ئارنۆڵد شوارزنێگەر
ئارنۆڵد ئەلۆیس شوارزنێگەر (شێوازی گۆکردن: /ˈʃvɑːrtsnɛɡər/[١]) (بە ئەڵمانی: Arnold Alois Schwarzenegger؛ لەدایکبووی ٣٠ی تەممووزی ١٩٤٧ لە تاڵ، نەمسا)یاریزانی لەشجوانی،[٢][٣] ئەکتەر و سیاسەتمەدارێکی کۆماری ئەمریکایە کە لە بنچینەدا نەمساوییە. سی و ھەشتەمین پارێزگاری دەوڵەتی کالیفۆڕنیایە.
ئارنۆڵد شوارزنێگەر | |
---|---|
شوارزنێگەر لە ساڵی ٢٠١٦ | |
٣٨ەمین پارێزگاری کالیفۆرنیا | |
لە پۆستدا بووە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ – ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ | |
پێشینە | گرەی دەیڤس |
پاشینە | جێری بڕاون |
پیاوی کورسی سەرۆکی ئەنجومان لەسەر یاری لەشجوانی | |
لە پۆستدا بووە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠ – ٢٧ی ئایاری ١٩٩٣ | |
سەرۆک کۆمار | جۆرج بەش بیڵ کلینتۆن |
پێشینە | دیک کازمێر |
پاشینە | فلۆرێس جۆینەر تۆم ماکمیلێن |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ئاڕنۆڵد ئەلۆیس شوارزنێگەر ٣٠ی تەممووزی ١٩٤٧ تاڵ، نەمسا |
پارتی سیاسی | کۆمار |
ھاوسەر(ەکان) | ماریا شریڤەر (ھاوسەرگیری ١٩٨٦؛ ٢٠١٧) |
منداڵ(ەکان) | ٥، ئینکلودینگ کازرینا و پاتریک |
پەروەردە | Santa Monica College University of Wisconsin–Superior (BA) |
واژوو | |
ماڵپەڕ | schwarzenegger |
لەتەمەنی پازدە ساڵی دەستی بە ڕاھێنانی ھەڵگرتنی کێش کرد، لەتەمەنی ٢٢ ساڵی ناونیشانی گەردوونی بردەوە، ھەروەھا حەوت جار پێشبڕکێی ئۆڵۆمپیان بردەوە. ئاڕنۆڵد درێژی لەش جوانییەکەی ماوەتەوە دوای خانەنشینی، ئەو نووسەری چەندین کتێب و وتارە لەسەر ئەم وەرزشە. ئارنۆڵد ساڵانە پاڵەوانێتییەکی لەشجوانی لەژێر ناوی خۆیدا ڕێکدەخات، کە بەدووەم گەورەترین فیستیڤاڵی بوای لەشجوانی دادەنرێت لە جیھان، لەدوای پاڵەوانێتییەکی مستەر ئۆلمپیا.[٤] ئارنۆڵد بەکەسێکی کاریزما لەو بوارە دادەنرێت.[٥]
ئاڕنۆڵد ناوبانگی جیھانی پەیداکرد وەک ئایکۆنێکی جیھانی بۆ فیلمە ئاکشنەکانی ھۆلیوود. یەکەم گەورە سەرکەوتنی ئەو لە ساڵی ١٩٨٤بوو لە فیلمی (Conan the barbarian)، کە وای کرد دوای دوو ساڵ واتە لە ١٩٨٤ بەشی دووەمی دەربکات.[٦] لە ساڵی ١٩٨٤، ١٩٩١، ٢٠٠٣، ٢٠٠٩، ٢٠١٥ و ٢٠١٩ لە پێنج بەشی زنجیرە فیلمی (The Terminator) ڕۆڵی سەرەکی گێڕا.
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣، لە ھەڵبژاردنەکانی کالیفۆرنیا سەرکەوت وەک کاندیدی کۆمارییەکان، لەئەنجامدا شوێنی گرەی دەیڤسی گرتەوە. لە ١٧ی تشرینی دووەم سوێندی یاسایی خوارد کە بەئەمەک دەبێت بۆ شوێنگرتنەوەی گرەی کە کۆچی دوایی کردبوو، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ جارێکی دیکە ھەڵبژێردرایەوە بۆ پۆستی حاکمی کالیفۆرنیا.[٧] ئارنۆڵد تاکوو ساڵی ٢٠١١ لەو پۆستەیدا مایەوە.
ژیانی سەرەتایی
دەستکاریئارنۆڵد شوارزنێگەر لە نەمسا لە دایکبووە،[٨] باوکی (گوستاڤ شوارزنێگەر) سەردەستەی پۆلیسی ناوخۆیی شارەکەی بووە، لەماوەی جەنگی جیھانیی دووەم بە خۆبەخش چووەتە ناو حیزبی نازی،[٩] ھەروەھا ناوبراو لە جەنگی ستالینگراد برینداربوو.[١٠] لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥، دایک و باوکی ھاوسەرگیریان کردووە، کە ئەوکاتە باوکی ٣٨ ساڵ و دایکیشی ٢٣ ساڵان بووە. خێزانی ئارنۆڵد خێزانێکی کاتۆلیکی بوون و ھەموو یەکشەمەیەک لە بۆنەکانی کڵێسا ئامادەدەبوون.[١١][١٢] باوکی زیاتر گرنگی بە برا بچووکەکەی دەدا،[١٣] بەجۆرێک خەڵکی وا ھەستیان دەکرد کە ئارنۆڵد کوڕی ڕاستەقینەی ئەو خێزانە نەبێت.[١٤] ئارنۆڵد زیاتر پەیوەندی لەگەڵ دایکیدا باشبووە، تاکوو مردیش ئەوا لەپەیوەندیدا بووە لەگەڵ دایکی.[١٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ "Final Address - 1/2/10" لە یووتیووب
- ^ «Arnold Schwarzenegger | Biography, Movies, Bodybuilding, & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Gentilcore, Tony (٢ی ئازاری ٢٠١٨). «Lift Heavy To Build Muscle Like Arnold Schwarzenegger». Powerlifting.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «50 years of the Mr Olympia | MUSCLE INSIDER». muscleinsider.com. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Arnold Schwarzenegger - The Greatest Bodybuilder Ever - IllPumpYouUp.com». illpumpyouup.com. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Katz، Ephraim (2006). Film Encyclopedia. HarperCollins. ISBN 978-0-06-074214-0.
- ^ Kurtzman، Laura (January 5, 2007). «Schwarzenegger Sworn in for Second Term». The Washington Post. Associated Press. لە November 4, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە April 23, 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Arnold Schwarzenegger: Biography». Schwarzenegger.com. لە December 31, 2017 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە December 31, 2017 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Arnie: 'I was abused as child'». The Scotsman. Edinburgh. August 4, 2004. لە August 18, 2010 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە April 18, 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Surprised by Russia: 5 things that charmed Arnold Schwarzenegger in Moscow». Russia Beyond. February 20, 2018. لە July 18, 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە July 17, 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Andrews، Nigel (2003). True Myths of Arnold Schwarzenegger. Bloomsbury. ISBN 978-1-58234-465-2.
- ^ Herman، Eric (August 11, 2003). «Ah-nold in cross hairs Rivals blast Calif. front-runner». Daily News. New York. لە October 26, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە August 20, 2012 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Brooks، Xan (August 8, 2003). «The Governator». The Guardian. London. لە August 27, 2013 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە April 19, 2007 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Leigh، Wendy (1990). Arnold: An Unauthorized Biography. Pelham. ISBN 978-0-7207-1997-0.
- ^ «Arnold Schwarzenegger: Mr. Olympia – 1970–1975, 1980». BodyBuild.com. لە ٢١ی نیسانی ٢٠٠٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی نیسانی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Arnold Schwarzenegger»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئارنۆڵد شوارزنێگەر تێدایە. |