دەروازە:تەلەڤیزیۆن

بەخێربێن



ھەنووکە ١٬٥٠٤ وتار لە دەروازەی تەلەڤیزیۆندا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

تەلەڤیزیۆن (بە ئینگلیزی: Television) ئەو ئامێرەیە کە وێنە جوڵاوەکان دەگوازێتەوە بە شێوەکانی (ڕەش و سپی، ڕەنگاوڕەنگ، بێ‌دەنگ، دەنگدار). ، لەساڵی ١٩٢٨ دا، یەکەم پەخشی‌ تەلەڤیزیۆنی‌ ڕەنگاوڕەنگ لە شاری‌ لەندەن دەستی‌ پێکرد. لە ئێستادا زۆرینەی تەلەڤیزیۆنەکان جیھان کار لەسەر کوالیتی ڕەنگ و دەنگەکان دەکەن کە ناسراوە بە ئێچ دی "HD". لە تایبەت‌مەندیەکانی تەلەڤیزیۆنەکانی ئێستا بەشێوازی سێ ڕەھەندی دروست دەکرێن، بینی تەلەڤیزیۆنی سێ ڕەھەندیش بە چاویلکەی تایبەت بە تیڤیەکە دەبینرێت.

وتاری ھەڵبژێردراو

ئەنیمەیشن یان وێنەی جوڵاو (بە ئینگلیزی: Animation) شێوازێکی ھونەرییە، بۆ بەرھەمھێنانی فیلمی سینەمایی، کە تێیدا دەرھێنەری فیلمەکە، ھەڵدەستێ بە ئامادەکردنی ھەندێک وێنە بۆ جوڵە و بزاوتن، نەک تۆمارکردنی بە ئامێری وێنەگرتن ھەروەک لە ڕاستیدا وا دەردەکەوێ بەرھەمھێنانی فیلمێکی وێنەی جوڵاو پێویست بەمە دەکات کە زنجیرەیێک لە وێنە و شتومەکەکان، یەک لە دوای یەک وێنەیان بۆ بگرێ بە جۆرێک کە ھەر ئەندازەیێک لە فیلمەکە، وێنەێک لەم وێنانە لە خۆی بگرێ، جا گۆڕانکاریێکی کەم لە شوێنی دیمەنەکە، یان ئەم شتەی کەوێنەی بۆ گیراوە ڕوودەدات بازنە بە بازنە، جاکاتێک کە کاسێتە ڤیدیۆیییەکە ئەخرێتە کارەوە، لەسەر ئامێری پێشکەشکردنی سینەمایی، شتەکان وا دەردەکەون، وەک ئەوەی کەبجوڵین زۆر ڕوو ئەکرێتە تەکنیکی وێنەی جوڵاو، لە دەرھێنانی وێنە گاڵتە ئامێزەکاندا ھونەرمەندانی ڕیکلامی، بۆ ڕیکلامکردنی لەسەر تەلەڤیزیۆن بەکاری دەھێنن. ھەروەھا بەرھەمھێنەرانی فیلمە فێرکارییەکان پشت ئەبەستن بە جۆرێکی تایبەت لەوێنە جووڵاوەکان، بۆ ھاریکاریان بۆ ڕوون کردنەوەی بیرو بۆچوونە سەختەکان یان ئەم بابەتانەی کە ناتوانرێ ڕوون بکرێنەوە، بەدیمەنی ڕاستەقینە، ھەروەھا ئەتوانرێ وێنە جووڵاوەکان و، دیمەنە جووڵاوەکان، کە بە شێوەیێکی سینەمایی وێنەیان دەگیرێ یەکبخرێن. زیاتر...

وتار

شێرلۆک (بە ئینگلیزی: Sherlock) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی بەڕیتانییە و لە جۆری تاوان و درامایە و وێنەیەکی ئێستا بۆ کارەکانی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمزی ئارتەر کۆنان دۆیڵ پیشان دەدات، زنجیرەکە لەلایەن ستیڤن مۆفات و مارک گاتسەوە دروستکراوە و لە پاڵەوانێتی بێنێدیکت کەمبەرباچ و مارتن فریمنە بە ڕۆڵەکانی شێرلۆک ھۆڵمز و دکتۆر واتسن. ١٣ ئەڵقە لە زنجیرەکە بەرھەمھێنراوە و سێیەکی سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٠ پەخش کرا، وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە ساڵی ٢٠١٢ پەخش کرا، و وەرزی سێیەمی زنجیرەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤ دا بەدوایدا ھات. ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکار ستیڤن مۆفات ھەستا بە ئەستۆگرتنی بەرھەمھێنانی وەرزی چوارەم کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا پەخشکرا. زنجیرەکە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ناوچە فرۆشرا. زیاتر...

وتار

جیسۆن ستاتھام لەدایکبووی ٢٦ی تەممووزی ١٩٦٧ لە بەریتانیا. ئەکتەرێکی ناسراوی ئینگلیزییە. لە ساڵی ١٩٩٨ لە فیلمی (قوفڵ، ستۆک و دوو بەرمیلی جگەرەکێشان) بەڕۆڵی باکۆن بۆ یەکەمین جار دەرکەوت. لەچەندین زنجیرە فیلمی بەناوبانگ ڕۆڵی گێڕاوە بەتایبەت (پێشبڕکێی مەرگ) و (بەکرێگیراوەکان) و (خێرا و تووڕە) و (گواستنەوە). لە ساڵی ٢٠١٥ بەشداری کرد لەفیلمی (تووڕەیی ٧) کەبەماوەی دوو حەفتە زۆرتر لە ١ ملیارد دۆلاری داھاتبوو. لە ساڵی ٢٠١٨دا، ستەیتم لە فیلمیێکی تایبەت بە قرشەکان دەرکەوت بەناوی قرشە زەبەلاحەکە، کە تێیدا سەرکەوتنێکی گەورەی لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستھێنا. ستەیتم لە ساڵی ٢٠١٩دا لە فیلمی ھۆبس و شۆودا دەردەکەوێ لە پاڵ ئاکتەر دوەین جانسن. فیلمەکە لقێکە لە فیلمەکانی خێرا و تووڕە کەوا ستەیتم لەوێدا ڕۆڵی شۆوی دەگێڕا.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان