شەڕەف (ئینگلیزی: Honour) ھەشتەمین ڕۆمانی خانمە ڕۆماننووسی ناوداری تورکی ئینگلیزینووس ئەلیف شەفەقە، دواتر وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی تورکی و بەناوی پاڵەوانەکەی «ئیسکەندەر» بڵاودەبێتەوە. ئەلیف شەفەق لەم ڕۆمانەیدا تەکنیکێکی نوێی بەکار ھێناوە. ھەورەھا ئەلیف لە ڕۆمانەکانیدا باسی نەتەوە بندەستەکانی تورکیا دەکا، بۆ نموونە لە بیژمۆتەکەی ئەستەمبۆلدا باسی لێقەوماوی ئەرمەنو لەمەشیاندا باسوخواسی کورد دێنێتە گۆڕێ.

بەرگی چاپی کوردی

چیڕۆکی ڕۆمانەکە دەستکاری

چیڕۆکی ڕۆمانی شەڕەف ھەندێ ئاڵۆزە و زیاتر بەلای کۆمەڵایەتیدا دەیشکێنێتەوە، لە گوندێکی کەنار ڕوباری فرات لە دەوروبەری شاری ئورفەی کوردستانی باکوور لە نێو خانەوادەیەکی کڵۆڵی کورد دەست پێدەکا. ژن و مێردێک ھەر کچیان دەبێ، ھەڵوەدان یەزدان کوڕێکیان پێ ببەخشێ، لێ چارەنووس ھەر کچیان پێڕەوا دەبینی و لە پاشەبەرەشدا جمکێکی مێینەیان دەبێ. ئیدی ڕۆمانەکە بە دوای ژیانی ئەو دوو خوشکە جمکەیاندا دەچێ. ھەر قەدەریش وا دەکا خوشکێکیان مێرد بە تورکێک بکا و لەگەڵ خۆیدا بیباتە ئەستەمبۆل… ژنەکە سێ منداڵی دەبێ.. لەگەڵ لەدایکبوونی منداڵەکاندا کێشە دارایی و کۆمەڵایەتییەکان دەست پێدەکەن. لەوێش خێزانە دووڕەگەکە (کورد و تورک) سەری خۆیان ھەڵدەگرن و بە دوای کاروکاسبیدا بۆ لەندەن کۆچ دەکەن. لەوێش کێشەی نێوان دایک و باوک قووڵتر دەبێتەوە و دەکەوێتە سەر جیا بوونەوە… ھەموو بارگرانی ژیان دەکەوێتە سەر شانی دایکەکە. دابونەریتی باوی تورکانە و ڕۆژھەڵاتیانەلەبن ناوی پاراستینی نامووسدا ھیچ دەرچوونێک بە دایکە ڕەنجدەرەکە ڕەوانابیبنێ، بەدگومانی و بێتمانەیی دەچێتە بن کڵێشەی کوڕە گەورەکەی، لە ڕێی ھاندانی مامییەوە، کارێک دەکا سەرەنجام دەیگەیەنێتە زیندانێکی پانزە ساڵی. کوڕ ویستویەتی دایک بە بەھانەی شەڕەف بکوژێ، بەڵام کوژاراوەکە دایک دەرناچی، بەڵکو خوشکە جمکەکەی دایکی دەردەچێ... ئیدی ڕووداوەکان بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش لەنێوان گوندی «چاربا» ی کوردستانی باکور، ئەستەمبۆلی تورکیا و لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دێن و دەچن. خوێنە وا سەراسیمە و عەوداڵ دەکەن، کە بەند بەبەندی ڕۆمانەکە بە پەرۆشی بخوێنێتەوە، تا بگاتە چێژە ئەدەبییەکە.

وەرگێڕانی کوردی دەستکاری

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٥ دا وەرگێڕی بەناوبانگ شەفیقی حاجی خدر لە ئینگلیزییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و ناوەندی ئاوێر چاپ و بڵاویکردۆتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری