ئەنیمی یان ئێنمێ یان ئانمێ (بە ژاپۆنی: アニメ، بە ئینگلیزی: anime) بریتییە لە وێنەی جوڵاوی ژاپۆنی و لە جیھان ناوبانگێکی تایبەتی ھەیە. کورت کراوەی وشەی ئەنیمەیشنی ئینگلیزییە (Animation) کە لە زمانی ژاپۆنی کە نیشانە بۆ وێنە جوڵاوەکان. یەکەم ئەنیمی بازرگانی ساڵی ١٩١٧ دەرچوو وە لەو کاتەوە دروستکردنی بەردەوامە و کارەکەش بەناوبانگ بووە. ئەفسانەی ئەنیمی دروست بوو لە شەستەکانی سەدەی رابردوو لە ژێردەستی ئۆسامو تیزوکا و بڵاو بووەوە لە کۆتایەکانی سەدەی بیستەم. کە لایەنگرانێکی زۆری بۆ خۆی پەیدا کرد. ئێستا بلاو دەبێتەوە لە ڕێگەی تەلەفزیۆن و سینەما یان ڕاستەوخۆ بو ماڵ (لە رێگەی DVD یان ئینتەرنێت) دەتوانرێت سەیر بکرێت.

وێنەی ئ‏‏‏ە‏‏‏نیمێ

بۆ دروستکردنی ئانمی زیاتر لە ٤٣٠ ستۆدیۆ ھەیە وە بەناوبانگترینیان (ستۆدیۆ گێبڵی)ە. لە ژاپۆن ژمارەی گەورەی تۆمارکرد لە فرۆشتنی DVD و سەرکەوتنی جیھانی گەورەشی تۆمارکرد بە تایبەت دوای دەرکەوتنی ئانمیە دۆبلاژ کراوەکان و ئەنیمی ژێرنووس کراوەکان بە چەند زمانێک لەوانە: فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی بەتایبەتی، و کوردی (زاراوەی کورمانجیی ژووروو و خواروو) بەکەمی.

ئەنیمی لە ژاپۆن ناوبانگێکی زۆری ھەیە. لە ٢٠٠١ ئه‌نیمی "ڕفێندراو" توانی لە ژاپۆن ئەوەندەی فیلمی تایتانیک پارە کۆبکاتەوە. ئەم ئەنیمیەش لە لایەن ھایاو میازاکیەوە دەرھێنراوە. ٤٠٪ فلیمەکانی سینەمای ژاپۆن ئەنیمیە.