کۆکۆ (فیلمی ٢٠١٧)

فیلمی ٢٠١٧

کۆکۆ فیلمێکی خەیاڵی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا لەلایەن ستۆدیۆکانی پیکسار ئەنیمەیشن بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن واڵت دیزنی پیکچەرزەوە بڵاوکراوەتەوە. لە بیرۆکەی سەرەکی لی یونکریچە و لەلایەن ئەدریان مۆلیناوە کاری دەرھێنانی بۆ کراوە ئەستێرەکانی دەنگی فیلمەکە ئەنتۆنی گۆنزالێز، گەیل گارسیا بێرناڵ، بنیامین برات، ئالنا ئوباک، ڕێنێ ڤیکتۆر، ئانا ئۆفلا مورگوایا و ئێدوارد جەیمس ئۆلمۆس چیرۆکەکە باسی لەوە دەکات کە لە نێوان زیندووەکاندا، کوڕێکی تەمەن ١٢ ساڵ بەناوی میگێل کە بە ڕێکەوت دەگوازرێتەوە بۆ خاکی مردووەکان، لەوێ بەدوای باپیرە گەورەی کۆچکردووی موزیکژەنی دەگەڕێت بۆ ئەوەی یارمەتی بات، تا لەنێو خاکی مردووەکان بگەڕێتەوە بۆ ژیان بۆ لای خێزانەکەی و قەدەغەی مۆسیقا لەسەر خێزانەکەی لابەرێت.

کۆکۆ
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرلی یونکریچ
بەرھەمھێنەردارلا ئەندرسۆن
شانۆنامە
  • ئادریان مۆلینا
  • ماتیوو ئەلدریچ
چیرۆک
  • لی یونکریچ
  • جاسۆن کاتز
  • ماتیوو ئەلدریچ
  • ئادریان مۆلینا
ئەکتەران
  • ئەنتۆنی گۆنزالێز
  • گەیل گارسیا بێرناڵ
  • بنجامین برات
  • ئالنا ئوباک
  • ڕێنێ ڤیکتۆر
  • ئانا ئۆفیلیا مورگوایا
  • ئێدوارد جەیمس ئۆلمۆس
مۆسیقامایکڵ جیاچینۆ[١]
وێنەگری سینەمایی
  • مات ئاسبوری (کامێرا)[٢]
  • دانیێل فینبێرگ (ڕوناکی)[٢]
مۆنتاژستیڤ بلوم[٢]
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەواڵت دیزنی
وێنە جووڵاوەکان
دەرچوون
  • ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-10-20) (مۆریلیا)[٤]
  • ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (2017-11-22) (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٠٥ خولەک[٥]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی[٥]
تێچوون$١٧٥–٢٢٥ ملیۆن[٦][٧]
داھات$٨٠٧٫٨ ملیۆن[٨]

بەرھەمھێنان دەستکاری

گەشەپێدان دەستکاری

لی یونکریچ سەرەتایی سەرھەڵدانی بیرۆکەکەی لە ساڵی ٢٠١٠ بوو. کاتێک چیرۆکی تۆی ستۆری ٣ کە یونکریچ کاری دەرھێنانی بۆ کرد، بڵاوکرایەوە.[٩] لە سەرەتادا فیلمەکە دەربارەی منداڵێکی ئەمریکی بوو، و فێربوون دەربارەی میراتی مەکسیکی، لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ مردنی دایکی، لە کۆتایدا بڕیاریدا کە چاکسازی تێیدا بکات چونکە ئەوە ڕێگەیەکی ھەڵەیە، سەرنجی خستەسەر منداڵە مەکسیکییەکە.[١٠] یونکریچ ئاماژەی بەوەدا «ئەوە ڕاستییەکە بوو کە ئێمە خەڵکی مەکسیک نەبووین.»[١٠] ئەو ڕاستییەیی کە فیلمەکە وێنایی کردووە کولتوورێکی ڕاستەقینەیە بووە ھۆی نیگەرانی بۆ یونکریچ وای لێکرد ھەستی بە بەرپرسیارێتییەکی زۆر گەورە بکات لەسەر شانی لەبەر ئەوەی دەیویست کە بە دروستی ئەنجامی بدات.[١٠]

