نیپۆن ئەنیمەیشن (بە ژاپۆنی: 日本アニメーション) ستۆدیۆی وێنەی جوڵاوی ژاپۆنییە (ئەنیمێ). بارەگای سەرەکی لە شاری تۆکیۆ پایتەختی ژاپۆنە، دەزگایەکی بەناوبانگی جیھانە بۆ بەرھەمھێنانی فیلمە ئەنیمەیشنەکان، چیرۆکی فیلمەکانی لە ڕۆمانە بەناوبانگەکانی جیھان وەر دەگرێت. ھەریەکە لە ھایاو میازاکی و ئیزاو تاکاھاتا دامەزرێنەری ئەم ھاوبەشگەن، کە کارەکانیان لە ستۆدیۆکانی گێبڵی بەرھەم دەھێنا، خاوەنی چەندین بەرھەمن.

بەناوبانگترین بەرھەمەکان دەستکاری

ڕێزبەندی بەناوبانگترین بەرھەمەکان بەگوێرەی ستۆدیۆکانی:

ساڵی بەرھەم ناونیشانی کوردی ناونیشانی ژاپۆنی ناونیشانی ئینگلیزی
١٩٧٤ ھێیدی کچی شاخ アルプスの少女ハイジ Heidi, Girl of the Alps
١٩٧٥ سەرکێشیەکانی سەندیباد アラビアンナイト シンドバットの冒険 Arabian Nights: Sinbad's Adventures
١٩٧٦ گەشتەکانی مارکۆ 母をたずねて三千里 3000 Leagues in Search of Mother
١٩٧٨ کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژ 未来少年コナン Future Boy Conan
١٩٨١ کاپتن بژار キャプテン翼 Captain Tsubasa
١٩٨٣ ئەلیس لە وڵاتی سەمەرەکان ふしぎの国のアリス Alice in Wonderland
١٩٨٩ ماوکڵی ڕۆڵەی دارستان ジャングルブック 少年モーグリ Jungle Book Shonen Mowgli
١٩٩٢ کاپتن پێشەوا えろ! トップストライカー Moero! Top striker
١٩٩٥ ڕۆمیۆ ロミオの青い空 Romeo's Blue Skies
١٩٩٨ ڕاوچی x ڕاوچی ハンター×ハンター Hunter × Hunter

سەرچاوەکان دەستکاری