فرووغ فەڕوخزاد
فرووغزەمانی فەڕوخزادی عێراقی (بە فارسی: فروغ فرخزاد، گۆکردنی فارسی: [fʊˌɾu:ɣe fæɾɾoxˈzɒ:d]؛ لەدایکبووی ٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤ – مردووی ١٣ی شوباتی ١٩٦٧) شاعیر و فیلمسازێکی ناوداری ئێرانی بوو.[٤] شاعیرێکی مۆدێرنیست و ھەروەھا ئایکۆنۆکلاست بوو،[٥] کە لە دیدگای ئافرەتەوە دەینووسی.[٦][٧]
فرووغ فەڕوخزاد | |
---|---|
ناوی خۆماڵی | فروغ فرخزاد |
لەدایکبوون | فرووغزەمانی فەڕوخزادی عێراقی[١][٢] ١٩٣٤ی کانوونی یەکەمی ٢٩[٣] تاران، ئێران |
مردن | ١٣ی شوباتی ١٩٦٧ تاران، ئێران | (٣٢ ساڵ ژیاوە)
گۆڕ (گڵکۆ) | گۆڕستانی زاھیر دەولە |
پیشە | شاعیر، فیلمساز |
نەتەوە | ئێرانی |
ھاوسەر | پەروێز شاپوور (ھاوسەرگیری ١٩٥٢؛ جیابوونەوە ١٩٥٥) |
ھاوبەش | ئیبراھیم گوڵستان (١٩٦٠کان–١٩٦٧) |
مناڵەکان | کامیار حوسێن (ھەڵگیراوە) |
باوان | محەممەد فەڕوخزاد تووران وەزیرتەبا |
خزم(ەکان) | فەرەیدوون فەڕوخزاد (برا) پووران فەڕوخزاد (خوشک) |
ژیاننامە
دەستکاریفرووغ لە ڕۆژی ٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤ لە شەقامی «موعزوددەوڵە» لە کۆڵانی «خادم ئازاد» لەدایکبوو. دایکی لە بنەماڵەیەکی کاشانی بوو و باوکی تەفرشی بوو.[٨] فرووغ منداڵی چوارەمی بنەماڵەکەی بوو. برای ئەو، فەرەیدوونی فەڕوخزاد بوو کە پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنی و گۆرانیبێژ بوو.
فرووغ لە ساڵانی ١٩٥٠ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا لەگەڵ پەرویز شاپوور ھاوسەرگیری کرد. ئەم پێوەندە لە ساڵی ١٩٥٥ بە تەڵاق کۆتایی ھات. ئەوان لەم ھاوسەرگیرییەدا منداڵێکیان بە ناوی کامیار بوو. فرووغ لە دوای تەڵاق، لەگەڵ شووە پێشووەکەی نامەنووسی عاشقانەیان دەکرد و ئەم نامانە دواتر بە دەستی کامیاری کوڕی فرووغ لە پەرتووکێکدا لە چاپ درا.[٩][١٠]
دوای تەڵاق فرووغ دەستی کرد بە گەشتێک بۆ وڵاتانی ئەورووپی و لە ئەم گەشتەدا لەگەڵ چاند و ھونەری ئەورووپیدا ئاشنا بوو و ئەمە کاریگەرییەکی زۆری کردە سەر ڕوانگەی فرووغ بۆسەر ژیان. ھەر لە ھەمان کاتدا فرووغ لەگەڵ ئیبراھیم گوڵستان ئاشنا بوو و ئەمە گۆڕانی فرووغی بەتەوژمتر کرد. فرووغ لە ساڵی ١٩٦٢ فیلمێکی بە ناوی «خانە سیاە» (ماڵی ڕەش) دروست کرد و لە چەندین فیستیڤاڵی جیھانیدا بەشداری کرد و چەندین خەڵاتی گرینگی مسۆگەر کرد کە ھۆی بەناوبانگتر بوونی فرووغ بوو.
کۆتاییی ژیان
دەستکاریلە ساڵی ١٩٦٣دا فرووغ جارێک ویستی خۆی بکوژێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. لە ساڵی ١٩٦٧ لە کاتی شۆفێریکردن بە ئۆتۆمبێلی «جیپی» ئیبراھیم گوڵستان، تووشی ڕووداوی ھاتوچۆ بوو و گیانی لەدەستدا.[١١][١٢]
پەرتووکەکان
دەستکاری- ١٩٥٢ - «اسیر»، کۆی ٤٣ شیعر
- ١٩٥٦ - «دیوار»، کۆی ٢٥ شیعر
- ١٩٥٧ - «عصیان»، کۆی ١٧ شیعر
- ١٩٦٢ - «تولدی دیگر»، کۆی ٣٥ شیعر
- ١٩٦٣ - «ایمان بیاوریم بە آغاز فصل سرد»، کۆی ٧ شیعر
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ نسیم مقرب (صحرا) (٢٣ی شوباتی ۲۰۱۷). "فروغ فرخزاد؛ بخشی از تاریخ زنان ایران".
{{cite web}}
: Check date values in:|date=
(help); Cite has empty unknown parameters:|وبگاھ=
و|نویسندھ=
(help) - ^ روزی کە فروغ را در باغچە کاشتند، بیبیسی فارسی
- ^ Farzaneh Milani (March 11, 2016). Forough Farrokhzhad's Biography & Unpublished Letters (Video). کتێبخانەی کۆنگەرە. Event occurs at 12:31-13:00. Retrieved August 17, 2017.
- ^ Hamid Dabashi (20 November 2012). The World of Persian Literary Humanism. Harvard University Press. pp. 290–. ISBN 978-0-674-07061-5.
- ^ *Daniel, Elton L.; Mahdi, Ali Akbar (2006). Culture and Customs of Iran. Greenwood Press. pp. 81–82. ISBN 978-0-313-32053-8.
{{cite book}}
: Unknown parameter|ناونیشان=
ignored (help) - ^ Janet Afary (9 April 2009). Sexual Politics in Modern Iran. Cambridge University Press. pp. 283–. ISBN 978-1-107-39435-3.
- ^ Parvin Paidar (24 July 1997). Women and the Political Process in Twentieth-Century Iran. Cambridge University Press. pp. 168–. ISBN 978-0-521-59572-8.
- ^ http://www.iranchamber.com/literature/ffarrokhzad/forough_farrokhzad.php
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 22ی Octoberی 2008. Retrieved 11ی Julyی 2014.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
و|archivedate=
(help) ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 11ی Julyی 2014.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help); Unknown parameter|بەستەری شکاو=
ignored (help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ http://jahed.malakut.ws/archives/2012/02/post_236.html
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 1ی Mayی 2015. Retrieved 11ی Julyی 2014.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help)
- خضری، حیدر: "تەنیا دەنگە کە ئەمێنێتەوە: ژیان و ھونەری فروغ فەڕوخزاد لەگەڵ وەرگێڕانی کۆمەڵە ھۆنراوەکانی "لە دایکبوونێکی تر" و "باوەڕ بێنین بە سەرەتای وەرزی سارد" - چاپخانەی زانکۆی سەلاحەدین ٢٠١٦
- قەرەداخی، ناصح (ئارام قەرەداخی). ئافرەتێکی تەنیا، ژیان و ھەڵبژاردەی ھۆنراوەکانی فروغ فەڕڕوخزاد. (چاپی یەکەم، چاپخانەی زانکۆی سەلاحەدین، ھەولێر ٢٠٠١)، (چاپی دووەمی ئەلەکترۆنی ٢٠٠٨).
- بەرزەنجی، ئازاد (ھەڵبژاردن و وەرگێڕانی). فروغ فەڕوخزاد، ژنێ لە بەردەم وەرزێکی سارددا –ژیان و شیعر-، سلێمانی ٢٠٠٢.
- فەڕوخزاد، فروغ. یەکەمین ترپە عاشقانەیییەکانی دڵم، نامەکانی فروغ فەڕوخزاد بۆ (پەرویز شاپور) ی ھاوسەری، بە ھەوڵ و کۆششی کامیار شاپور و عومرانی سەلاحی، وەرگێڕانی لە فارسییەوە: ئەبوبەکر قەرەداغی، وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەرێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، ژمارەی ٧٢٠، سلێمانی، ٢٠٠٦.
- Ferroxzad, Furûx. Em Baweriyê Bi Destpêka Demsala Sar Bînin, Werger: Cewad Pale & Muhsîn Ozdemîr, Çapa Yekemîn, Ronahî, Amed 2013. 48 L
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فرووغ فەڕوخزاد تێدایە. |