دەروازە:ژن
ڕۆژی جیھانیی ژنانڕۆژی جیھانیی ژنان (بە ئینگلیزی: International Women's Day) یان بەدرووستیی ڕۆژی جیھانیی ژنە کارکەرەکان ناسراو بە ٨ی ئازار، ٨ی ئازاری ھەر ساڵێک یاد دەکرێتەوە. لە ناوچەکانی جیاواز، ئایینەکانی ئەم ڕۆژە لە ڕێزگرتن یان ئەوینداری سەبارەت بە ژنان، ھەتا ئایینەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی جیاوازە. ئەم ڕۆژە وەکوو ڕووداوەیەکی سیاسی و سۆسیالیستی لە فەرھەنگی بڕێک لە وڵاتەکانی جیھان بەوێنەی ڕووسیا ڕۆژی پشۆدانە. ٨ی ئازار لە بڕێک لە وڵاتەکان لایەنی سیاسیی خۆی لە دەست داوە و وێنەی تێکەڵێک لە ڕۆژی دایک و ڕۆژی ڤالانتاین بووە بە ڕۆژیکی نا-سیاسی بۆ پیاوەکان تا ئەوینداری خۆیان لە بەرامبەر ژنان پێشان بدەن؛ بەڵام لە بڕێک لە وڵاتەکانی تر ھێشتا سیاسی ماگە و پرۆگرامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەھێز بەڕێوە دەچن و ئاگاداری سیاسی و کۆمەڵایەتیی ژنان لە خەباتەکانی ژنانی سەرانسەری جیھان بە شێوەێکی ھیوادارانە گەشە بووە. خەڵکی بە لەبەرکردنی نەوارەکانی ئەرخەوانی ئەم ڕۆژە پێرۆزبایی دەکەن. ڕۆژی جیھانیی ژنان لەوەتەی ١٩٠٩ لە ئەمریکا یادی دەکرێتەوە. دوای ماوەیەک ئەمریکا وازی لەیادکردنەوەی ئەو یادە ھێنا وەکوو پشووی وڵات دواتر لە ساڵی ١٩٢٠ لە یەکێتیی سۆڤیەت و چەند وڵاتێکی دیکەی کۆمۆنیزم وەکوو چین و کووبا ئەم بۆنەیان کردە پشوو. دواتر ئەم ڕۆژە لەچەندین وڵات بوو بە پشووی فەرمی. ![]() وتاری ھەڵبژێردراولەباربردنی منداڵی مێینە بریتییە لە کوشتن یان لەناوبردنی منداڵی تازە لەدایکبووی ڕەگەز مێینە. دیاردەکە جێی نیگەرانییەکی بەرچاوە لە چەندین وڵاتدا وەک: چین، ھیندستان و پاکستان. زۆرێک لە شیکەرەوان ھۆکاری بنچینەیی دیاردەکە دەگەرێنەوە بۆ ئەو پلەوپایە نزمەی تەماشای ئافرەتی پێ دەکرێت لە کۆمەڵگە ھۆزگەرایی و پیاوسالارییەکاندا. لە ساڵی ١٩٧٨ دا، بەپێی ئەو زانیارییانەی لەیلا ویڵمسن کۆی کردبوونەوە دەربارەی بەربڵاوی لەباربردنی منداڵانی مێینە گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە دیاردەکە لە ھەموو کیشوەرەکاندا ڕوودەدات و بەربڵاوە لە کۆمەڵە سەرەتاییەکانی وەک ڕاوکەر و کۆکەرەوەکان ھەتا کۆمەڵگە پێشکەوتووەکان کە لە جیاتی ئەوەی دیاردەکە کەم و شاز بێت، زۆر و باوە. دیاردەکە بە تەواوی و بەڕادەیەکی بەرچاو جێبەجێ کراوە لەلایەن دانیشتوانە ڕەسەناکانی وڵاتانی ئوستڕڵیا، باکوری ئالاسکا و باشوری ئاسیا و باربرا میلەر بۆچوونی وایە کە کردەیەکی جیھانی و سەرتاپایی بێت تەنانەت لە ڕۆژئاواشدا. لە ساڵی ١٩٩٠دا، لە نووسینێکی ئامرتیا سێن لە گۆڤاری (New York Review of Books) دا پێی وابوو کە بەپێی خەمڵاندنەکان دەبێت ١٠٠ میلیۆن ئافرەتی کەمتر بوونیان ھەیە لە ئاسیادا وەک لەوەی چاوەڕوانکراوە و ئەم ژمارە زۆرەی دیارنەبوونی ئافرەت دەرخەری ئەو ڕاستییە تاڵەی نایەکسانی و پشتگوێخرانەیە کە بووەتە ھۆی زیادەڕۆیی ڕێژەی مردنی ئافرەتان. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟وەرزشوانی ھەڵبژێردراوسیرینا ویلیامز لەدایکبووی ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٨١، وەرزشوانی ئەمریکی و یاریزانی پیشەگەری تێنسی سەرزەوییە، لە ئێستادا لە پلەی یەکەمی یاریکەرە ژنەکانی جیھانە بۆ یاری تێنسی سەرزەوی، سیرینا ویلیامز براوەی سێ مێدالیای زێڕە لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی ھاوینە لەساڵانی ٢٠٠٠ - ٢٠٠٨ -٢٠١٢، دەستپێکی بە ئەزموونیی بوونی یاریکردنی بۆ ئەیلوولی ١٩٩٥ دەگەڕێتەوە. ژیاننامەی ھەڵبژێردراوئێمیلی ئێلیزابێت دیکینسۆن (بە ئینگلیزی: Emily Elizabeth Dickinson) ناسراو بە ئێمیلی دیکینسۆن یان ئێمیلی دیکینسن (١٨٣٠–١٨٨٦) یەکێ لە بەناوبانگترین ھۆزانڤانانی ئەمریکی و زمانی ئینگلیزییە. ئێمیلی لە ساڵی ١٨٣٠دا لە ئەمھێرستی ماساچووسیتسدا لەدایک بووە و ھەر لەوێش ماوەتەوە و کۆچی دوایی کردووە. ھیچ کات ژیانی ھاوبەشی پێک نەھێناوە و ھەتا کۆتایی ژیانی ھەر لە ماڵی باوکیدا ژیاوە. ھۆنراوەکانی جگە لە باری وێژەیی، نوێخوازانە و لە پێش سەردەمی خۆیەوە بوون، بۆیە بە یەکێ لە پێشەنگانی نوێخوازانی ھۆنراوەی ئەمریکی دادەنرێت. ھۆنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان لە سەر ھۆزانڤانانی دوای خۆی داناوە، بۆیە ئێمیلی دیکینسۆن بە یەکێ لە گرنگترین ھەڵبەستوانانی ئەمریکا و زمانی ئینگلیزی دادەنرێت. جگە لە ھۆنراوەکانی، شێوازی ژیانی، تەنیا مانەوەی و دووری لە خەڵک لە کۆتایی ژیانیدا ناوبانگێکی زۆریان بۆ درووست کردووە. لە ماوەی ژیانیدا، جگە لە چەن تاکە ھۆنراوەیەک، ھیچ کارە ھۆنراوەییەکی بڵاو نەکردەوە و ھۆنراوەکانی لە دوای مەرگی لە چاپ دران. کتێبی ھەڵبژێردراوئافرەت ڕەگەزی بێکەڵک: گوزارشێک لە بارودۆخی ژنانی جیھان (بە ئیتالی: Il sesso inutile - Viaggio intorno alla donna) کتێبێکە لەلایەن ئۆریانا فالاچی، نووسەر و ڕۆژنامەوانی ئیتالیایی، نووسراوە. ئەم کتێبە لەلایەن عەزیز گەردی لەژێر ناوی ئافرەت، ڕەگەزی بێکەڵک وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |