ھایاوۆ میازاکی
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ھایاوۆ میازاکی (宮崎 駿، میازاکی ھایاۆ، لەدایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤١ لە تۆکیۆ) دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، دروستکەری ئەنیمێ، سیناریۆنووس، نووسەر، مانگاکا، و دامەزرێنەری ستۆدیۆکانی گێبڵیە. لە ساڵی ١٩٤٤ بەھۆی شەڕی نێوان ئەمریکا و ژاپۆن دەچێتە شارۆچکەی کانۆما واتە بەشێکی ژیانی لەنێو شەڕدا بووە. ھەر لەبەر ئەمەش کاردانەوەیەکی تەواوی لە بەرھەمەکانیدا ھەیە. لە ساڵی ١٩٦٣ لەزانکۆی گاکوشاین بەشی ئابوری و زانستی سیاسی تەواو دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەو بەشەشدا جارو بار لەکاتی پشووەکاندا سەردانی کۆلێجی ئەدەبیاتی منداڵان دەکات و حەزێکی زۆری بۆ ئەو بەشە دەبێت. لە ساڵی ١٩٦١ بووەتە ئەندام لە کۆمپانیای تۆئی تۆوگا و پاشان چەند کۆمپانییایەکی تر دەگۆڕیت و لەیەکەم بەرھەمی ئەنیمیدا وەک دەرھێنەرو وێنەکێش و نووسەر بەشداری دەکات ناوبانگێکی تەواو لەسەدەکانی پێشوودا و تائێستەش بۆ خۆی مسۆگەر دەکات، کە ئەویش (کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژ) (کە بە عەدنان و لینا ناسراوە لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست) لە ساڵی ١٩٧٨ بەرھەمدەھێنێت. لە دواتر لەلایەن چەند کۆمپانییایەکی زەبەلاحی جیھانییەوە گرێبەستی لەگەڵدا دەکرێت وەک کۆمپانیای واڵت دیزنی پیکچەرز و وارنەر برۆس. پاشان بە ھاوکاری چەند ھاوڕێیەکی ستۆدیۆیەکی تایبەت بە بواری ئەنیمی لە تۆکیۆ دادەمەزرێنن بە ناوی (ستۆدیۆی گێبڵی) کە ساڵانە یەک بەرھەمی فیلمی ئەنیمی بەرھەمدەھێنن و بۆ زۆرێک لە زمانەکانی جیھان وەردەگێڕدرێن و خەڵاتی جیھانییان پێدەبەخشرێت. ھایاو میازاکی خانەوەداکەشی ھەمان ڕێچکەی ئەمیان گرتووە، (گۆرۆ میازاکی) کە کوڕە گەورەیەتی شوێنی باوکی گرتووەتەوە. لە مانگی ٨ ی ٢٠١٣ ھایاو لە میدیاکانەوە بڵاوی کردەوە کە دواکاری فیلمی (ھەستانەوەی زریان) ە و پاش ئەوە خانەنەنشین دەکرێت و کار ناکات، ئەمەش نیگەرانییەکی یەکجار زۆری لەلای ھەوادارانی دروست کرد. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ ڕایگەیان کە نیازی بەرھەمھێنانی فیلمێکی تری ئەنیمییە بە ناوی؟How Do You Live (چۆن دەژیت؟)
ھایاو میازاکی | |
---|---|
宮崎 駿 | |
لەدایکبوون | |
ناوەکانی تر |
|
خوێندنگە | زانکۆی گاکووسووین |
پیشە | |
چالاکبوون | ١٩٦٣–ئێستا |
خاوەنکار |
|
ھاوسەر | ئاکێمی ئۆتا (ھاوسەرگیری ١٩٦٥) |
مناڵ(ەکان) |
|
باوان |
|
خزمەکان | دایسکێ تستسمی (خوشکەزا یان برازا) |
لە کارە دیارەکان
دەستکاری- کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژ (عەدنان و لینا)، ١٩٧٨
- ناسیکا. شازادەی دۆڵی با، ١٩٨٤
- قەڵایەک لە ئاسمان، ١٩٨٦
- تۆتۆرۆی دراوسێم، ١٩٨٨
- کیکی بۆ کاری گەیاندن، ١٩٨٩
- پۆرکۆ ڕۆسۆ، ١٩٩٢
- شازادە مۆنۆنۆکی، ١٩٩٧
- ڕووحە ڕفێنراوەکە، ٢٠٠١ (خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستھێناوە)
- قەڵا جووڵاوەکەی ھاوڵ، ٢٠٠٤
- پۆنیۆ لەسەر ڕووی دەریا، ٢٠٠٨
- ھەستانەوەی زریان، ٢٠١٤
- بۆرۆی کرم، ٢٠١٨
- چۆن دەژیت؟ (کوڕەکەو هیرۆنەکە) ٢٠٢٣
کارەکانی تری ستۆدیۆکانی گێبڵی
دەستکاریStudio Ghibli - 株式会社スタジオジブ
- Grave of the Fireflies
- Only Yesterday
- Pom Poko
- Whisper of the Heart
- My Neighbors the Yamadas
- The Cat Returns
- Tales from Earthsea
- Arrietty
- From Up on Poppy Hill
- Ocean Waves
- The Tale of Princess Kaguya
- when marnie was there
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Hayao Miyazaki»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٠.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھایاوۆ میازاکی تێدایە. |