تیمەکەی پیکسار چەند گەشتێکی بۆ مەکسیک کرد تا یارمەتیی ناساندنی کەسایەتییەکان و چیرۆکی کۆکۆ بدات. یونکریچ وتی، «من ئەوەم بینی کە لە ھونەری میللیدا وێنا کرابوو. شتێک بوو سەبارەت بە لکاندنی ئێسکەپەیکەرەکان بە ڕەنگە شادی و درەوشاوەکان، کە دەستی بەسەر خەیاڵی مندا گرت. لە دۆزینەوەی ڕێگەیەکی پێچاوپێچدا ڕابەرایەتیی منی کرد؛ زۆرتریش دەربارەی [ئێل] دیا دێ لۆس موێرتۆس فێر دەبم، و خودی ئەو زۆرترەش بەقووڵی کاریگەری دەکاتە سەرم.»[١١] تیمەکە بۆیان دەرکەوت کە کارکردن لەگەڵ بوونەوەرە ئێسکەپەیکەرییەکان قورسە، چونکە ئەوان کۆئەندامی ماسوولکەیان نەبوو، و لەبەر ئەوە دەبوو بەو شێوەیە و جیاواز لە ھاوشانە مرۆیییەکانیان بە ئەنیمەیشن بکرێن.[١٢] کۆکۆ ئیلھامیشی لە فیلمە ئەنیمێیەکانی ھایاو میازاکی، ڕووحە ڕفێنراوەکە (٢٠٠١) و قەڵا جووڵاوەکەی ھاوڵ (٢٠٠٤)، و فیلمی ئاکشنی جۆن ویک (٢٠١٤) وەرگرتووە.[١٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Giardina, Carolyn; Kit, Borys (July 14, 2017). "New Incredibles 2, Toy Story 4 Details Revealed at D23". The Hollywood Reporter. Archived from the original on July 15, 2017. Retrieved July 14, 2017.
  2. ^ ئ ا ب "Coco Award Categories". Disneystudiosawards.com. Archived from the original on December 2, 2017. Retrieved October 10, 2017. ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا "Coco Press Kit" (PDF). Wdsmediafile.com. Archived (PDF) from the original on January 3, 2018. Retrieved November 28, 2017.
  4. ^ Hecht, John (July 5, 2017). "Pixar's Coco to World Premiere at Mexico's Morelia Fest". The Hollywood Reporter. Archived from the original on July 6, 2017. Retrieved July 5, 2017.
  5. ^ ئ ا "Coco (2017)". British Board of Film Classification. December 20, 2017. Archived from the original on December 27, 2017. Retrieved December 26, 2017.
  6. ^ "2017 Feature Film Study" (PDF). FilmL.A. Feature Film Study: 23. August 2018. Archived (PDF) from the original on August 9, 2018. Retrieved August 9, 2018.
  7. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری opening نەدراوە
  8. ^ "Coco (2017)". Box Office Mojo. IMDb. Archived from the original on August 7, 2018. Retrieved June 20, 2021.
  9. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری VFMexicoAgeTrump نەدراوە
  10. ^ ئ ا ب ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری vergecoco نەدراوە
  11. ^ Taylor, Drew (August 15, 2015). "Meet the Newest Disney•Pixar Marvel, Coco". Disney Insider. Archived from the original on August 17, 2015. Retrieved November 6, 2017.
  12. ^ Debruge, Peter (June 16, 2017). "Pixar Shares 'Coco' Secrets at Annecy Animation Festival". Variety. Archived from the original on July 21, 2017. Retrieved July 20, 2017.
  13. ^ "The World of Coco Influenced by John Wick, Hayao Miyazaki, Mexican History". /Film. August 28, 2017. Archived from the original on July 28, 2020. Retrieved April 17, 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری