕؤمان دادەنرێت لە تورکیا کە نووسراوی ئەلیفە و زۆرتر لە ٧٥٠ ھەزار دانەی لێفرۆشراوە. یەکەم ڕؤمانی ئەلیف بەناوی (Pinhan) بەمانای شاراوە دێت کەلەساڵی ١٩٩٨ خەڵاتی ڕوومی بردەوە. ڕۆمانی (Mahrem یان The Gaze) خەڵاتی باشترین ڕۆمانی یەکێتیی نووسەرانی تورکی بردەوە لە ساڵی ٢٠٠٠. ئەلیف پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی خوێندووە لە زانکۆی تەکنیکی ڕۆژھەڵاتی ناوین وە ھەڵگری بڕواننامەی ماستەرە لەسەر جێندەر و ژنان. وەھەروەھا ھەڵگری دوکتۆرایە لە زانستە سیاسییەکان.
ئەلیف شەفەق | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ستراسبورگ لە فەڕەنسا | ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١
پیشە | نووسەر، ستوونووس |
زمان | تورکی، ئینگلیزی، فەڕەنسی |
نەتەوە | تورک |
خوێندن | پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، ماستەر لە جێندەر، دوکتۆرا لە زانستە سیاسییەکان |
ماڵپەڕی فەرمی | |
www.elifshafak.com |
باشترین بەرھەمەکان
دەستکاری- چاوتێبڕین (ڕۆمان)(The Gaze)
- چل ڕێساکەی عەشق: ڕۆمانێک دەربارەی ڕۆمی (The Forty Rules of Love: A Novel of Rumi)
- زۆڵەکەی ئیستانبووڵ (The Bastard of Istanbul)
- شەرەف (Honour)
- ئەشق (Aşk)
- سێ کچەکەی حەوا
سەرچاوەکان
دەستکاریبەستەری دەرەکی
دەستکاری- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی تورکیا
- دەروازەی وێژە
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ڕۆژنامەوانی
- دەروازەی مافەکانی مرۆڤ
- دەروازەی ڕۆمانەکان
- دەروازەی نووسین
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئەلیف شەفەق تێدایە.