بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان

بنکەدراوەی سەرهێڵی زانیارییەکانی پەیوەست بە فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان و یارییە ڤیدیۆییەکان

بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان (بە ئینگلیزی: Internet Movie Database, IMDb)[٢] بنکەدراوەیەکی سەرھێڵی گەورەیە تایبەت بە فیلمەکان لە ئینتەرنێت. بەشێوەیەکی گشتی پێکھاتووە لە کۆمەڵێکی زۆر زانیاری لەبارەی ئەکتەرەکان، فیلمەکان، زنجیرە تەلەڤیزیۆنیەکان وە یاری ڤیدیۆییەکان.

بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
Internet Movie Database (IMDb)‎
چەشنی وێبگە
بنکەدراوەی سەرھێڵ بۆ فیلمەکان، زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان و یاری ڤیدیۆیییەکان.
بەردەستە بەئینگلیزی
خاوەنئەمازۆن.کۆم
دروستکراو لەلایەنکۆل نیدام (CEO)
وێبگەimdb.com
ڕیزبەندیی ئەلێکساNegative increase 45 (January 2014)[١]
بازرگانیبەڵی
تۆمارکردنتۆمارکردن بۆ ئەندامان دڵخوازانەیە بۆ بەشداری لە وتووێژەکان، بۆچوونەکان، پلەپێدانەکان و دەنگدان.
خستنەکار١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠؛ ٣٣ ساڵ لەمەوبەر (١٩٩٠-١٠-17)
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک

لە ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠ دروستکراوە، وە لە ساڵی ١٩٩٨ەوە موڵکی کۆمپانیای ئەمازۆن.کۆمە ھەتا ئێستا.

بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان بە گرینگتری سایتی کات بەسەربردن دادەنرێت لە ئینتەرنێت، مانگانە زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن بەکارھێنەری ھەیە، لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٣ ژمارەی ناونیشانەکانی گەیشتە ٢٬٥٠٣٬٧٨٣ (زنجیرەی دراماکان دەگرێتەوە) وە زانیاری دەربارەی ٥٬١٩٢٬٤٩٣ کەس وە ٤٣ میلیۆن بەکارھێنەر لە سایتەکە.

ئامارەکان دەستکاری

تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، ئامارەکانی ماڵپەڕەکە بەمشێوەیەبوون:[٣]

جۆر ژمارە
فیلمی درێژ ٥٣٨٬٣٥٣
کورتە فیلم ٧١٥٬٧٩٩
زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ١٧٥٬٩٤٢
ئەڵقەی تەلەڤیزیۆنی ٤٬٥٠١٬٥٠٣
فیلمی تەلەڤیزیۆنی ١٢٠٬٣٨٤
تیڤی سپێشەڵ ٢٦٬٧٠٤
کورتە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ٢٨٬٦٩٦
کورتە بەرھەمی تیڤی ١١٬٧١٥
ڤیدیۆ ٢٤٩٬٥٢٥
یاری ڤیدیۆیی ٢٤٬٧٣٢

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Imdb.com Site Info". Alexa Internet. Retrieved 2014-01-02. ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Stöcker, Christian (2010-10-09). "20 Jahre Internet Movie Database: Im Clubhaus der Kinojunkies". Spiegel Online. Retrieved 2019-11-20.
  3. ^ "Press Room". IMDB.com. Retrieved October 5, 2018.