بەخێربێن



ھەنووکە ٢٦ وتار لە دەروازەی بی بی سی ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

بی بی سی (BBC) کورتکراوەی (British Broadcasting Corporation) بە واتای بنکەی وەشاندنی بەریتانی دامەزراوەیەکی میدیایییە لە لەندەن، شانشینی یەکگرتوو.

بی بی سی لە ساڵی ١٩٢٢ی زایینی لەژێر ناوی «بنکەی وەشاندنی بەریتانی بە بەپرسیارەتی سنووردار» دامەزرا. لە ساڵی ١٩٢٧ پاش وەرگرتنی مۆڵەتی پاشایەتی بوو بە کۆمپانیایەکی دەوڵەتی. بواری سەرەکیی کارەکانی بی بی سی ھەواڵ و زانیارییە کە لە ڕێگەی ڕادیۆ، تەلەڤزیۆن، و ئینتەرنێتەوە بڵاودەکرێتەوە. دروشمی بی بی سی ئەمەیە: «ھەر نەتەوەیەک دەبێت بە ئاشتی و ھێمنییەوە لەگەڵ نەتەوەیەکی دیکە وتووێژ بکات.»

بی بی سی کۆمپانیایەکی دەوڵەتیی نیوەسەربەخۆیە. ئەم کۆمپانیایە لەلایەن دەستەی بڕواپێکراوانی بی بی سییەوە بەڕێوە دەچێت. ئەم کۆمپانیایە ئیدعا دەکات کە لەژێر ھیچ جۆرە کاریگەرییەکی بازرگانی و سیاسی نییە و تەنیا لە بەرامبەر بەردەنگەکانی خۆیدا وەڵامدەرە.

بووجەی تەواوی بەشەکانی بی بی سی جگە لە بەشی جیھانیی بی بی سی لەڕێگەی ئەو پارەوە دابین دەکرێت کە خەڵکی بەریتانیا دەبێت بۆ تەماشاکردنی تیڤی بیدەن. بووجەی گشتیی بی بی سی لەو پارەیە دابین دەبێت کە ھەریەک لە خێزانگەلی خاوەن-تیڤی لە بەریتانیا مانگانە دەیدەن.

وتاری ھەڵبژێردراو

بی بی سی عەرەبی تۆڕێک کە ھەواڵ و زانیاری بۆ جیھانی عەرەبی لە ڕێگەی چەند میدیایەک دەگواستنەوە، لەوانە ئینتەرنێت و ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن و مۆبایل. بی بی سی عەرەبی گەورەترین و کۆنترین خزمەتگوزاری میدیای بێ زمانی ئینگلیزییە، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٣٨ ەوە تا ئێستا بەردەوام بووە لە گەشەسەندندا بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندی ڕاگەیاندنی پێشەنگی جیھان ھەر لە دامەزراندنییەوە تا دەیەی ١٩٩٠ بە بەشی عەرەبی بی بی سی ناسراوە

زیاتر...

وتار

١٠٠ ژن یەکێکە لە بەرنامەکانی بی بی سی کە لە ٢٠١٣ دامەزراوە. زنجیرەکانی ناو بەرنامەکە ڕۆلی ژنان لە سەدەی ٢١ دەخاتە ڕوو و بۆنەکانی لە لەندەن و مەکسیکدا ڕاگەیاندن بۆ دەستپێکردنی «وەرزی ژنانی بی بی سی» نێودەوڵەتی کە سێ ھەفتە دەخایەنێت لەناویدا پەخشی تەلەڤیزیۆنی و دیبەیت و ڕۆژنامەوانی لەسەر بابەتی ژنان، ژنانی جیھان دەتوانن لە ڕێگەی تویتەر بەشداری لە بەرنامەکە بکەن زیاتر...

وتار

پێکی بڵایندەرس زنجیرەیەکی درامی مێژوویی تاوانیی تەلەڤیزیۆنی بەڕیتانییە کە لەلایەن ستیڤن نایتەوە دروستکراوە. دانراو لە بێرمینگام، ئینگلتەرا، زنجیرەکە باسی کارەکانی خێزانی تاوانی شێڵبی دەکات لەدوای جەنگی جیھانی یەکەم. خێزانە خەیاڵییەکە بە کەمی لە چەتە لاوەکانی بەھەمان ناو وەرگیراوە، کە لە شارەکەدا چالاک بوون لە ١٩٨٠اکان بۆ سەرەتای سەدەی بیستەم.

پیکی بڵایندەرس لە کاستێکی پڕ ئەستێرە پێکدێت، کە کیڵیان مۆڕفی، ھێلێن مەککڕۆری، جۆو کۆڵ، و پۆڵ ئاندرسن ڕۆڵی سەرەکی، تۆمی شێڵبی، ئێلیزابێت «پۆڵی» گرەی، جۆن شێڵبی، و ئارتەر شێڵبی ئەگێڕن، کە پایەبەرزی دەستەکەن. سام نیڵ، تۆم ھاردی، پادی کۆنسیدین، ئەیدریەن بڕۆدی، ئایدن گیڵێن، شارلۆت ڕایڵی، سام کڵافڵین، و ئانیا تەیلۆر-جۆی ڕۆڵی دووبارەبووەوەیان لە چەدەھا بەشی زنجیرەکە. زنجیرەکە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣دا نمایشکرا، کە لە بی بی سی ٢ پەخش ئەکرا تا وەرزی چوارەم، و دواتر گوازرایەوە بۆ بی بی سی ١ بۆ وەرزی پێنجەم.

لە ٢٠١٨دا، دوای بردنەوەی خەڵاتی باشترین زنجیرەی درامی لە خەڵاتە تەلەڤیزیۆنییەکانی بافتا، نایت باسی «خواستی کردنی بە چیرۆکێکی خێزانێک لە نێوان دوو جەنگدا، و کۆتایی پێبێت بە وریاکەرەوەی یەکەم ھێرشی ئاسمانی لە بێرمینگام»، کە لە ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٤٠دا ڕوویدا. وەرزی پێنجەم لە بی بی سی ١ پەخشکرا لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٩ و لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩دا کۆتایی ھات. نێتفلیکس، بە ڕێکەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای وینستاین و ئێندێمۆڵ، مافی بڵاوکردنەوەی پیکی بڵایندەرسی وەرگرت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و جیھان. لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا، ڕاگەیەندرا کە وەرزی شەشەم کۆتا وەرزی زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکە دەبێت.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان