زمانی ژاپۆنی

زمانی خەڵکی ژاپۆن

زمانی ژاپۆنی (日本語 بە لاتینی: Nihongo) زمانی فەرمیی ژاپۆنە، لە وڵاتی پالاویشدا بەکاردێت. ژاپۆنی زمانێکی ڕۆژھەڵاتی ئاسیایە، کە زیاتر لە ١٢٨ ملیۆن کەس لە ژاپۆن پێی دەدوێن، و زیاتر زمانێکی نەتەوەیییە. ھەروەھا ئەندامیشە لە خێزانی زمانەکانی ژاپۆنیک یان (ڕیوکیوانی-ژاپۆنی) کە پەیوەندییان لەگەڵ کۆمەڵەی زمانەکانی دیکە بە تایبەتی زمانی کۆری ھەیە.

ژاپۆنی
日本語
Nihongo
Nihongo ('Japanese') in kanji in Japanese script
خوێندنەوە/nihoNɡo/: [ɲihoŋɡo]
قسەی پێدەکرێ لەژاپۆن
ڕەگەزJapanese (Yamato)
ژمارەی ئاخێوەران۱۲٨ ملیۆن  (۲۰۲۰)ne2010
بنەماڵەی زمان
ژاپۆنیک
  • ژاپۆنی
سیستەمی نووسین
ڕەوشی فەرمیبوون
زمانی فەرمییە لە ژاپۆن (de facto)
 پالاو
(on Angaur Island)
سامان دەدرێتەوە بەدەستیبێ ساماندانی فەرمی
کۆدەکانی زمان
ISO 639-1ja
ISO 639-2jpn
ISO 639-3jpn
Linguasphere45-CAA-a
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی.
نەخشەی زاراوەکانی زمانی ژاپۆنی

کەمێک بەر لە مێژووی زمانەکە دەزاندرێت، یاخود کاتێک یەکەم جار لە ژاپۆن بەدی کەوت. بەڵگەنامە چینییەکانی سەدەی سێیەم ھەندێک وشەی ژاپۆنییان لەخۆگرتبوو. بەڵام پەرتووکە گرنگەکان ھەتاکوو سەدەی ھەشتەم بەدی نەکەوتن.

کورتە مێژوو

دەستکاری

وا دەگوترێت کە ھەمان پێشینیی زمانەکان یاخود زاراوەکانی (ژاپۆنی) و (ڕیوکیوان) لەلایەن دانیشتووانی کیشوەری ئاسیا یان دوورگە نزیکەکانی ئۆقیانووسی ئارامەوە بەرەو ژاپۆن برابێت. زۆر کەم دەربارەی زمانی ژاپۆنیی ئەم سەدەیە دەزاندرێت. لەبەر ئەوەی یەکەم جار نووسین له چینەوە دەبوایه ئاشنا بکرێت، و هیچ بەڵگهیەکی ڕاستەوخۆش نییه؛ لەبەرەوه هەر شتێک که دەبێت بزاندرێت لەسەر (ژاپۆن)ی ئەم سەدەیه دەبێت بگەڕێتەوه سەر بناغەکانی ژاپۆنیی دێرین.

ژاپۆنیی دێرین

دەستکاری

ژاپۆنیی دێرین کۆنترین قۆناغی بەڵگەداری زمانی ژاپۆنییه. لە دەمی بڵاوبوونەوەی بودیزمدا، سیستمی نووسینی چینییش بەرەو ژاپۆن ئاورده کرابوو. کۆنترین دەقه نووسراوەکانی ژاپۆن که دۆزراونەتەوه به زمانی چینی کلاسیکین، بەڵام لەوانەشه مەبەست لێیان خوێندنەوەیان بووبێت هەر بە ژاپۆنی بە بەکارهێنانی میتۆدی کانبون. ھەندێک لەم دەقە چینییانه دەستەڕۆیی ڕێزمانی ژاپۆنی نیشان دەدەن، وەکوو ڕیزی وشه ( بۆ نموونه، دانانی کار له دوای بکەر). ژاپۆنیی دێرین هەروەها سیستمی مان یۆگانا بۆ نووسین بەکاردەهێنێت، که لەسەر شێوازی نووسینی کانجی دانراوه. بناغەکردنی لەسەر سیستمی مان یۆگانا، ژاپۆنیی دێرین له ۸۸ بڕگەی دیاریکراو پێکدێت. بەهۆی هەموو ئەو بڕگه زیادانەوه، وا دەردەکەوێت که ژاپۆنیی دێرین سیستمی بزوێنی له ژاپۆنیی ئێستا زیاتر بووه، و بەڵکوو له ٨ بزوێن پێک هاتووه. چەند مادەیەکی ڕێزمانی ژاپۆنیی دێرین هێشتا له زمانه نوێیەکەدا بەدی دەکرێت.

ژاپۆنیی ھاوچەرخ

دەستکاری

دەگوترێت ژاپۆنیی ھاوچەرخ له سەردەمی ئیدۆ (کە لە ١٦٠٣ەوە بۆ ١٨٦٧ بەردەوامبوو) سەریھەڵداوە. له سەردەمی ئیدۆ، ئیدۆ (تۆکیۆی ئێستا) بوو بە گەورەترین شاری ژاپۆن، و زاراوەی ئیدۆ بوو بە ژاپۆنیی ستاندارد. لە دوای کۆتاییھاتنی دەستبەسەری هاتن و چوونی ژاپۆن له ١٨٥٣دا، بەکارهێنانی وشەی زمانه ئەوروپییەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە. لە ١٩٤٥ەوە تا ئێستا بەکارهێنانی وشە ئینگلیزییەکانیش بەهەمان شێوە زیادیان کردووە، بەتایبەتی ئەو وشانەی پەیوەندییان بە تەکنۆلۆژیاوە هەیە—بۆ نموونە، ئینتانێتۆ ("ئینتەرنێت") کامێرا ("کامێرا") کە زۆر جار لەئەنیمێیەکانیشدا بەکاردێن.

دابەشبوونی جوگرافی

دەستکاری

هەرچەندە ژاپۆنی لە سەرتاسەری ژاپۆن و تەواوی قسەی پێ دەکرێت، بەڵام لە دەرەوەش بەهەمان جۆر بەکار هێندراوە. لە پێش و لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا، و لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی تایوان و کۆریا، ھەروەھا بەشێکی بچووکی چین، فلیپین و چەند دوورگەیەکی دیکەی پالاو، تاکەکانی ئەو وڵاتانە فێری ژاپۆنی و ھەروەھا زمانی شانشینەکەش بوون. لەبەر ئەو هۆکارەش، چەندەھا بەساڵاچووی ئەو وڵاتانە ئێستاش دەتوانن بە ژاپۆنی بدوێن.

بەکارهێنانی زمان

دەستکاری

زمانی ژاپۆنی بە سێ شێوە دەنووسرێت کە بریتین لە:

 
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە زمانی ژاپۆنی

نموونەیەک لە دەقی ژاپۆنی

دەستکاری

بەندی یەکەمی بانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ بە ژاپۆنی:

すべての人間は、生まれながらにして自由であり、かつ、尊厳と権利と について平等である。人間は、理性と良心とを授けられており、互いに同胞の精神をもって行動しなければならない。

نموونە دەقەکە بە ڕێنووسی کوردی:

سوبێتێ نۆ نینگێن وا، ئومارێناگارا نی شیتێ جییوو دێ ئاری، کاتسو، سۆنگێن تۆ کێنری تۆ نی تسویتێ بیۆدۆ دێ ئارو. نینگێن وا، ڕیسێی تۆ ڕیۆشین تۆ ئۆ سازوکێرارێتێ ئۆری، تاگای نی دۆھۆ نۆ سێیشین ئۆ مۆتێ کۆدۆ شیناکێرێبا نارانای.

بەندی یەکەمی بانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ بە کوردی:

ھەموو مرۆڤەکان بە ئازادی و یەکسانیی لە شکۆ و مافەکاندا لەدایکدەبن. ئەوان خاوەن ھۆش و ویژدانن و دەبێت ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ یەکتر برایانە بێت.[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Nations، United. «بانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ». United Nations (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)

<سەرچاوەکان/>