بەخێربێن



ھەنووکە ٣٦٠ وتار لە دەروازەی ئەنیمەیشندا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

ئەنیمەیشن (بە ئینگلیزی: Animation) شێوازێکی ھونەرییە، بۆ بەرھەمھێنانی فیلمی سینەمایی، کە تێیدا دەرھێنەری فیلمەکە، ھەڵدەستێ بە ئامادەکردنی ھەندێک وێنە بۆ جوڵە و بزاوتن، نەک تۆمارکردنی بە ئامێری وێنەگرتن ھەروەک لە ڕاستیدا وا دەردەکەوێ بەرھەمھێنانی فیلمێکی وێنەی جوڵاو پێویست بەمە دەکات کە زنجیرەیێک لە وێنە و شتومەکەکان، یەک لە دوای یەک وێنەیان بۆ بگرێ بە جۆرێک کە ھەر ئەندازەیێک لە فیلمەکە، وێنەێک لەم وێنانە لە خۆی بگرێ، جا گۆڕانکاریێکی کەم لە شوێنی دیمەنەکە، یان ئەم شتەی کەوێنەی بۆ گیراوە ڕوودەدات بازنە بە بازنە، جاکاتێک کە کاسێتە ڤیدیۆیییەکە ئەخرێتە کارەوە، لەسەر ئامێری پێشکەشکردنی سینەمایی، شتەکان وا دەردەکەون، وەک ئەوەی کەبجوڵین زۆر ڕوو ئەکرێتە تەکنیکی وێنەی جوڵاو، لە دەرھێنانی وێنە گاڵتە ئامێزەکاندا ھونەرمەندانی ڕیکلامی، بۆ ڕیکلامکردنی لەسەر تەلەڤیزیۆن بەکاری دەھێنن. ھەروەھا بەرھەمھێنەرانی فیلمە فێرکارییەکان پشت ئەبەستن بە جۆرێکی تایبەت لەوێنە جووڵاوەکان، بۆ ھاریکاریان بۆ ڕوون کردنەوەی بیرو بۆچوونە سەختەکان یان ئەم بابەتانەی کە ناتوانرێ ڕوون بکرێنەوە، بەدیمەنی ڕاستەقینە، ھەروەھا ئەتوانرێ وێنە جووڵاوەکان و، دیمەنە جووڵاوەکان، کە بە شێوەیێکی سینەمایی وێنەیان دەگیرێ یەکبخرێن.

وتاری ھەڵبژێردراو

ئازا (بە ئینگلیزی: Brave) فیلمێکی ئەنیمەیشنی سێ ڕەھەندیی خەیاڵی کۆمیدیی ٢٠١٢ە. لەبەرھەمھێنانی ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی پیکسارە. لەدەرھێنانی مارک ئەندرێوس و برێندا چاپمان. فیلمەکە پاڵێورا بۆ چەندین خەڵاتی جیھانیی بۆ فیلمی ئەنیمەیشن، چەندین خەڵاتی گەورەی بردەوە لەوانە خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی ساڵ و خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب. فیلمەکە بۆ یەکەمین جار لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی سیاتڵ نمایشکرا، لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ و لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە باکووری ئەمریکا نمایشکرا، فیلمەکە پێشوازییەکی باشی لێکرا و لە بۆکس ئۆفیسیشدا سەرکەوتوو بوو، بەجۆرێک تێچوونی فیلمەکە ١٨٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو. لەبەرامبەردا ٥٣٩ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی داھاتی بووە

زیاتر...

وتار

ئۆتۆمۆبیلەکان (بە ئینگلیزی: Cars) ئەنیمەیشنێکی کۆمپیوتەرییە، لە ژانەری کۆمیدیای-وەرزشیدا کە لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی پیکسارەوە دروست کراوە و لەلایەن واڵت دیزنی پیکچەرز بڵاوکراوەتەوە. جۆن لێستەر دەرھێنەری ئەم فیلمە و نووسیویەتی. نووسەرانی دیکەی ئەم فیلمە بریتین لە جۆ ڕێنفت، دان فۆگلمان، کایل مۆرای، فیل لۆرین و یۆرگن کلۆبین. ئۆین ویلسۆن، پاوڵ نیومان، بۆنی ھانت، لاری دیکەیبڵ گای، مایکل کیتۆن، جۆن ڕاتزنبێرگێر، تۆنی شالھۆب، چیچ مارین، جۆرج کارلین، جێنیفر لویس و کاترین ھێلمۆند کاری دەنگی کەسایەتییە ئەنیمەیشنەکان دەکەن. فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان لە ساڵی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە و پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشن، و خەڵاتی ئانی و خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشن

زیاتر...

وتار

پیاوی جاڵجاڵۆکە: بۆناو جیھانی جاڵجاڵۆکە (بە ئینگلیزی: Spider-Man Into the Spider) فیلمێکی ساڵی ٢٠١٨یە لە دەرھێنانی بۆب پێرسیچێتی و پیتەر ڕامسی و ڕۆدنی ڕۆتمان، لەلایەن کۆمپانیای کۆڵۆمبیا پیکچەرز و سۆنی پیکچەرز بە ھاوبەشی لەگەڵ مارڤڵ بەرھەم ھێنراوە، و لەلایەن کۆمپانیای سۆنی پیکچەرزەوە دابەشکراوە. ئەم ئەنیمەیشنە بەشی یەکەمی پاشکۆی سپایدەرمانە لە جیھانی سینەمایی سۆنی، لە جیھانێکدا ڕوودەدات کە بە «جیھانی جاڵجاڵۆکە» ناسراوە، کە جیھانی ھاوتەریبی ھەیە. سیناریۆی ئەنیمەیشنەکە لەلایەن فیل لۆرد و ڕۆدنی ڕۆتمانەوە نووسراوە و ئەستێرەکانی وەک جەیک جۆنسۆن، ماھێرشالا عەلی، ھایلی شتاینفیڵد، برایان تایری ھێنری، لەیلا تۆملین، لۆرین وێڵز، کیمیکۆ گلێن، جۆن مولانی، نیکۆلاس کەیج، لیڤ شرایبەر و کریس پاین نووسراون. لەم ئەنیمەیشنەدا مایڵز مۆرالێس وەک چەند کەسێکی تر دەبێتە سپایدەرمان بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەن بۆ ڕزگارکردنی نیویۆرک لە کینگپین. لە ساڵی ٢٠١٤ دەنگۆی دروستکردنی ئەم ئەنیمەیشنە بڵاوبووەوە

زیاتر...

وتاری نایاب

کۆکۆ (بە ئینگلیزی: CoCo) فیلمێکی خەیاڵی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا لەلایەن ستۆدیۆکانی پیکسار ئەنیمەیشن بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن واڵت دیزنی پیکچەرزەوە بڵاوکراوەتەوە. لە بیرۆکەی سەرەکی لی یونکریچە و لەلایەن ئەدریان مۆلیناوە کاری دەرھێنانی بۆ کراوە ئەستێرەکانی دەنگی فیلمەکە ئەنتۆنی گۆنزالێز، گەیل گارسیا بێرناڵ، بنیامین برات، ئالنا ئوباک، ڕێنێ ڤیکتۆر، ئانا ئۆفلا مورگوایا و ئێدوارد جەیمس ئۆلمۆس چیرۆکەکە باسی لەوە دەکات کە لە نێوان زیندووەکاندا، کوڕێکی تەمەن ١٢ ساڵ بەناوی میگێل کە بە ڕێکەوت دەگوازرێتەوە بۆ خاکی مردووەکان، لەوێ بەدوای باپیرە گەورەی کۆچکردووی موزیکژەنی دەگەڕێت بۆ ئەوەی یارمەتی بات، تا لەنێو خاکی مردووەکان بگەڕێتەوە بۆ ژیان بۆ لای خێزانەکەی و قەدەغەی مۆسیقا لەسەر خێزانەکەی لابەرێت. لی یونکریچ سەرەتایی سەرھەڵدانی بیرۆکەکەی لە ساڵی ٢٠١٠ بوو. کاتێک چیرۆکی تۆی ستۆری ٣ کە یونکریچ کاری دەرھێنانی بۆ کرد، بڵاوکرایەوە.لە سەرەتادا فیلمەکە دەربارەی منداڵێکی ئەمریکی بوو، و فێربوون دەربارەی میراتی مەکسیکی، لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ مردنی دایکی، لە کۆتایدا بڕیاریدا کە چاکسازی تێیدا بکات چونکە ئەوە ڕێگەیەکی ھەڵەیە، سەرنجی خستەسەر منداڵە مەکسیکییەکە. یونکریچ ئاماژەی بەوەدا «ئەوە ڕاستییەکە بوو کە ئێمە خەڵکی مەکسیک نەبووین.» ئەو ڕاستییەیی کە فیلمەکە وێنایی کردووە کولتوورێکی ڕاستەقینەیە بووە ھۆی نیگەرانی بۆ یونکریچ وای لێکرد ھەستی بە بەرپرسیارێتییەکی زۆر گەورە بکات لەسەر شانی لەبەر ئەوەی دەیویست کە بە دروستی ئەنجامی بدات

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان

]]