عەدنان و لینا

زنجیرە کارتۆن
(لە کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژەوە ڕەوانە کراوە)

کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژ (بە ژاپۆنی: 未来少年コナン، میرایی شۆنین کۆنان، بە ئینگلیزی: Future Boy Conan؛ لە ڕۆژھەڵاتی ناوین بە عەدنان و لینا ناسراوە) زنجیرەئەنیمێیەکی خەیاڵیی زانستیی ژاپۆنییە، کە باس لە پێشبینیی کارەساتێک دەکات. یەکەم بڵاوکردنەوەی لە ژاپۆن لەسەر تەلەڤیزیۆینی گشتیی ئێن ئێچ کەی بوو لەنێوان ٣ی نیسان بۆ ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٨ی ڕۆژی سێشەممەی سەعات ١٩:٣٠–٢٠:٠٠.

کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژ
عەدنان و لینا (ڕۆژھەڵاتی ناوین)
دەرھێنەرھایاو میازاکی
نووسەرئەلیکساندەر کی
بڵاوکردنەوەنیپۆن ئەنیمەیشن
ماوەی فیلم٥٠ خولەک
وڵات ژاپۆن
زمانژاپۆنی

چیرۆک دەستکاری

جەنگی جیھانیی سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕوویدا نەتەوە بەشەڕھاتووەکان چەندین چەکی مەگناتیسی و وێرانکەریان بەکارھێنا کە بووە ھۆی سووڕانی جەمسەرەکان و لێکبوونەوەی کیشوەرەکان، مرۆڤەکان ھەوڵی ھەلاتنیان دا بەھۆی کەشتییە ئاسمانییەکان، بەلام سەرنەکەوتن تەنیا یەک کەشتی توانی ڕزگاری بێت و بکەوێتە سەر دوورگەیەکی بزر دوایی دوو ساڵ پالەوانی زنجیرەکە لە دایک دەبێت ئەویش (Conan) یان (عەدنان)ە بەلام ئەوانەی سەر دوورگەکە ھەموویان مردوون تەنیا یەکێکی پیر نەبێت کە (عەدنان) بە باپیرە بانگی دەکات، ڕۆژێکیان (عەدنان) لە ڕاوە ماسی دا کچێک دەبینێت بەناوی lana یان لینا و لێرەوە ژیانی بەتەواوی دەگۆرێت. لەلایەن سەردەستەی داگیرکەری ئەو سەردەمەوە دەگەڕێن بە دوای لانەدا و بەبێ ئاگاداری کۆنان لانە دەڕفێنن و باپیری کۆنان لەناو دەبەن. کۆنانیش بۆ ئەو بەڵێنەی بە لانەی دابوو بڕیار دەدات بچێت بەدوایدا بگەڕێت. لە ڕێگا کوڕێک دەناسێت بە ناوی (جیمسی) (عەپسی) پێکەوە لە ھەوڵی دۆزینەوەی لانەدا دەبن و تا دەگەنە قەڵا شوێنی بەندکردنی لانە و سەدان زیندانی تر. پاش ململانێیەکی زۆرو بە ھاوکاری کاپتنێکی دەریاوان لانە ڕزگار دەکەن و سەرجەم دانیشتووانی قەڵا دەچنە دورگەیەک بە ناوی دورگەی (ھیوا) ژیانێکی ئاسایی بەڕێدەکەن.

کەسایەتییەکان دەستکاری

ستافی کارکردن دەستکاری

  • نووسەر: ھایاو میازاکی
  • دەرھێنەر: ھایاو میازاکی - ئیساھۆ تاکاھاتا - کەیجی ھایاکاوا
  • میوزیک: شینیچیرۆ ئیکیبی
  • وێنەکێش: ھایاو میازاکی - یاسوۆ ئوتسوکا
  • بەرھەمھێنەر: جونزۆ ناکاجیما
  • ماوەی ئەنیمی: ٢٦ ئەڵقە
  • ساڵی بەرھەمھێنان: ١٩٧٨
  • کۆمپانیای بەرھەمھێن: نیپۆن ئەنیمەیشن

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. [١]
  2. [٢]

http://www.animenewsnetwork.com/encyclopedia/anime.php?id=899 https://www.flickr.com/photos/40821430@N05/7453086900/

  1. ^ en:Future Boy Conan
  2. ^ ar:عدنان ولينا