بەخێربێن

نووسین (بە ئینگلیزی: Write) کردارێکە کە مرۆڤ بە ڕێگەی دێڕێک بیرکردنەوەکانی خۆی وێنا دەکات. ئەم بیرۆکانە دەتوانرێت لە شێوەی نووسینی جیاوازدا دابنرێت، کە دەقی زانستی و ئەدەبی و فەرمی (ئیداری)ن. نووسین کردەوەیەکە کە دەتوانرێت بۆ شیکردنەوە و پێداچوونەوە بە زانیاری و بیرۆکەکان بەکاربهێنرێت. نووسین دوو بەکارهێنانی سەرەکی هەیە: تۆمارکردنی زانیاری و بڵاوکردنەوەی زانیاری. لە ڕاستیدا; بەکارهێنانی نووسین بریتییە لە داخڵکردنی زانیاری لە شوێنێک و دواتر بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریانە بە ئامانجی پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی دیکە. بەڵام لە وردەکاری و ئەرکەکانی نووسیندا، دەتوانین دوو ئەرکی ئەدەبی و زانستی لە نووسیندا ببینین.


ھەنووکە ٩ وتار لە دەروازەی نووسیندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو

کتێب یان پەرتووک (بە عەرەبی: کتاب - بە ئینگلیزی: book) ناوێکە بەکاردێت بۆ یەکێک لە پیرۆزترین کاڵاکانی (شمەکەکانی) مێژووی ھەموو مرۆڤایەتی، کە خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە مرۆڤایەتی کردووە لە ھەموو بوارەکانی ژیان و گوزەرانیدا، بەردەوامیشە لەم خزمەتە، پەرتووک تاقە شتە کە ھەموو مرۆڤایەتی بە جیاوازی بیروباوەڕ و ئایین و ڕەگەزیانەوە بە پیرۆزی دەزانن و ھیچ کەسێک نییە لەم جیھانە پان و بەرینەدا دژی پەرتووک بێت، بەڵام وەکوو کاڵا نەک وەکوو ناوەڕۆک، چونکە ناوەڕۆکی پەرتووک ھەموو جارێک بە دڵی خوێنەر نابێت و جاری واش ھەیە وا لە خوێنەر دەکات کە نەک ھەر بەدڵی نەبێت بەڵکوو دژیشی بوەستێت. بەڵام وەکوو کاڵایەک پەرتووک لەلایەن ھەموو کەسێک و ھەموو بیروباوەڕێک بە سەرچاوە و بنچینەی زانست و داھێنان و پێشکەوتن دادەنرێت.

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

نووسینی هۆنراوەیەک لەسەر کاغەز

ژیاننامەی هەڵبژێردراو

ماکوان کەریم، ناوی تەواوی خەسرەوعەبدولکەریم سەعید، لەدایکبووی (١٩٧٧)ە لە پێنجوێن، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە ھەروەھا خاوەنی ڕۆژنامەنووناسانی نێونەتەوەیی کوردستان. بڕوانامەی لە زانکۆی "ئێڵ ئێچ سی" بەدەسھێناوە لە بەریتانیا، دامەزرێنەری پێگەی پێغەمبەری خودایە. بەکالۆریۆس :مێژووی شەریعەت ماستەر: فیکری ئیسلامی گوتاری سیاسی ئیسلامی نوسەر و ڕۆژنامەنوس سەرپەرشتیاری گشتی بزاف پسپۆر و شارەزا لە بواری مێژوو و فیکری ئیسلامییە وەڵامی گومانەکانی بێ ئایینەکان دەداتەوە. بەردەوام لە ڕێگەی تۆری کۆمەڵایەتی و فەیسبوک بە شێوەی ڕاستەوخۆ چالاکیەکانی ئەنجام دەدات لەم گروپ و پەیجانە چالاکیەکانی ئەنجام دەدرێت و دەخرێنەروو. لە ( ٤ خەزەڵوەری ٢٠٢٠) لەلایەن دەسەڵاتی نەرویژ دەستبەسەرکرا و دوای دوو مانگ ڕادەستی وڵاتی ئیتاڵیا کرا وە لەوێ زیندانیکرا تاوەکو (۱۰ خەزەڵوەری ٢٠٢٠) ڕادەستی نەرویژ کرایەوە.

زیاتر...

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان