سێ کچەکەی حەوا ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری بە ڕەگەز تورک ئەلیف شەفەقەوە نووسراوە.[١][٢] ئەم ڕۆمانە لە چەندین پێرستدا وەک یەکێک لە باشترین کتێبەکان لە ساڵی ٢٠١٨ دەستنیشان کرابوو. [٣][٤]

سێ کچەکەی حەوا
نووسەرئەلیف شەفەق
وڵاتتورکیا
بڵاوکەرەوەبڵاوکەرەوەی بڵومزبری
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
حوزەیرانی، ٢٠١٦
لاپەڕەکان٣٦٨
ژپنک (ISBN)9780241980699

کورتە دەستکاری

لەم ڕۆمانەدا ئەلیف شەفەق چیرۆکی سەرنجڕاکێشی سێ کچ بە بیروباوەڕی جیاواز لە بەشە جیاوازەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بە ناوەکانی پەری، مۆنا و شیرین دەگێڕێتەوە، کە لە زانکۆی ئۆکسفۆرددا یەکتر دەناسن. ڕۆمانەکە لەلایەن گێڕەوەیەکی کەسی سێیەمەوە دەگێڕدرێتەوە و پەری ڕۆڵی سەرەکی چیرۆکەکە دەبینێت. ڕۆمانەکە تێکەڵکردنی باوەڕ و نادڵنیایییە، باس لە ئێستا و ڕابردووی پەری دەکات، کە لە تورکیا گەورە بووە. دایک و باوکی پەری زۆر جیاوازن، باوکی ھیچ کات گرینگی بە ئایین نادات و دایکی موسوڵمانێکی دەمارگرژە، ھەر بۆیە کاتێک باسی ئایین دێتە گۆڕێ، پەری زۆر سەرلێشێواوە. شیرین کۆچبەرێکی ئێرانییە کە زۆر گرینگی بە پرسی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەدات و مۆنا لایەنی سێیەمی چیرۆکەکەیە، کچێکی ئەمریکایی بەڵام ڕەگەزی میسری و پشتگیری و پێداگری لە بیروباوەڕی فێمینیزم دەکات. سێ کچەکەی حەوا چەندین لایەنی دەروونی و کۆمەڵایەتی ژیانی ئەم سێ کچە لەخۆ دەگرێت، کە ئەلیف شەفەق، چیرۆکەکەیان لە ئەستەنبوڵ و ئۆکسفۆردا لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ تا ٢٠١٦ دەباتە پێشەوە. [٥]

کەسایەتییە سەرەکییەکان دەستکاری

  • پەری: نازپەری نەعلبەندزادە کەسایەتی سەرەکی کتێبەکەیە لە ئەستەمبوڵ شووی کردووە. پەری کەسێکە لەنێوان ئیمان و گوماندا گیری خواردووە.
  • دەنیز (کچی پەری)
  • مەنسوور (باوکی پەری)
  • سەلما (دایکی پەری)
  • ئازوور (پرۆفسۆر ئازوور مامۆستای فەلسەفەیە لە ئۆکسفۆرد)
  • شیرین (ھاوڕێی پەری)
  • مۆنا

بەشێک لە کتێبەکە دەستکاری

+من حەز لە ئایین ناکەم، بەڵام خودام خۆش دەوێت، دەزانی بۆ؟!

-پەری سەرێکی ڕاوەشاند،

+ مەنسوور وتی، پەری گیان، چونکە خودا تەنیایە، وەک من... ئەویش ھەر وەک تۆ تەنیایە. لە شوێنێک لەو سەرەوە بە تەنیا بەجێماوە و کەسی نییە قسەی لەگەڵ بکات، ڕاستە، ڕەنگە ھەندێک فریشتە لە دەوری ھەبێت، بەڵام مەگە چەنێ دەتوانێ قسەی دڵی خۆی بۆ فریشتەکان ھەڵڕێژیت؟! بە میلیارد کەس، دەستی دوعا بۆ لای خوا درێژ دەکەن و دەڵێن خوایە فڵان شتمان پێ ببەخشە، جانتایەکی گەورە پارەمان پێ ببەخشە، ئۆتۆمۆبیلمان پێ ببەخشە، ھەمیشە ھەمان شت، دووبارە دەبێتەوە و دووبارە دەبێتەوە، بەڵام کەس بە خۆی زەحمەت نادات خودا بناسێت.

مەنسوور جامەکەی پڕ کرد لە شەراب، "بیری لێ بکەوە، مرۆڤ کاتێک لە ڕێگادا ڕووداوێک دەبینێت چ کاردانەوەیەکی دەبێت ؟! یەکسەر دەڵێت:" خوا بەڵامان لێ دوور بکاتەوە" بڕوام پێ دەکەیت ؟ بەر لە ھەموو شتێک بیر لە خۆی دەکاتەوە نەک قوربانیەکان، ژمارەیەکی کەم لە خەڵکی دەبینی کە نزا بۆ خەڵک بکەن، ئەوان تەنیا دوعا بۆ خۆیان دەکەن، لە ڕاستیدا دوعایەکانیشیان زۆر لە یەک دەچن، خوایە ئاگات لێم بێت، دەستم بگرە، سەرکەوتووم بکە، ھەموو من، ئەگەر لێیان بپرسیت، پێی دەڵێن ئایینداری، بەڵام ئەگەر لە من بپرسیت، پێت دەڵێم ئەمەش جۆرێکە لە خۆپەرستی کە تەنیا ڕواڵەتی گۆڕیوە.[٦]

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Farid, Faiza."Trying to find a middle ground in religion, Three Daughters of Eve raises more questions than it answers" ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.,"Tribune",March 7, 2019
  2. ^ "Three Daughters of Eve", NY Journal of Books
  3. ^ Winston, Kimberly. "We recommend 4 new novels exploring spiritual themes" ٢٠ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., "The Oakland Press, February 28, 2018
  4. ^ "The World Economic Forum Book Club – 12 months, 12 great books". World Economic Forum. Retrieved 2019-12-17.
  5. ^ سە دختر حوا، الیف شافاک، ترجمەی صابر حسینی
  6. ^ سە دختر حوا، الیف شافاک، ترجمەی صابر حسینی

سەرچاوەکان دەستکاری

  • سە دختر حوا، الیف شافاک، ترجمەی صابر حسینی