ئیبراھیم گوڵستان
سەید ئیبراھیم تەقەویی شیرازی ناسراو بە ئیبراھیم گوڵستان (لەدایکبووی ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢، شیراز - ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣ لە ساسێکسی ڕۆژئاوا) نووسەر و دەرھێنەرێکی ئێرانی بوو. ئەو لە ساڵی ١٩٦١دا بۆ فیلمی ئاگرێک میدالیای برۆنزی فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیزی وەرگرت کە لەو سەردەمە یەکەمین خەڵاتی ناونەتەوەیی بۆ کە بە دەرھێنەرێکی ئێرانی دەدرا. گوڵستان وەکوو یەکێک لە پێشڕەوانی شەپۆلی نوێی سینەمای ئێران بە ئەژمار دێت. ھەروەھا سەبارەت بە چیرۆکەکانی گوڵستان وتراوە کە شێوازی نووسینی ئەو لەنێوی چیرۆکەکانیدا لە پێشکەوتنی چیرۆکی ھاوچەرخی فارسی باندۆرێکی گرینگ و بەرچاوی ھەبووە. ئیبراھیم گوڵستان لەنێوان ساڵانی ١٣٢٠ ھەتا ١٣٢٦دا ئەندامی حیزبی توودەی ئێران بووە.
ئیبراھیم گوڵستان | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢ |
مەرگ | ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣ |
نیشتەجێی | ساسێکسی ڕۆژئاوا، ئینگلتەرا |
نەتەوە | فارس |
پیشە | دەرھێنەر، نووسەر، مۆنتێر، بەرھەمھێنەر، وێنەگری سینەمایی، وێنەگر، ڕۆژنامەنووس |
چالاکبوون | ١٩٤٤-٢٠٢٣ |
حیزبی سیاسی | حیزبی توودەی ئێران (١٣٢٠-١٣٢٦) |
ھاوسەر | فەخری گوڵستان (١٣٢١-١٣٩١) |
مناڵ(ەکان) | لەیلی گوڵستان، کاوە گوڵستان |
خزمەکان | شاھرۆخ گوڵستان (برا) مانی حەقیقی (نەوە) |
گوڵستان ھەروەھا بە ھۆی پێوەندییەکەی لەگەڵ فرووغ فەڕوخزاد شاعیری بەناوبانگئ ئێرانی ناسراوە.[١]
کۆچی دوایی
دەستکاریئیبراھیم گوڵستان لە ڕۆژی ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣ لە ماڵی خۆی لە ساسێکسی ڕۆژئاوا لە باشووری ئینگلتەرا کۆچی دوایی کرد.[٢]
کارەکان
دەستکاریکتێبەکان
دەستکاریچیرۆکەکان
دەستکاری- ئازەر، مانگە دواییەکەی پایز، ١٩٤٨.
- ڕاوکردنی سێبەر، ١٩٥٥.
- جویگە و دیوار و تینۆ، ١٩٦٧.
- خێزاو و مژ، ١٩٦٩.
- ڕازەکانی گەنجێنەکەی دۆڵی جننی، ١٩٧٤.
- کەڵەشێر، ١٩٩٥.
- قسەکان، ١٩٩٨.
- حیکایەتەک لە ڕۆژگاری ڕابردوو، ٢٠٠٤.
- لە تێپەربوونی ڕۆژگاردا، ٢٠١٦.
- نامەیەک بۆ سیمین، ٢٠١٦.
- لێکەوتنەکان لە سەردەمی لێکەوتندا، ٢٠٢١.
- موختار لە ڕۆژگاردا، ٢٠٢٢.
وەرگێرانەکان
دەستکاری- مارکس و کورتەیەک سەبارەت بە مارکسیزم، ڤلادیمیر لێنین، بەشکۆی چاپی شوعلەوەر.
- تایبەتمەندیی ناونەتەوەیی شۆڕشی ئۆکتۆبەر، جۆزێف ستالین، تاران: نامەی مەردۆم، ١٩٤٦.
- ژیانە خۆشە کورتەکەی فرەنسیس مەکۆمبیر، ئێرنست ھێمینگوەی، تاران: ئەمیرکەبیر، ١٩٤٩.
- ھاکەلبریفین، مارک توین، تاران: ڕەوزەن، ١٩٥٤.
- کەشتی شکاوەکان: پێنج چیرۆک لە پێنج نووسەر، ئەستیفن کرەین، ویلیام فاکنێر، ئەستیفن ڤینسەنت بنێ، ئانتۆن چێخۆڤ و ئێرنست ھێمینگوەی، تاران: کانوونی دونیا و ھونەر، ١٩٥٥.
- مەرگ، مەکسوێل بۆدەنھایم، تاران: جونگی ھونەرو ئەدەب، ١٩٥٦.
- لە نامەکانی لۆبێر، گۆستاڤ فلۆبێر، تاران: سەدەف، ١٩٥٨.
- ئەو باڵندەکانە کە دەزانم، خوان ڕامۆن خیمەنێس، تاران: ڕەوزەن، ١٩٦٨.
- مردن لە دوورەوە، خۆرگە گوویلەن، تاران: ڕەوزەن، ١٩٦٨.
- دۆن ژوان لە جەھەنەمدا، جۆرج بێرنارد شۆ، تاران: ئاگاھ، ١٩٧٥.
ھاڤپەیڤینەکان
دەستکاری- نووسین بە کامێراوە، ٢٠٠٥.
- سەبارەت بە ڕۆژگاری ڕابردوو، ٢٠١٦.
فیلمەکان
دەستکاریدەرھێنەر
دەستکاری- لە دڵۆپێک ھەتا زەریا، ١٩٥٧.
- دیمەنەکان، ١٩٥٧-١٩٦٢.
- کەلاوەستان (ئێمە مرۆڤین)، ١٩٦١.
- زەریا (نێوەتەواو)، ١٩٦٢.
- خوازبێنی، ١٩٦٢.
- گردەکانی مارلیک، ١٩٦٣.
- خەرمان و تۆم، ١٩٦٥.
- گەنجێنەکانی گەوھەر، ١٩٦٥.
- کەرپۆچ و ئاوێنە، ١٩٦٥.
- ڕازەکانی گەنجێنەکەی دۆڵی جننی، ١٩٧٣.
سیناریۆنووس
دەستکاری- ماڵی خوا، دەرھێنەر ئەبوولقاسم ڕەزایی، ١٩٦٦.
بەرھەمھێنەر
دەستکاری- ماڵەکە ڕەشە، دەرھێنەر فرووغ فەڕوخزاد، ١٩٦٣.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ http://www.imdb.com/name/nm0326448/ ١٨ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ بیبیسیی فارسی: ئیبراھیم گوڵستان کۆچی دوایی کرد (فارسی)، نووسراو لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیبراھیم گوڵستان تێدایە. |