گرووپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز

گرووپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز (بە ئینگلیزی: Sony Pictures Motion Picture Group) بەشێکە لە کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز ئینتەرتەیمێنت کە کارەکانی وێنەگرتنی خۆی بەڕێوەدەبات. ئەم بەشە لە ساڵی ١٩٩٨ بە یەکگرتنی کۆمپانیاکانی کۆلومبیا پیکچەرز و تڕایستار پیکچەرز دەستی پێکرد.[١]

مێژوو دەستکاری

گروپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز لە ساڵی ١٩٩٨ بە ناوی گروپی سینەمایی کۆڵۆمبیا تریستار دەستیپێکرد، کە خاوەندارێتی کۆمپانیای سۆنی دەکات. ھەروەھا زۆرێک لە ستۆدیۆ بەناوبانگەکانی سۆنی وەک بەشە لاوەکییەکانی ئەم کۆمپانیایە دادەنرێت. بەشەکانی لەو سەردەمەدا بریتی بوون لە سۆنی پیکچەرز کلاسیکس، سۆنی پیکچەرز دیستریبیششن، ترایەمف فیلمز، تڕایستار پیکچەرز و کۆلومبیا پیکچەرز.[٢]

لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٨ کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز ئینتەرتەینمەنت بەشی ئەنیمەیشن و تەلەفزیۆنی پێشووی خۆی بەناوی سکرین جێمس وەک بەشێک لە کۆمپانیاکە زیندوو کردەوە، کە لە چەندین دەیەی دوای دامەزراندنیەوە چەندین مەبەستی جیاوازی بۆ کۆمپانیا باوکەکانی گەیاندووە.

لە ساڵی ٢٠٠٢دا کەناڵی کۆڵۆمبیا تریستار ناوی خۆی گۆڕی بۆ تەلەفزیۆنی سۆنی پیکچەرز. لە کۆتاییدا نزیکەی ھەموو کۆمپانیاکانی کۆڵۆمبیا تریستار ناویان گۆڕدرا بۆ سۆنی.[٣]

لە ساڵی ٢٠١٣ کۆمپانیای تریستار پرۆدەکشنز وەک کۆمپانیایەکی ھاوبەش لە نێوان کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز ئینتەرتەینمەنت و تۆماس رۆتمان سەرۆکی پێشووی فۆکسی سەدەی بیستەم دەستیپێکرد.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٣ کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز گروپی فیلمە جوڵاوەکانی گۆڕی بۆ ناوی ئێستای گروپی سینەمایی جوڵاوی سۆنی پیکچەرز. کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز ئەنیمەیشن و سۆنی پیکچەرز ئیمەیج وۆرکەر لە سۆنی پیکچەرز دیجیتاڵەوە گواسترانەوە بۆ گروپی سینەما.[٤][٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ rg/web/20080701202512/http://www.variety.com/article/VR1117469309.html?categoryid=18&cs=1 "Sony Hitches TriStar to Col"[بەستەری مردوو], Variety, March 31, 1998.
  2. ^ "Sony Hitches TriStar to Col", Variety, March 31, 1998.
  3. ^ "Los Angeles Times" Sony Forms New Movie Division articles.latimes.com December 8, 1998, Retrieved on April 4, 2016
  4. ^ Abrams, Rachel (August 1, 2013). "Tom Rothman in Joint Venture With Sony to Run TriStar Productions". Variety. Retrieved October 30, 2014.
  5. ^ CIEPLY, MICHAEL (August 1, 2013). "Sony Hires Rothman to Head Revived TriStar Unit". The New York Times. Retrieved August 2, 2013.