دەروازەی فیلم

بەخێربێن بۆ دەروازەی فیلم!


ھەنووکە ١٦٬٦١٥ وتار لە دەروازەی فیلمدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

گەڕان...

وتاری ھەڵبژێردراو

ئەڤەتار فیلمێکی خەیاڵیی زانستیی ئەمەریکی کە دەرھێنانی ساڵی ٢٠٠٩ی جەیمز کامێرۆنە. چیرۆکی ئەم فیلمە دەچێ بۆ ساڵی ٢١٥٤ لە داھاتوودا. بۆ ئاڤاتار ٢٣٧ میلیۆن دۆلار خەرج کراوە و لە نوێترین تەکنیکەکانی فیلمسازکردن کەڵک وەرگیراوە. کامێراکانی ئەم فیلمە بەتایبەتی دروستکراون و بە شێوەکانی ٢ڕەھەندی و ٣ڕەھەندی ئامادە کراوە بۆ بینین. چیرۆکی ئاڤاتار لە ساڵی ١٩٩٤ەوە دەستی پێکرد، کاتێک جەیمز کامیرۆن ٨٠ پەڕەی لە فیلمەکە نووسی. بڕیار وابوو وێنەگرتنی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٩٧ دەست پێ بکات لەدوای تەواوبوونی فیلمی تایتانیک و لە ساڵی ١٩٩٠ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام ئەو کاتە تەکنەلۆژیا ھێندە پێشکەوتوو نەبووە کە لە ئاست بەرھەمھێنانی دیمەنەکانی ئەو فیلمە بێت. فیلمەکە لە لەندەن لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ پەخش کرا و لە ١٦ی کانوونی دووەمیش لە ھەموو جیھان و ١٨ی ھەمان مانگیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکان پەخش کرا. فیلمەکە چەند تۆمارێکی بۆکس ئۆفیسی شکاند و بووە پڕداھاتترین فیلمی مێژوو لە ئەمریکا و ھەموو جیھان، پێش تایتانیک کەوت کە بۆ ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوو پڕداھاتترین فیلم بوو. بەشێوەیەکی رەسمیش ئێستا وا کار لەسەر بەشی ٢، ٣، ٤ دەکرێ و پێشبینی دەکرێ داھاتێکی خەیاڵی تۆماربکات. سەرەرای بەناوبانگی فیلمەکە دوای دووو ھەفتە لە پەخشکردنی لە وڵاتی چین، فیلمەکە قەدەغەکرا بە بیانووی ئەوەی کە فیلمەکە خەڵک لە دژی حکومەتی وڵاتەکە ھان دەدات تاکو خۆپیشاندان بکەن.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

یەکێک لە کۆنترین و یەکەمین فیلمەکانی مێژوو

ئەکتەری ھەڵبژێردراو

سکۆت ئێدوارد ئەدکینز (بە ئینگلیزی: Scott Edward Adkins؛ لەدایکبووی ١٧ی حوزەیرانی ١٩٧٦) ئەکتەرێکی ئینگلیزە، بەرھەمھێنەر، سیناریۆنووس، جمناستیک، ھونەری جەنگی. ئەو ڕۆڵی جەنگاوەر و زیندانی ڕووسی یوری بۆیکای گێڕاوە لە فیلمەکانی (بێ ڕکابەر ٢: دوایین پیاو ڕادەوەستێت) ھەروەھا لە دووبەشی دیکەی ئەو فیلمە (بێ ڕکابەر ٣: ڕزگارکردن) لە ساڵی ٢٠١٠) و (بۆیکا: بێ ڕکابەر لە ساڵی ٢٠١٨). ڕۆڵی کێیسی بۆومانی گێڕانەوە لە فیلمی ھەردوو بەشی فیلمی نینجا لە ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٣. سکۆت لە فیلمەکانی فیلمی (سەربازی جیھانی: ڕۆژی ژماردن) ،(The Bourne Ultimatum) ,(Zero Dark Thirty) دەرکەوتووە. ھەروەھا ئەو ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە فیلمی Wolf Warrior و ip man 4. ڕۆڵی پاڵپشتی گێڕاوە لە فیلمەکانی Doctor strange و the Expendables 2 بینیوە. زیاتر...


پۆلەکان

دیالۆگی ھەڵبژێردراو

نادر: «یەک ھۆکارم بدەرێ کە بۆچی دەبێت بچینە دەرەوەی وڵات؟»
سیمین: «تۆ ھۆکارێکم بدەرێ کە بۆچی دەبێت بمێنینەوە؟»
نادر: «من ھەزار ھۆکارت دەدەمێ.»
سیمین: «یەکێکم پێ بڵێ.»
نادر: «یەکەم باوکم، ناتوانم بەبێ باوکم بڕۆم. ھی تر بڵێم!»
سیمین: «بەڵام دەتوانی ژنەکەت بەجێ بھێڵی!»
نادر: «من کەی تۆم بەجێھێشتووە؟ تۆ منت ھێناوەتە دادگا، تۆ داوای جیابوونەوەت لێم کردووە.»

سیمین: «جەنابی دادوەر باوکی نەخۆشیی ئەلزھایمەری ھەیە؛ ئەو ھەر دەزانێت کە تۆ کوڕی ئەویت؟»
نادر: «من دەزانم کە ئەو باوکمە!»

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیاز دەکەیت؟ لێرە پێشنیازی بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان