ناوم خانە (فیلم)
فیلمی ناوم خانە (بە ئینگلیزی: My Name Is Khan) فیلمێکی درامایی هیندییە لە ساڵی (٢٠١٠) دەرچووە ، دەرهێنەری ئەم فیلمە کاران جۆهەرە. ئەکتەری سەرەکی ئەم فیلمە شاروخ خان و کاجۆلە.
ناوم خانە My Name Is Khan | |
![]() | |
نووسین | کاران جۆهار شیبانی باسیجا |
---|---|
کاست | شاروخ خان کاجۆل جیمی شێرگیل |
مۆسیقا | Shankar-Ehsaan-Loy |
وێنەگری سینەمایی | راڤی ک. چاندران |
دەستکاری | دیپا باتیا |
ستۆدیۆ(کان) | Dharma Productions
Fox Star Studios Red Chillies Entertainment |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | Fox Searchlight Pictures |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٢ی ٢ی ٢٠١٠ |
ماوەی فیلم | ١٦٥ خوولەک |
وڵات | ![]() |
زمان | هیندی ، ئینگلیزی |
تێچوون | (٨.٣٦ ملیۆن $) |
چیڕۆکی فیلم دەستکاری
ئهم فیلمه باس له گهنجێكی مسوڵمان دهكات به ناوی (ڕیزوان خـــان) كه له وڵاتی (هیندستان) لهگهڵ دایكی دا دهژیێت ، دوای ئهوهی دایكی دهمرێت ، وهسیهت دهكات بۆ خان كه حان بچێته ئهمریكا بژیێت لهگهڵ براكهی (زهكیر) و ژیانێكی خۆش بۆخۆ دابین بكات. لەئەمریکا ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنێت لەگەڵ ژنێک بەناوی (مەندیرا) کە کوڕێکی هەیە لەمێردەکەی پێشووی بەناوی سام. خێزانی خان بەکامەرانی دەژین تاکوو ڕوودانی هێرشەکەی ١١ی ئەیلوول (11 Sep) کە ئەم ڕووداوە دەبێتە هۆی تێکچوونی ژیانی خێزانی هەموو موسڵمانانی ئەمریکا و جیهان، خێزانی خانیش بەکووشتنی کوڕەکەیان لەلایەن کەسانێکەوە زەرەرمەندێکی گەورە دەبن وە ژنەکەی لەبەر ئەوەی هیندووە هۆکاری لەدەستدانی منداڵەکەی بۆ ڕەزوان خانی مێردی دەگەڕێنێتەوە کە ئەو موسڵمانە وە بەهۆکاری موسڵمانبوونیەوە منداڵەکەی (سام)ی لەدەستداوە. ئەم ڕووداوانە کار لە ڕەزوان خان دەکەن و ناوبراو بڕیاردەدات بەهەرجۆرێک بێت بێتاوانی موسڵمانان لەڕووداوە تیرۆریستییەکانی جیهان بسەلمێنێت لەپێناو ئەوەدەا چەندین هەوڵ و سەکێشی دەدات….
سەرچاوە دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناوم خانە (فیلم) تێدایە. |