مافەکانی مرۆڤ

مافە بنچینەییەکانی هەر مرۆڤێک

مافەکانی مرۆڤ کۆمەڵێک بنچینە یان ڕێسای ڕەوشتین کە لەسەرپێوانەی ئاکاریی مرۆڤەکان ساز کراون و بەگوێرەی یاسای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی پارێزگارییان لێ دەکرێت.[١] بەگشتی دەتوانین ئەم بنەمایانە بەم شێوەیە ناو بنین کە مافی ڕەوای ھەموو مرۆڤێکن و شیاوی گۆڕین و دەستکاریی نین[٢] و بەیەکسانی و بەھۆی مرۆڤبوونی کەسەکەوە (بە تایبەتمەندیی مرۆڤبوونیانەوە بەندە) پێی ڕەوا بینراوە.[٣] بێ گوێدانە تەمەن، نەتەوە، ئایین، زمان، ڕەنگ و، ڕەگەز ھەمووان وەکو مرۆڤ ھاوتان.[٢] ئەم مافانە لە ھەموو شوێنێک و لە ھەموو کاتێکدا جێبەجێ دەبن بەسەر مرۆڤەکاندا، لە ھەر کوێیەک بن لە جیھاندا، بێ جیاوازی.[٤] لە سایەی سەروەریی یاسا و سۆزی مرۆڤانەوە[٢][٤] چاوەڕوان دەکرێت کە ھەموو پێڕەوی ڕێزگرتنی مافەکانی مرۆڤی ھەبێت بۆ مرۆڤەکانی تر،[٤] ھیچ کات ئەو مافانە لە مرۆڤ ناترازێن، مافی مرۆڤ بۆ ھەموو کەسێک مافێکی ڕەسەنە و پێوەی لکاوە، مەگەر لە دۆخێکی یاساییی تایبەتی و بە ھۆکاری سەپاندنی لە ڕەوتێکی یاساییدا.[٢]

مافەکانی مرۆڤ
لقیماف، پێکھات
بەشێکە لەیاسای نێودەوڵەتی
Foundational textبانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ
ھاشتاگStandUp4HumanRights
Main regulatory textپەیماننامەی ئەورووپیی مافەکانی مرۆڤ
جێبەجێکاربەرگریکاری مافی مرۆڤ
Personal library atUniversity of Minnesota Libraries
بەستەرhttp://data.thenextweb.com/tnw/entity/human_rights

بنەمای مافەکانی مرۆڤ ڕۆڵێکی کاریگەری بینیوە لە داڕشتنی یاسای نێودەوڵەتی و دامەزراوە جیھانی و ھەرێمییەکاندا.[٥] کار و کردەی وڵات و ڕێکخراوە ناحکومییەکان بنچینەن بۆ پێکھێنانی سیاسەتی گشتی لەسەرانسەری جیھاندا. ھزری مافەکانی مرۆڤ پێشنیارێکە بۆئەوەی «کە بتوانرێت بگوترێت وتاری گشتیی کۆمەڵگا لە سەردەمی ئاشتی و تەباییدا زمانێکی ڕەوشتیی ھاوبەشی ھەیە، ئەویش زمانی مافەکانی مرۆڤە».

تاکوو ئەمڕۆ ڕێڕەوی ئاراستەی مافەکانی مرۆڤ گومان و گفتوگۆی بەردەوامیان لەسەرە، لە ڕووی ناوەڕۆک و سروشتی بەڵگەھێنانەوەی مافەکانی مرۆڤ. واتای تەواوەتی بۆ زاراوەی ماف، گێرمەوکێشەی دروست کردوە، بووە بە بابەتێکی فەلسەفیی درێژخایەن،[٦] ھاوکات کۆدەنگیی تەواو ھەیە کە مافەکانی مرۆڤ دەستەیەکی جۆراوجۆرن لە مافەکان،[٧] وەکوو بوونی دادگایەکی دادپەروەر، یان پاراستن لە زۆرداری، یان دوورخستنەوە لە کۆمەڵکوژی و زەودکردنی ئازادیی ڕادەربڕین[٨] یان مافی فێربوون. ھەندێک ناکۆکی ھەیە لەوەی ئایا ئەم بەندانەش بکرێنە ناو مافەکانی مرۆڤەوە. ھەندێک لە ڕووناکبیرانی مافەکانی مرۆڤ پێشنیاری ئەوە دەکەن کە پێویستە ئاستێک دیاری بکرێت بۆ نواندنی کەمترین ماف، تاکو دەستدرێژی بۆ سەر مافەکان نەکرێت و مرۆڤەکان پارێزراو بن، ھەندێکی تر پێیان وایە دەبێت پێوانەی پێچەوانەی ئەمە، واتە بەرزترین ھەبێت.[٩][١٠]

مافی مرۆڤ مافێکی ناوخۆیی یان ناوچەیی نییە، واتە تایبەت نییە بە وڵات و کولتوور و کیشوەرێکی دیاریکراوەوە، بەڵکوو مافێکی گەردوونی و سنووربەزێنە. لە ڕاستیدا شتێک نییە ناوی مافی مرۆڤی کوردی یان عەرەبی، فارسی یان تورکی، ئینگلیزی یان فەڕەنسی، ئەمریکی یان ئەڵمانی بێت. مافێک نییە پێی بگوترێت مافی مرۆڤی ڕۆژئاوایی و مافی مرۆڤی ڕۆژھەڵاتی، مافی مرۆڤی ئیسلامی و مافی مرۆڤی مەسیحی، مافی مرۆڤی ھیندۆسی و مافی مرۆڤی جوولەکە، مافی مرۆڤی جیھانی سێیەم و مافی مرۆڤی جیھانی ئەورووپی. ئەوەی ھەیە کۆمەڵێک مافە، بۆ سەرجەم مرۆڤەکانە لە ھەرکوێیەکی ئەم دونیایەدا بن[٢]. مرۆڤی نێو جەنگەڵە چڕەکان و مرۆڤی نێو شارە ڕووناک و پێشکەوتووەکان یەک مافیان ھەیە و لە ڕووی مرۆڤبوونەوە ھیچ جیاوازییەکیان نییە.

زۆر لەو ڕووداوە بزوێنەرانەی کە بوونە ھۆی ورووژاندنی مافەکانی مرۆڤ، لە ئاکارەکانی جەنگی جیھانیی دووەم و ڕوودانی ھۆلۆکۆست بوون[١١]. لە ساڵی ١٩٤٨دا و لە پەسەندکردنی جاڕنامەی جیھانیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پاریس، باسی مافی مرۆڤ گەیشتە لووتکە و وەرچەرخانێکی بەخۆیەوە بینی کە پێشتر گەلان بۆچوونی تریان لەسەری ھەبوو[١٢].

لە ئێستادا، مافی مرۆڤ بووەتە ئەو پێوانەیەی کە گەشەکردن و پێشکەوتنی وڵاتانی پێ دەپێورێت. تەنانەت دیدێک ھەیە پێی وایە گرنگ نییە بە چ سیستەمێکی سیاسی وڵات بەڕێوە دەبەیت، بەڵکوو گرنگ ئەوەیە تا چەند ھاوڵاتییەکانت خاوەنی مافەکانی مرۆڤن و تا چەند سوودیان لەو مافانە وەرگرتووە. ئەو مافانە رۆژانە تا چ ئاستێک لە ژیانی سەرجەم چین و توێژەکاندا رەنگیان داوەتەوە و لە سایەیدا ژیانێکی شەرافەتمەندانە دەژین؟[١٣].

مافەکانی مرۆڤ لە یاسادا

دەستکاری

مافەکانی مرۆڤ تێھەڵکێشی ھەموو ئەو بەند و یاسایانە کراون کە حکومەتەکان دایدەڕێژن لە ھەموو وڵاتانی جیھاندا. لەگەڵ ئەوەشدا ھەموو کات کاریان پێ نەکراوە و، ھەندێکیان دەبنە کورتھێنان لە ڕەوایەتیی مافەکانی مرۆڤ. بەڵام پێوانە نێودەوڵەتییەکان جەخت لە ڕەوایەتیی ئەم مافانە دەکەنەوە کە حکوومەتەکان زەودی دەکەن و ناتوانن مافەکان بەو شێوەیەی پێویستە، دەستەبەر بکەن. ڕێکخراوی نێونەتەوەییی نەتەوە یەکگرتووەکان مافەکانی داڕشتووە و ڕێکی خستوون تاکوو پارێزگارییان لێ بکات و ھەڵوێست بنوێنێت و لە کاتی پێویستدا پێداچوونەوەیان بۆ بکات[١٤]. ھەموو وڵاتێکی سەربەخۆ، نوێنەری ھەیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، تاکوو بتوانن لەسەر مافە ڕەواکانی ھاووڵاتیانی خۆیان بدوێن. ھەروەھا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ھاوکاریی ڕێکخراوەکانی تری مافەکانی مرۆڤ، بەدواداچوون بۆ زەودکردنی مافەکانی مرۆڤ دەکەن لە وڵاتانی جیھاندا. لەڕێی پێوەندیە نوێیەکانی وەکوو تەلەفۆن و ئینتەرنێتەوە، ئاڵوگۆڕی زانیاری و ھەواڵی ھاووڵاتیان لە جیھاندا ئاسان بووە؛ ئەمە وای کردووە کە کاری ئەم ڕێکخراوانەش ئاسانتر بێت و بتوانن باشتر ئاگاداری ڕەوتی مافەکانی مرۆڤ بن لە ھەر وڵاتێک و بەردەوام لەڕێی میدیاکانەوە، وەکوو بڵاوکراوەکان و بەرنامە تەلەفیزیۆنیەکانەوە، کاردانەوەی خۆیان و بانگھێشتەکانی خۆیان بگەیەنن.

جۆرەکانی مافەکانی مروڤ

دەستکاری

دەکرێت جۆرەکانی مافەکانی مرۆڤ بە چەندین شێواز پۆلێن بکرێن. یەکێک لەو شێوازانە پۆلێنکردنە لە ڕووی جۆری مافەکەوە، کە دەکرێن بە سێ کۆمەڵەوە:

لەو جۆرانە، ھەر کۆمەڵە و بوارێک دەگرێتەوە، کە بەھەموویان کۆبەندی مافەکانی مرۆڤن[١٣].

مافەکانی تاکەکەسی

دەستکاری

ئەو مافانەیە کە مرۆڤ وەک تاکێک لەناو کۆمەڵدا ھەیەتی. ئەم مافانە، لە بەرامبەر دەستوەردانی دڵڕەقانەی دەوڵەت دەپارێزێت. ڕەوابوونی ئەم مافانە وا دەکات تاکەکەس لە کۆمەڵگەدا ھەست بە سەربەزی و سەربەخۆییی خودی خۆی بکات. ھەندێک لەم مافانە بریتین لە مافی بەندنەکردن و ئەشکەنجەنەدان، مافی بیرکردنەوە، مافی خوێندن، مافی کارکردن و، مافی ژیان.

مافی فێربوون

دەستکاری

ئەمە ئەو مافەیە کە دەکرێت نەوەی داھاتوو پێکەوە ببنە خاوەنی کاری پلە بەرز وەک (دکتۆر، مامۆستا، ئەندازیار،دادوەر) واتە بە تەواوی زانیاریان وەرگرتبێت دەربارەی خوێندن و نوسین نەک تەنھا تاکەکەسێکی دیاریکراو، مافی ھەموانە فێری زانست و زانیاری بن، بە تایبەت منداڵانی کوردستان چونکە پێشکەوتنی وڵات بەندە لەسەر ڕۆشنبیری گەنجان.

مافە شارستانییەکان

دەستکاری

مافی پاراستن و ئاسایش، مافی ئازادیی ھاتوچۆ و نیشتەجێبوون، مافی ڕێزگرتن لە مرۆڤ، مافی ئاسودەیی گەڕان لە وڵاتەکەی خۆت.

مافە سیاسییەکان

دەستکاری

مافی کۆیلەنەبوون، مافی بەشداریی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان

مافی خواردن و خواردنەوە، مافی چاودێریی تەندروستی، مافی خوێندن، مافی بیمەی بێکاری، مافی ئاستێکی باشی ژیان.

مافە کولتووری و ژینگەیییەکان

دەستکاری

نموونە بۆ ئەم جۆرە مافانە مافی پۆشینی جلوبەرگ، مافی یادکردنەوەی بۆنە نەتەوەیی و کولتوورییەکان، مافی ئەنجامدانی ھەڵپەڕکێی میللی، مافی ژیان لە ناو ژینگەیەکی پاک و تەندروست، مافی بوونی ژینگەیەکی خاڵی لە وێرانکاری.

مافەکانی مرۆڤ لە پەیمان و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکاندا

دەستکاری

لە ساڵێ ١٩٦٦دا، نەتەوە یەکگرتووەکان یادداشتنامەی ھەردوو ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتیی مافە شارستانییەکان و مافە سیاسییەکان (ICCPR) و ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتیی مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان (ICESCR)ی پەسەند کرد و کردیە مەلزەمەیەک بۆ ھەموو وڵاتانی ئەندام[١٥]. بەڵام تاکوو ساڵی ١٩٧٦ نەخرانە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەو کاتە کۆمەڵێک لە وڵاتان دانیان پێدا نا.

لە ساڵی ٢٠٠٨، ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان «کۆنووسی ئارەزوومەندانە لە ڕێکەوتننامەی نێودەوڵەتیی مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان»ی دانا کە ماف و ڕێگە دەدات بە وەرگرتنی داواکاریی ئەو کەسانەی مافەکانیان پێشێل کراوە بەپێی ڕێککەوتننامەکە لەلایەن دامەزراوەیەکی حکوومییەوە و کۆنووسەکە لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ٢٠١٣دا چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

چەندین پەیمان و ڕێککەوتننامەی تر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ھەن کە وەکوو ئامراز بۆ سەپاندنی مافەکانی مرۆڤ ناسێنراون، لەوانەش:

بەراورد بە ئەمڕۆ، لای گەلانی پێشوو چەمکی مافەکانی مرۆڤ تێگەیشتنێکی جیاوازی ھەبوو.[١٢] لە چەرخەکانی ناوەڕاستدا، پێشەنگی ڕاستەقینەی گوتاری مافەکانی مرۆڤ لە دیدی مافە سروشتییەکانەوە ڕێچکەی گرتبوو، وەکوو بەشێک لە یاسای سروشتکە دەڵێ مافەکانی مرۆڤ پێدراوێکی سروشتییە و پەیوەستە بە بوونی مرۆڤەوە، ھەر لە سەرەتای لەدایکبوونیەوە تاکوو ئەو کاتەی ماڵئاوایی لە ژیان دەکات؛ ئەمە لە سەردەمی ھەستانەوەی ئەورووپادا بەدی دەکرێت. لەسەر ئەم بنچینەیە، مافەکانی مرۆڤ لە دوا نیوەی سەدەی بیستەمەوە بەشێوەی نوێ و ھۆکاری نوێوە دانرا.[١٦]

لە سەدەی حەڤدەھەمدا، فەیلەسوفێکی ئینگلیز بەناوی جۆن لۆک، لە میانەی کارەکانیدا لەسەر مافە سروشتییەکان دوا. مافە سروشتییەکانی بەوە دیاری کرد کە بریتین لە «ژیان، ئازادی، و خاوەندارێتی». جۆن لۆک پێداگریی لەسەر ئەم مافانە کرد وەکوو پێکھاتنێکی کۆمەڵایەتی، کە نابێت لە مرۆڤەکان بسەنرێن.

مافەکانی مرۆڤ لە یۆنانی کۆندا

دەستکاری

لە رۆژگاری دێرینی یۆناندا، بیرمەندە یۆنانییەکانی ئەو سەردەمە ھەوڵیان داوە لە نووسین و بەرھەمەکانیاندا ھەندێک بایەخ بە مرۆڤ و بە مافەکانی بدەن. ئەمەش لە میانەی ئەو وتەیەی بیرمەندی یۆنانی سۆفۆکلێس، کە ٢٥٠٠ ساڵ پێش زایین وتوویەتی: «مرۆڤ مەزنترین موعجیزەی سەر ئەم گۆی زەوییەیە». لەگەڵ ئەوەشدا شارستانییەتی یۆنانی، بەدەر نەبووە لە کۆمەڵێک پێشێلکاریی گەورە کە بەرامبەر بە مرۆڤی ئەو چاخە کراوە، لەوانە بوونی کۆیلە و، ئیشکردنی زۆرەملێ بەم کۆیلانە لەپێناو خۆشگوزەرانیی چینی دەسەڵاتداران و فەرمانڕەواکان. ھەروەھا، باوک لە ناو خێزاندا دەسەڵاتێکی رەھای بەسەر منداڵەکانیەوە ھەبووە: بۆی ھەبووە منداڵەکانی بفرۆشێت، بیانکوژێت، یاخود فڕێیان بدات و وازیان لێ بھێنێت. دۆخی ژن ھیچی ئەوتۆی لە دۆخی کۆیلە زیاتر نەبوو؛ ژن بەتەواوی لە مافە شارستانییەکانی بێبەش کرابوو—وەک موڵکی پیاو تەماشای دەکرا. جگە لەوانە، کۆمەڵگای یۆنانی لەسەر بنەمای چینایەتی دابەش بووبوو. ئەم دابەشبوونە بیرۆکەی یەکسانی و دادپەروەریی نێوان دانیشتووانی نەھێشتبوو[١٣].

 
بەشی ژوورووی بەردی حەمووڕابی

ناوچەی نێوان دوو ڕووبار (میزۆپۆتامیا)

دەستکاری

مەبەستمان لە ناوچەی نێوان دوو ڕووبار(میزۆپۆتامیا)هەردوو ڕووباری دیجلە و فوڕادە بەپێی توێژینەوەکان، بەردی حامۆڕابی (١٧٩٢ - ١٧٥٠ پ.ز) کە لە ٢٨٢ ماددە پێک ھاتووە، کۆنترین یاساکانی ناوچەی میزۆپۆتامیایە (نێوان دوو ڕووبار). عێراقی ئەمڕۆ یاسای گوزەران و مافەکانی تێدا ھۆنراوەتەوە و لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس پارێزراوە. لەم بەندانەدا ھەر کەسە و بەگوێری پلە و ئاستی ئەرکەکانی لە کۆمەڵگادا ئەرکەکانی بۆ دیاری کراوە و مافەکانیشی بۆ ڕوون کراوەتەوە.[١٧] لە بەندەکاندا بەشێوەیەکی شارستانی یاسای ماف و سزادان و پەیڕەویکردنی تێدا ڕوون کراوەتەوە. لەو سەردەمەدا حامۆڕابی توانیی لە ھەموو ئەو شوێنانەی کە دەسەڵاتی ھەبوو ئەم یاسایانە جێبەجێ بکا. ئەم یاسایانەی حامۆڕابی بە یەکێک لە کۆنترین یاساکانی مرۆڤایەتی دادەنرێت کە بەندی بۆ مافەکانی تاکەکەس تەرخان کردووە[١٨].

ئایینە ئاسمانییەکان

دەستکاری

دەرکەوتنی ئایینە ئاسمانییەکان، بەتایبەتی ئایینی جوولەکە، مەسیحییەت و، ئیسلام، بە خاڵێکی وەرچەرخان لە گۆڕینی دیدی کۆمەڵگا بۆ مرۆڤ دادەنرێت. ئایینە ئاسمانییەکان بانگەشەیان بۆ ڕێزگرتن لە مرۆڤ دەکرد[١٩]، مرۆڤیان وەک بوونەرەوەرێکی گەورە دەناساند، نرخی یەکسانی و دادپەروەییان بەرز ڕادەگرت[٢٠].

سەربەخۆییی ئەمریکا

دەستکاری

دوای ئەوەی ئەمەریکا توانیی سەربەخۆییی بەدەست بھێنێت و لەژێر دەستی بەریتانیا ڕزگاری ببێت، لە ساڵی ١٧٧٦ ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی ئەمەریکای بڵاو کردەوە، تێیدا جەخت لەسەر بنەماکانی ئازادیی مرۆڤ و مافەکانی مرۆڤ بۆ ھەمووان کراوەتەوە، بێ بوونی ھیچ کۆت و بەند و مەرجێکی دیاریکراو[٢١].

شۆڕشی فەرەنسی و ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ

دەستکاری
 
ڕوونکردنەوەی مافەکانی مرۆڤ و ھاووڵاتیان پەسەندکراوە لە لایەن کۆمکاری نەتەوەیی فەرەنسا لە ٢٦ی ئابی ١٧٨٩ دا

دوای سەرکەوتنی شۆڕشی فەرەنسی و گرتن و ڕووخاندنی باستیل لە ساڵی ١٧٨٩، لە مانگی ئابی ھەمان ساڵدا، جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ ڕاگەیەندرا. ئەم جاڕنامەیە لە ھەمو ئەوانی دیکە کە لە بارەی مافەکانی مرۆڤەوە ڕاگەیانرابوون جیاوازتر و بەرفراوانتر بوو. ئەمە یەکەم جاڕنامە بوو تا ئەو رۆژگارە بە شێوەیەکی گرنگ بایەخ بە مافەکانی مرۆڤ بدات و ڕەھەندێکی جیھانیی وەرگرت چونکە کاریگەرییەکەی سنووری فەرەنسای تێپەڕاند و پەڕییەوە بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، کە پاشان بوو بە کۆڵەکەیەکی سەرەکی بۆ ھەموو ئەو دەستوورانەی دوای شۆڕشی فەرەنسا نووسرانەوە[١٣].

ئەم جاڕنامەیە چوار بنەمای بنچینەییی لەخۆ گرتبوو:

  • خەڵکی بە ئازادی لەدایک دەبن و لە مافەکاندا یەکسانن.
  • ئازادیی بیروڕا و گوزارشتکردن.
  • مافی ھاووڵاتییان لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان.
  • ھاوسەنگی لە نێوان مافەکانی تاکەکەس لەگەڵ بەرژەوەندیی کۆمەڵگا/بەرژەوەندیی گشتی.

ئەم جاڕنامەیە لە پێشەکییەک و حەڤدە ماددە پێک ھاتبوو، دوای بڵاوبوونەوەی بووە بنەمایەکی سەرەکی بۆ نووسینەوەی دەستوورەکانی فەڕەنسا، لە دەستووری کۆماری یەکەم لە ساڵی ١٧٩٣ بۆ دەستووری کۆماری پێنجەم لە ساڵی ١٩٥٨. بەڵام، ئەم دەستوورەی دوایییان، جگە لە جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤی ساڵی ١٧٨٩[٢٢]، چەندین ماددەی دیکەی بۆ زیاد کرا کە پەیوەست بوون بە ئازادییە گشتییەکانەوە؛ ئەم زۆرکردنە لە ئەنجامی گەشەکردن و پێشکەوتنی کۆمەڵگای فەڕەنسی ھاتە ئاراوە. ھەموو ئەو قۆناغانەی مافەکانی مرۆڤی پێدا تێپەڕی، ڕێگایان بۆ ئەوە خۆش کرد مافەکانی مرۆڤ ببێتە بابەتێکی جیھانی و گەلانی جیاواز جیاوازی دونیا لە دەوری کۆ ببنەوە[٢٣].

ڕوودانی ھەردوو جەنگی جیھانیی یەکەم و دووەم، کوشتن و کەمئەندامبوونی ملیۆنەھا مرۆڤ و ئاوارەبوونی بێشوماری خەڵک لە ئەنجامی ئەو دوو جەنگە[٢٤]، وێرانبوونی سەدان و ھەزاران شار و شارۆچکە و گوند و تێکچوون و خراپبوونی بەشی ھەرە زۆری ڕێگاوبانەکان و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ژیان و،[٢٥] بینینی ڕۆژانەی ئەو کوشتن و وێرانبوونەی جەنگ دەیخستەوە، ترسێکی گەورەی خستە دڵی دانیشتووانی جیھانەوە، بەتایبەتی دانیشتووانی ئەو وڵاتانەی ھەم بەشدار بوون لە جەنگەکەدا و ھەم وڵاتەکانیان بووبوون بە گۆڕەپانی جەنگ و ڕۆڵەکانیان لە بەرەکانی شەڕ وەک گەڵای دار ھەڵدەوەرین[٢٦]. ئەمە وڵاتانی ئەوروپای ناچارکرد، بەجۆرێکی دیکە بیربکەنەوە و سنوورێک بۆ ئەو ھەمو مەرگە بە کۆمەڵەی مرۆڤەکان دابنێن[١٣]. لێرەوە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ساڵی ١٩٤٥ لە سان فرانسیسکۆ واژۆ کرا. لەم پەیماننامەیەدا، ڕێزگرتن لە مرۆڤ و کەرامەتی و مافەکانی، بەڕوونی و ئاشکرا ڕەنگی دایەوە. ھەر ئەم پەیماننامەیە بوو ڕێگای بۆ دەرکردن و بڵاوکردنەوەی جاڕنامەی جیھانیی مافەکانی مرۆڤ لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٨ خۆش کرد.

لە نێوان دوو جەنگی جیھانی (یەکەم و دووەم)دا

دەستکاری

کۆمەڵەی نەتەوەکان لە ساڵی ١٩١٩دا، لەو ساتەی کە وتووێژ لەسەر ڕێککەوتننامەی ڤێرسای (لە فەڕەنسا) دوای کۆتاییھاتنی جەنگیی جیھانیی یەکەم بەردەوام بوو، دامەزرا. ئامانجەکانی ئەم کۆمەڵەیە بریتی بوون لە داماڵینی چەک، ڕاگرتنی ڕوودانی شەڕ و کوشتار، کۆتاییھێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتان لە ڕێگەی دانوستانەکان و وتووێژ و، خۆشکردنی گوزەزان لە جیھاندا. لە کۆبەندی ئەمەش جاڕنامەی جیھانیی مافەکانی مرۆڤ ڕاگەیەنرا.

لە میانەی ئەو ئەرکانەی کۆمەڵەی نەتەوەکان، ڕێکخراوێکی کار بۆ بەدواداچوون و کارکردن لەسەر پرسەکانی مافەکانی مرۆڤ پێک ھێنرا، کە دواتر بوو بە بەشێک لێی بۆ پشتیوانی و پاراستنی مافەکان بەگشتی (UDHR).

جاڕنامەی جیھانیی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی ١٩٤٨

دەستکاری

لە ساڵی ١٩٤٨ لە پاریس، کۆمکاری نەتەوە یەکگرتووەکانی توانیی مافنامەی مرۆڤ گەڵاڵە بکات[٢٧]، وڵاتانی جیھان بە جیاوازیی ئایین، زمان، کولتوور، سیاسەت، مێژوو و، سیستەمی حکومڕانییەوە، پاش ھەر دوو جەنگە خوێناوییە مێژوویییەکەی یەکەم و دووەمی جیھان، مافەکانی مرۆڤی لە چوار چێوەی ٣٠ ماددەدا داڕشت و کردیانە بنەمایەکی نوێی ڕەوشتی و یاسایی بۆ دابینکردنی ژیانێک کە شایستە بێت بە مرۆڤی سەردەم. لە کۆی ٥٨ وڵاتی ئەندام، ٤٨ وڵات لەگەڵی بوون، ٨ ئەندام بێدەنگ بوون و ھۆندووراس و یەمەنیش دواتر دەنگیان دا[٢٨]. نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەرکردنی جاڕنامەی ساڵی ١٩٤٨، ھەنگاوێکی گەورەی بەرەو چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ لە جیھاندا نا. ھەر دەوڵەتێک ئەم پەیماننامەیەی واژۆ بکردایە، پێویست بوو چیتر ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت، بیپارێزێت و، سزای ھەر کەسێکیش بدات کە دەستدرێژی دەکاتە سەر مافی خەڵکانی دیکە[٢٩].

ئەم جاڕنامە نێودەوڵەتییە جیھانییە کە لە سی ماددە پێک ھاتووە، لە ماددەی یەکەم و دەستپێکیدا دەڵێت: «ھەموو مرۆڤەکان بە ئازادی لەدایک دەبن و لە کەرامەت و مافدا یەکسانن.» جاڕنامەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە مافەکانی مرۆڤ، چ مافی سیاسی یان شارستانی، مافی کۆمەڵایەتی یان ئابووری، ھەموویان پێکەوە یەکەیەکی گشتگیر و بەناویەکداچوو پێک دەھێنن و بەیەکەوە بەستراون: بە ھیچ شێوەیەک لە یەکتر جیا ناکرێنەوە. بۆ خوێندنەی تەواوی بەندەکان تەماشای مافنامەی مرۆڤ بکە[١٣].

ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ لە کیشوەرەکان

دەستکاری

چەندین ڕێککەوتننامەی نێوان کیشوەر و ھەرێمەکان لە پێناو مافەکانی مرۆڤدا ھەن. ھەندێکیان ڕاستەوخۆ لە لایەن حکومەتەکانی وڵاتانەوە سەرپەرشتییان دەکرێ و، ھەندێکیشیان وەکوو ڕێکخراوی ناحکوومی و پشتبەست بە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کاریان ڕێک خستووە.

ئەفریقا

دەستکاری

ئەفریقای یەکگرتوو کە لە یەکبوونی ٥٥ دەوڵەتی ئەفریقا پێک ھاتووە[٣٠]، لە ساڵی ٢٠٠١دا دامەزراوە و لە پێناو دەستەبەرکردنی دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ و، ئابوورییەکی جێگیر لە ئەفریقادا تێدەکۆشێت[٣١].

کۆمیسیۆنی باڵای گەلانی ئەفریقا بۆ مافەکانی مرۆڤ وەکوو دەزگایەکی دادوەری ڕاسپێردراوە بە پشتیوانی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی گەلانی ھەموو کیشوەری ئەفریقا، لەگەڵیدا لێکدانەوەی دەستووری ئەفریقا پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤی لەئەستۆ گرتووە. ئەم کۆمیسیۆنە لە سێ بواری فراواندا ئەرکەکانی بەئەنجام دەگەیەنێت[٣٢]:

  • پشتیوانیی مافەکانی مرۆڤ
  • پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و مافی گەلان
  • لێکدانەوەی دەستووری ئەفریقا بۆ مافەکانی مرۆڤ و گەلان

ھەردوو ئەمەریکا

دەستکاری

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی ئەمەریکا (OAS) ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە و بنکەکەی لە واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە. ئەندامەکانی بریتین لە ٣٥ وڵاتی سەربەخۆ لە ھەردوو ئەمەریکای باشوور و باکور[٣٣]. کارەکانی ئەم ڕێکخراوەش بریتین لە:

  • پشتیوانیی دیموکراسی
  • کارکردن لە پێناوی بەدیھێنانی ئاشتی
  • پاراستنی مافەکانی مرۆڤ
  • کارکردن بۆ نەھێشتنی گەندەڵی
  • مافەکانی گەلە ڕەسەنەکان و ھاووڵاتییان
  • پشتیوانیی گەشە و پەرەپێدانی بەردەوام

لەسەر ئاستی ئاسیا ھیچ ڕێکخراوێکی سەرتاسەری یان ڕێککەوتننامەیەک نییە کە ھەموو وڵاتانی ئاسیا تێیدا ھاوبەش بن. وڵاتانی ئاسیا لەسەر مافەکانی مرۆڤ و تۆماری پاراستنی مافەکان ئاراستەی جیاوازیان ھەیە[٣٤][٣٥].

کۆمەڵەی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی باشووری ئاسیا (ASEAN) ڕێکخراوێکی جیۆپۆلەتیک و ئابوورییە کە لە ١٠ وڵاتی ڕۆژھەڵاتی باشووری ئاسیا پێک ھاتووە. ساڵی ١٩٦٧ لەلایەن وڵاتانی ئیندۆنیزیا، مالیزیا، فیلیپین، سینگاپوور و، تایلاند دامەزرا. ئەمڕۆکە ڕێکخراوەکە وڵاتانی بروونای، ڤێتنام، لاوس، میانمار و کەمبۆدیای چووەتە سەر[٣٦]. ساڵی ٢٠٠٩، لیژنەی ماڤەکانی مرۆڤ لە ڕێکخراوەکە وەکوو بەشێک دروست کرا. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٢، بە کۆی دەنگ، ھەموو ئەندامانی کۆمەڵەکە مافەکانی مرۆڤیان پەسەند کرد.

لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبییەکان، کۆمکاری عەرەبی لە ٢٢ی مایسی ساڵی ٢٠٠٤دا پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی پەسەند کردووە[٣٧].

ئەورووپا

دەستکاری

ئەنجومەنی ئەورووپا لە ساڵی ١٩٤٩ دامەزرا. ئەمەش کۆنترین ڕێکخراوە لە ئەورووپادا کە بۆ ھاودەنگی و تەواوکاریی ئەورووپا کۆشش دەکات. ئەم ئەنجومەنە لە ئاستی نێودەوڵەتییشدا دانی پێدا نراوە، بە یاسای نێونەتەوەییی گشتی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و، وەکوو چاودێرێک بۆ ئەورووپا ئەژمار دەکرێت[٣٨]. بنکەی سەرەکیی ئەم ڕێکخراوە لە ئەورووپا کەوتووەتە شاری ستراسبوورگ لە فەڕەنسا. ئەم ڕێکخراوە بەرپرسە لە ھەموو پەیمان و ڕێککەوتننامەیەکی مافەکانی مرۆڤ لە ئەورووپا.

لەڕێی ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکانی ڕێکخراوەکەوە پەستان لە ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەکرێت بۆ پرسەکانی مافەکانی مرۆڤ، کە لە ئەورووپا و لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش تاوتوێیان لەسەر دەکرێت. ئەندامبوون کراوەیە بۆ وڵاتانی ئەورووپا، بەمەرجێک ھاوڕا بن لەسەر ئامانجەکان و بنەماکانی دەستەبەرکردنی ئازادی، دیموکراسی و، مافە بنچینەیییەکانی مرۆڤ[٣٩].

ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان

دەستکاری

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) تاکە ڕێکخراوە کە چەندین وڵات لە کیشوەری جیا جیاوە پشتیوانیی دەکەن و دەسەڵاتێکی یاسایی و دادی نێودەوڵەتیی ھەیە کە لەسەر ئاستی جیھان بەندی یاسایی و بڕیار لەسەر مافەکانی مرۆڤ دەر دەکات[٤٠].

کومیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان

دەستکاری
 
کومیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان

بە پیکھاتەیەکی ٥٣ ئەندامییەوە، ئەم کۆمیسیۆنە لە ساڵی ١٩٤٦ بە مەبەستی داڕشتنی بەندی یاساییی نێونەتەوەیی بۆ پارێزوانی لە ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان دامەزرا. ئەم کۆمیسیۆنە ئێستا بووە بە سەکۆیەک کە لە ڕێگەیەوە ھەموو وڵاتانی جیھان، گرووپ و ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و، بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ لە ھەموو گۆشەیەکی دونیاوە پەرۆشییەکانی خۆیانی تێدا دەھێننە سەر زمان.

ئەو بابەتە سەرەکییانە کە کومیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ دەیانخاتە ڕوو، بریتین لە[٤١]:

  • مافی دیاریکردنی چارەنووس.
  • ڕەگەزپەرستی.
  • مافەکانی پێشکەوتن.
  • بابەتی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە سەر زەوییە عەرەبییە داگیر کراوەکاندا، بە فەڵەستینیشەوە.
  • بابەتی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەمایییەکان لە سەرانسەری جیھاندا.
  • مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و، کولتوورییەکان.
  • مافە شارستانییەکان و ڕامیارییەکان، وەکوو ئەشکەنجە و قۆڵبەستکردن، بێسەروشوێنکردن و لەسێدارەدان، ئازادیی ڕادەربڕین، سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری، بێ مافی و ناڵێبوردەییی ئایینی، مافە بنەمایییەکانی ژنان، منداڵان، کرێکارە کۆچەرەکان، کەمینە و ئاوارەکان و، خەڵکی خۆجێیی.
  • پێشخستن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، لەوانە ژێر-کومیسیۆنەکان، ئۆرگانی پەیماننامەکان و دامەزراوە نیشتمانییەکان.
  • خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاری و ھاوکاریی تەکنیکی لە بواری مافەکانی مرۆڤدا.

فەلسەفەی مافەکانی مرۆڤ

دەستکاری

ھەندێک تیۆری بۆ لێکدانەوە و شیکردنەوەی پرسی مافەکانی مرۆڤ پەرەی پێ دراوە: ئاخۆ بۆچی و چۆن مافەکانی مرۆڤ دەبنە بەشێک لە چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگا. یەکێک لە کۆنترین فەلسەفەکانی ڕۆژئاوا لەسەر مافەکانی مرۆڤ دەڵێت کە: «مافەکانی مرۆڤ دەرەنجامی یاسا سروشتییەکانن و لە کانگای چەند بنچینەیەکی فەلسەفی و ئایینییەوە ھەڵقوڵاون.»

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Morsink، Johannes (١٩٩٩). The Universal Declaration of Human Rights. Origins, Drafting, and Intent. Philadelphia.
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ, What are human rights?. Retrieved 14 August 2014
  3. ^ ئ ا Magdalena.، Sepúlveda, M. (2004). Human rights. University for Peace. ISBN 9977-925-24-0. OCLC 773787350.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  4. ^ ئ ا ب پ Bass، Gary J. (2010-10-20). «The Old New Thing». The New Republic. ISSN 0028-6583. لە 2021-04-24 ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا Beitz، Charles R. (2009-08-06). The Idea of Human Rights. Oxford University Press. ISBN 978-0-19-957245-8.
  6. ^ Shaw، Malcolm N. (15 January 2021). یاسا نێودەوڵەتییەکان International Law. Published online by Cambridge University Press. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |year= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر)
  7. ^ «Human rights». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە 2021-04-24 ھێنراوە.
  8. ^ «Macmillan, Hugh Pattison, Baron Macmillan (1873–1952)»، Oxford Dictionary of National Biography، Oxford University Press، 2018-02-06، لە 2021-04-24 ھێنراوە
  9. ^ International technical guidance on sexuality education: an evidence-informed approach (PDF). Paris: UNESCO. 2018. p. 16. ISBN 978-9231002595.
  10. ^ James Nickel, with assistance from Thomas Pogge, M.B.E. Smith, and Leif Wenar, 13 December 2013, Stanford Encyclopedia of Philosophy, Human Rights. Retrieved 14 August 2014
  11. ^ Moyn، Samuel (٢٠١٠). The New Republic.
  12. ^ ئ ا Freeman، Linda H. (2002-10). «Foreword». Holistic Nursing Practice. 17 (1): vi–viii. doi:10.1097/00004650-200210000-00002. ISSN 0887-9311. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  13. ^ ئ ا ب پ ت ج «گرنگی و بایەخی مافەکانی مرۆڤ». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی)
  14. ^ «The Resource : Part II. International Human Rights System, 11/11». www.un.org. لە 2021-04-26 ھێنراوە.
  15. ^ ئەمە وڵاتی ڤاتیکان ناگرێتەوە، ئەگەرچی وەکو وڵاتێکی سەربەخۆ لە نەتەوە یەکگرتووەکان دانی پێنراوە و نوێنەری خۆی ھەیە.
  16. ^ Moyn، Samuel (2010). «Zionism and the Roads Not Taken: Rawidowicz, Kaplan, Kohn (review)». American Jewish History. 96 (4): 307–309. doi:10.1353/ajh.2010.0028. ISSN 1086-3141.
  17. ^ Klengel، Horst (١٩٩١). König Hammurapi und der Alltag Babylons. Düsseldorf/Zürich. ISBN 3-491-69122-2.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر)
  18. ^ موسوعة حضارة العالم (بە عەرەبی). 2000.
  19. ^ «1.Mose 1,27 | Einheitsübersetzung 2016 :: BibleServer». www.bibleserver.com (بە ئەڵمانی). لە 2021-04-26 ھێنراوە.
  20. ^ «Freiheit - Gleiches Recht für alle». www.freitag.de (بە ئەڵمانی). لە 2021-04-26 ھێنراوە.
  21. ^ «Everything you need to know about human rights in United States of America». www.amnesty.org (بە ئینگلیزی). لە 2021-04-28 ھێنراوە.
  22. ^ Albert.، Colliard, Claude (1990). La declaration des droits de l'homme et du citoyen de 1789, ses origines, sa perennite. Documentation francaise. OCLC 843401568.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  23. ^ texte، France Assemblée nationale constituante (1789-1791) Auteur du (1875–1889). Archives parlementaires de 1787 à 1860 ; 8-17, 19, 21-33. Assemblée nationale constituante. 8. Du 5 mai 1789 au 15 septembre 1789 / impr. par ordre du Sénat et de la Chambre des députés ; sous la dir. de M. J. Mavidal,... et de M. E. Laurent,... (بە فەرەنسی).{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: شێوازی ڕێکەوت (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  24. ^ «BBC NEWS | Special Report | 1998 | 10/98 | World War I | The war to end all wars». news.bbc.co.uk. لە 2021-04-30 ھێنراوە.
  25. ^ «بۆمبەکانی جەنگی جیھانیی دووەم».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر)
  26. ^ Lauren، Paul Gordon (1983-02-XX). «First Principles of Racial Equality: History and the Politics and Diplomacy of Human Rights Provisions in the United Nations Charter». Human Rights Quarterly. 5 (1): 1. doi:10.2307/761870. ISSN 0275-0392. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  27. ^ NRT (20.10.2020). «بەشێک لە ماددەکانی مافی مرۆڤ بزانە». {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر)
  28. ^ «گەشەی وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر)
  29. ^ «UNBISnet». web.archive.org. 2019-01-21. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە 2021-04-30 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  30. ^ «AU Member States». web.archive.org. 2008-01-05. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨. لە 2021-04-27 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  31. ^ «African Union in a nutshell». web.archive.org. 2007-12-30. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧. لە 2021-04-27 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  32. ^ «African Commission on Human and Peoples' Rights | Mandate». web.archive.org. 2008-01-20. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨. لە 2021-04-27 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  33. ^ OAS (2009-08-01). «OAS - Organization of American States: Democracy for peace, security, and development». www.oas.org (بە ئینگلیزی). لە 2021-04-27 ھێنراوە.
  34. ^ Repucci، Sarah (2021). «Democracy in a Year of Crisis». Journal of Democracy. 32 (2): 45–60. doi:10.1353/jod.2021.0018. ISSN 1086-3214.
  35. ^ «ASEAN»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2021-04-25، لە 2021-04-28 ھێنراوە
  36. ^ The Bangkok Declaration.
  37. ^ «ACIHL - English Version of the Statute of the Arab Court of Human Rights». acihl.org. لە 2021-04-28 ھێنراوە.
  38. ^ «ئەنجومەنی وڵاتانی ئەوروپا».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر)
  39. ^ «Council of Europe». www.coe.int (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2021-05-06 ھێنراوە.
  40. ^ Bevis، Charlie (2007-09-01). «Economic Anatomy of an 1891 Minor League Ball Club». Base Ball: A Journal of the Early Game. 1 (2): 78–92. doi:10.3172/bb.1.2.78. ISSN 1934-2802.
  41. ^ سەڵواتی، ئازاد. «کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر)