دەروازە:خەیاڵی زانستی

بەخێربێن

دەستپێک

خەیاڵی زانستی (بە ئینگلیزی: Science Fiction) جۆرێکی نووسینە، چیڕۆکێکی خەیاڵی زانستی دەشێت ڕۆمان، فیلم، پڕۆگرامی تیڤی و بەرھەمی تری ئەدەبی بێت. خەیاڵی زانستی بەزۆری دەربارەی ئایندەیە، دەشێ دەربارەی زانستێکی نوێ یان داھێنانەکانی وەکوو ئامێری کات و ڕۆبۆتەکان بێت. چیڕۆکە خەیاڵییە زانستییەکان بەزۆری لە جیھانێکدان کە زۆر جیاوازە لە جیھانی ڕاستەقینە، دەکرێ زانست و ئامێرگەڵێکی وایان ھەبێ کە لە ڕاستیدا بوونیان نەبێت، زۆربەی ئەم چیڕۆکانەش لە جیھانێکی ترن.

خەیاڵی زانستی جیاوازە لە فەنتازیا، چیڕۆکە فەنتازییەکان بەزۆری باسی جادوو و شتانێک دەکەن کە بوونیان نییە و زانست نین. ئیسحاک ئەسیمۆڤ نووسەرێکی بەناوبانگ بوو لە بواری خەیاڵی زانستی، ئەو وتوویەتی خەیاڵی زانستی شتێکە ئەگەری بوونی لێدەکرێ، بەڵام فەنتازیا نا.

نووسەران بەزۆری خەیاڵی زانستی بەکاردەھێنن بۆ ڕوونکردنەوەی کێشە (پرسیار) و گرفتەکانی ڕۆژانە لە ڕێگەی دانانیان لە ئایندەدا. ئاسایییانە ئەوان جیھانێک فەراھەمدێنن کە زۆر جیاوازە و دەبێتە یارمەتیدەر بۆ خەڵکی بۆ تێبینی کردنی بیرۆکە گرنگەکان.


ھەنووکە ٥٣٠ وتار لە دەروازەی خەیاڵی زانستیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو وتاری ھەڵبژێردراو

ڤێنەم: با کارنەیج بێت (بە ئینگلیزی: Venom: Let There be carnage) فیلمێکی سووپەرھیرۆی ئەمریکییە و لەسەر بنەمای کارەکتەری کۆمیکەکانی ماڕڤڵ ڤێنوم دروست کراوە و لە ساڵی ٢٠٢١ نمایشکرا. ئەم فیلمە لەلایەن کۆمپانیای کۆلومبیا پیکچەرز بە ھاوکاری مارڤڵ ئینتەرتەیمێنت و تێنسێنت پیکچەرز بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن گرووپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز بڵاوکراوەتەوە. دووەم فیلمە لە گەردوونی مارڤڵی سۆنی پیکچەرز و درێژەی فیلمی ڤێنوم (٢٠١٨) فیلمەکە لە دەرھێنانی ئەندی سێرکیسە لە سیناریۆیەک کە لەلایەن کێلی مارسێلەوە نووسراوە، لەسەر بنەمای چیرۆکێک کە بە ھاوکاری تۆم ھاردی دانراوە.

لەم فیلمەدا تۆم ھاردی ڕۆڵی ڤێنەم/ئێدی برۆک دەگێڕێت و شانبەشانی میشێل ویلیامز، نائۆمی ھاریس، ڕید سکۆت، ستیڤن گراھام و ودی ھاریلسن. لە فیلمەکەدا برۆک ھەوڵدەدات کاروانی ڕۆژنامەگەری خۆی زیندوو بکاتەوە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ بکوژی زنجیرەیی کلیتۆس کاسیدی (ھارێلسۆن)، کە میوانداری ھاوژینێکی نامۆی ھاوشێوەی ڤینۆم دەکات بە ناوی کارناج. ئەم فیلمە بۆ یەکەمجار لە لەندەن لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ نمایشکرا، و لە ١ی تشرینی یەکەمدا لە ئەمریکا نمایشکرا، دوای چەندین دواکەوتن لە ڕێکەوتی سەرەتایی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩. فیلمەکە سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە بۆکس ئۆفیسدا، داھاتی ٥٠٦٫٩ ملیۆن دۆلاری لەسەر ئاستی جیھان و بووە حەوتەم زۆرترین داھاتی ساڵی ٢٠٢، بەڵام داھاتەکەی ٣٤٩٫٢ ملیۆن دۆلار کەمتر بوو لە فیلمەکەی پێش خۆی. لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی تێکەڵاوی وەرگرت، کە ستایشی زنجیرە ئەکشنەکان، کیمیای نێوان برۆک و ڤینۆم، دیمەنی ناوەڕاستی کریدت و نمایشەکانی ھاردی و ھارێلسۆنیان کرد، ھەروەھا ڕەخنەیان لە سیناریۆکەش گرت، لەکاتێکدا ماوەی کورتی نمایشکردنی بۆچوونی دابەشکراوی بەدەستھێنا. فیلمی سێیەمی ڤینۆم لە پەرەپێداندایە.

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو وتاری ھەڵبژێردراو

ئارتەر سی کلارک، یەکێکە لە نووسەرە هەرە گرنگەکانی خەیاڵی زانستیی سەخت

ژیاننامە

ھێربەرت جۆرج وێڵز (بە ئینگلیزی: H. G. Wells؛ لەدایکبووی ٢١ی ئەیلوولی ١٨٦٦ لە کێنت، ئینگلتەرا – مردووی ١٣ی ئابی ١٩٤٦). نووسەر و چیرۆکنووسێکی ئینگلیز بوو. بەوە ناسرابوو کە لایەنێکی زانستی لە چیرۆکەکانیدا ھەبوو، کە چیرۆکەکانی زیاتر بریتی بوون لە چیرۆکی خەیاڵی زانستی، و باسی بارودۆخی جیھان دەکات لەداھاتوودا. بە یەکێک لەدامەزرێنەرانی ئەدەبیی خەیاڵیی زانستی دادەنرێت. توانی ناوبانگێکی زۆر لەڕێگەی بوارە ئەدەبییەکەی بەدەستبھێنێت، بە پێچەوانە جوڵ ڤێرن کە ڕەخنەی کۆمەڵایەتی زۆر لە چیرۆکەکانی گیرا.

زیاتر...

وتاری پەیوەندیدار

فیلمی خەیاڵی زانستی (بە ئینگلیزی: Science fiction Film) ژانەرێکی فیلمە کە تێکەڵەیەک لە وەسفەکانی وەک خەیاڵی زانستی، ئەدەبیاتی فێڵ و زانین بەکاردەھێنێت. بەشێوەیەکی گشتی ئەم فیلمانە لەسەر ئەو دیاردانە دروست دەکرێن کە مەرج نییە لە ڕوانگەی زانستەوە پەسەند بکرێن، وەک کەشتی ئاسمانی و ڕۆبۆت یان تەکنەلۆژیای تر لە ئەم ژانەرە بەکاردەھێنرێن. ئەم ژانەرە لە ساڵانی سەرەتای فیلمی بێدەنگەوە بوونی ھەبووە، کاتێک لە ڕۆمانی گەشتێک بۆ مانگ (١٩٠٢)ی جۆرج مێلیس کاریگەری فۆتۆگرافی فێڵاوی بەکارھێناوە. سیناریۆنووس و زانا ئێریک ئاڕ ویلیامز فیلمە زانستییە خەیاڵییەکان لە سیناریۆکانیدا وەک یەکێک لە یازدە ژانەرە بەھێزەکان دەناسێنێت و دەڵێت کە ھەموو فیلمە گێڕانەوە درێژەکان دەتوانرێت بەم ژانەرە بەھێزانە پۆلێن بکرێن؛ ئەکشن، خەیاڵی، تاوان، ترسێنەر، ڕۆمانسی، ھەستبزوێن.

زیاتر...

پۆلەکان

وتاری پەیوەندیدار

مێژووی خەیاڵی زانستی (بە ئینگلیزی: History of Science fiction) ژانری زانستی خەیاڵی زۆر بەرفراوان و ھەمەچەشنە و تەنانەت بۆ شارەزا و ئارەزومەندانی ئەم ژانرەش ئاسان نییە پێناسەیەکی وردی بۆ بکرێت. ئەم نەبوونی یەکدەنگییە لە باسەکانی پەیوەست بە مێژووی ئەم ژانرەدا بە تایبەت لە دیاریکردنی سەرچاوەی وردی ئەو ژانرەدا دەبینرێت. دوو قوتابخانەی بیرکردنەوەی فراوان ھەیە، یەکێکیان ڕەگ و ڕیشەی ئەم ژانرە دەگەڕێنێتەوە بۆ بەرھەمە خەیاڵییە سەرەتایییەکانی وەک داستانی سۆمەری گیلگامێش (سەرەتاترین نوسخەی دەقی سۆمەری دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ساڵانی ٢١٥٠–٢٠٠٠ پێش زایین). ڕژێمی دووەم باس لەوە دەکات کە چیرۆکی زانستی خەیاڵی لە نێوان سەدەی ١٧ و سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمدا دەرکەوتووە و تەنھا دوای شۆڕشی زانستی و دۆزینەوە گرنگەکان لە بوارە زانستییە جیاوازەکاندا، لەوانە فەلەکناسی و فیزیا و بیرکاری.


زیاتر...

وتە

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان