دەروازە:مافەکانی مرۆڤ

دەروازەی مافەکانی مرۆڤ

بەخێربێن
بۆ دەروازەی
مافەکانی مرۆڤ

ھەنووکە ٣٢٠ وتار لە دەروازەی مافەکانی مرۆڤدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

ھێمای یەکسانیی ڕەگەزی
ھێمای یەکسانیی ڕەگەزی

یەکسانیی ڕەگەزی بریتییە لە ھەبوونی باروودۆخێکی ئاسان و گوونجاو بۆ گەیشتن بە سەرچاوە و دەرفەتەکان بە بێ گوێدانە ڕەگەز. ھەروەھا ئەمانەش دەگرێتەوە: بەشداری کردنی ئابووری، بڕیاردان، بایەخدان بە ھەڵسووکەوت، ئاوات و پێویستییە جیاوازەکان بەبێ گوێدان و گەڕانەوە بۆ جۆری ڕەگەز.

ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە وتاری مافەکانی کرێکارانی ئافرەت و یەکسانی ڕەگەزی، چاپکراوی ساڵی ٢٠٠٠، لاپەڕە ٤٨ ئاماژەی پێ کردوە و دەڵێت: «یەکسانی ڕەگەزی، یەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا، ھەڵدەستێت بە چەسپاندنی ئەو چەمکەی کە ھەموو مرۆڤەکان، ھەم ژنان و ھەم پیاوان، ئازادن لە گەشە پێ کردنی توانا تایبەتییەکانی خۆیان و بڕیار بدەن بەبێ دیاریکردنی سنوور بۆیان بەپێی ڕای پێشینە، پێشداوەری و لەخۆڕایی بڕیاردان. یەکسانی ڕەگەزی بە واتای ئەوە دێت کە ھەڵسوکەوتی جیاواز، ویست و بەرپرسیاری ژنان و پیاوان ڕەچاو و بەھادار دەکرێت بە یەکسانی و بە بێ جیاوازی کردن. ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت کە ژن و پیاو ھاوشێوە و چوونیەک بن، بەڵکو نابێت کە مافەکانیان، ئەرکەکانیان و دەرفەتەکانیان بەند بێت لەسەر ئەوەی ئایا بە ژن یان پیاو لە دایکبوون. یەکسانی ڕەگەزی ئاماژەیە بۆ مامەڵەیەکی یەکسانانە بەرامبەر بە ژن و پیاو بەپێی پێویستی ھەر یەکێکیان. وە دەکرێت مامەڵەی یەکسان یان جیاواز لەخۆبگرێت کە بە یەکسان دابنرێت لەڕووی ماف، سوود، ئەرک و دەرفەت».

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ناڕەزایەتی دەربڕینی ھەندێک لە چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤی ئەندامی ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە میامێی فلۆریدا بە بارودۆخی نالەباری ژیانی زندانییەکانی بەندیخانەی گوانتانامۆ

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

مارتن لۆسێر کینگ
مارتن لۆسێر کینگ

مارتین لووتر کینگ جەی-ئاڕ. (١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٢٩ – ٤ی نیسانی ١٩٦٨) پیاوی ئایینی و چالاکوانێکی ئەمەریکایی بوو، سەرکردەی دیاری بزوتنەوەی مافە مەدەنیەکانی ئەفریقی-ئەمەریکیەکان بوو. کینگ بەوە ناسراوە کەسایەتیەکی دیارە لە ھەوڵەکانی بەڕێوە پێش بردنی مافەکانی مرۆڤ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و جیھان، بە بەکارھێنانی ڕێگای ناتوندوتیژی بە فێربوون لە ماھاتما گاندیەوە. کینگ زۆرجار بە سەرکردەیەکی پاڵەوان دادەنرێ لە مێژووی لیبرالیزمی ھاوچەرخی ئەمریکا. کینگ لە ساڵی ١٩٦٤ بوو بە لاوترین کەس کە خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل وەربگرێت بە ھۆی کارەکانی بۆ کۆتایی ھێنان بە جیاکاری نەژادی بە ڕێگای "یاخیبوونی مەدەنی" و ھەندێ ڕێگەی ناتوندوتیژی دیکە. لە پێش مردنی لە ساڵی ١٩٦٨، ئەو دیسان ھەوڵەکانی خۆی چڕ کردبۆوە بۆ کۆتایی ھێنان بە ھەژاری و ڕاگرتنی شەڕی ڤیێتنام. کینگ لە ٤ی نیسانی ١٩٦٨ لە مێمفیس، تێنێسی تیرۆر کرا.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

  • لە کوردستان بە ھەزاران کورد، لەبەر ئەوەی کە داوای مافی خۆیان کردووە، لەلایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە سزای مەرگیان بەسەر داسەپاوە. زۆرینەی ئەو سزایانەش پێچەوانەی یاسا بوونە. بۆ نموونە، بەپێی یاسا نەدەبوو سەرۆکی کورد سەید ڕەزا لە سێدارە بدرابا، چونکوو یاسای تورکیا لەسێدارەدانی تەمەندرێژانی قەدەغە کردبوو.
  • گۆڕەپانی ترۆکادێرۆ بە گۆڕەپانی مافەکانی مرۆڤ بەناوبانگە و زۆربەی دەستەکانی ئۆپۆزیسیۆن، خۆپیشانداناکانیان لەم گۆڕەپانەدا بەڕێوە دەبەن.


پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

«من ئەمەوێ ببمە بایە
خۆشەویستیی مرۆڤ بەرم
بۆ گشت سووچی ئەم دونیایە»
فەرزاد کەمانگەر

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان