دەروازە:کالیفۆڕنیا

بەخێربێن بۆ دەروازەی کالیفۆڕنیا

Nuvola apps package graphics
کۆماری کالیفۆڕنیا

ھەنووکە ٢٨٤ وتار لە دەروازەی کالیفۆڕنیادا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

کالیفۆڕنیا چییە؟

کالیفۆرنیا ویلایەتێکە لە ڕۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کەنارەکانی زەریای ھێمن و پڕ دانیشتووترین ویلایەتی ئەمریکایە. ناوەندەکەی ساکرامنتۆیە و شارە گرنگەکانی بریتین لە لۆس ئەنجلۆس، سان دیێگۆ، سان خۆسێ و سانفرانسیسکۆ. کالیفۆرنیا سێیەم گەورەترین ویلایەتی ئەمریکایە لە دوای ئەلاسکا و تەکساس. شاری لۆس ئەنجلۆس پڕ دانیشتووترین شاری کالیفۆرنیایە و گەورەترین شاری ئەمریکایە لە دوای شاری نیویۆرک.

بەراوردکردنی بەرھەمی ناوخۆیی دەوڵەتانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە ساڵی ٢٠١٢. کۆی بەرھەمی ویلایەتی کالیفۆرنیا لەمساڵدا نزیک بوو لە بەرھەمی ئیتاڵیا. ئابوری کالیفۆرنیا کە کۆی گشتی بەرھەمی سێ ترلیۆن دۆلارە، گەورەترین ئابووری ژێر نیشتمانییە لە جیھاندا. ئەگەر ئەم ویلایەتە وەک وڵاتێک لەبەرچاو بگرین، کالیفۆرنیا دەبێتە پێنجەم گەورەترین ئابووری جیھان و لە ساڵی ٢٠٢٠دا دەبێتە ٣٧ھەمین وڵاتی پڕ دانیشتوو.

زیاتر لەبارەی کالیفۆڕنیا...

وتاری ھەڵبژێردراو

لۆس ئانجلەس یەکێکە لە ناوچەی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە وڵاتی ئەمریکا. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٤ ڕێژەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە ١٠١٧٩٧١٦ کەس بووە. ڕووبەری ناوچەی لۆس ئانجلەس دەگاتە ١٢٣٠٨ کیلۆمەتر، کە دەکاتە ٤٧٥٢ میلی چارگۆشە، ھەروەھا ھەڵکەوتەی شارەکە دەکەوتە نێزیک زەریای ھێمن.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئارنۆڵد شوارزنێگەر (لەدایکبووی ٣٠ی تەممووزی ١٩٤٧) یاریزانی لەشجوانی، ئەکتەر و سیاسەتمەدارێکی کۆماری ئەمریکاییە، کە لە بنچینەدا نەمساوییە. ٣٨ەمین پارێزگاری ویلایەتی کالیفۆڕنیاییە. لەتەمەنی پانزە ساڵی دەستی بە ڕاھێنانی ھەڵگرتنی کێش کرد، لەتەمەنی ٢٢ ساڵی ناونیشانی گەردوونی بردەوە، ھەروەھا حەوت جار پێشبڕکێی ئۆڵۆمپیاتی بردەوە. ئاڕنۆڵد درێژی لەش جوانییەکەی ماوەتەوە دوای خانەنشینی، ھەروەھا نووسەری چەندین کتێب و وتارە لەسەر ئەم وەرزشە.

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

وێنەیەکی لۆس ئانجلۆس و ئاسمان لە شەودا، کالیفۆڕنیا

دەنگی هەڵبژێردراو


سروودێک بۆ ویلایەتی کالیفۆڕنیا کەلەساڵی ١٩٨٣ بڵاوکراوەتەوە

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە کالیفۆڕنیا ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.


پانۆرامای ھەڵبژێردراو

کەناردەریایی مویر لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا، ئەمریکا

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان