دەروازە:مافەکانی مرۆڤ/وتاری ھەڵبژێردراو
وتاری ھەڵبژێردراو ١
دەروازە:مافەکانی مرۆڤ/وتاری ھەڵبژێردراو/١
یەکسانیی ڕەگەزی بریتییە لە ھەبوونی باروودۆخێکی ئاسان و گوونجاو بۆ گەیشتن بە سەرچاوە و دەرفەتەکان بە بێ گوێدانە ڕەگەز. ھەروەھا ئەمانەش دەگرێتەوە: بەشداری کردنی ئابووری، بڕیاردان، بایەخدان بە ھەڵسووکەوت، ئاوات و پێویستییە جیاوازەکان بەبێ گوێدان و گەڕانەوە بۆ جۆری ڕەگەز.
ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە وتاری مافەکانی کرێکارانی ئافرەت و یەکسانی ڕەگەزی، چاپکراوی ساڵی ٢٠٠٠، لاپەڕە ٤٨ ئاماژەی پێ کردوە و دەڵێت: «یەکسانی ڕەگەزی، یەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا، ھەڵدەستێت بە چەسپاندنی ئەو چەمکەی کە ھەموو مرۆڤەکان، ھەم ژنان و ھەم پیاوان، ئازادن لە گەشە پێ کردنی توانا تایبەتییەکانی خۆیان و بڕیار بدەن بەبێ دیاریکردنی سنوور بۆیان بەپێی ڕای پێشینە، پێشداوەری و لەخۆڕایی بڕیاردان. یەکسانی ڕەگەزی بە واتای ئەوە دێت کە ھەڵسوکەوتی جیاواز، ویست و بەرپرسیاری ژنان و پیاوان ڕەچاو و بەھادار دەکرێت بە یەکسانی و بە بێ جیاوازی کردن. ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت کە ژن و پیاو ھاوشێوە و چوونیەک بن، بەڵکو نابێت کە مافەکانیان، ئەرکەکانیان و دەرفەتەکانیان بەند بێت لەسەر ئەوەی ئایا بە ژن یان پیاو لە دایکبوون. یەکسانی ڕەگەزی ئاماژەیە بۆ مامەڵەیەکی یەکسانانە بەرامبەر بە ژن و پیاو بەپێی پێویستی ھەر یەکێکیان. وە دەکرێت مامەڵەی یەکسان یان جیاواز لەخۆبگرێت کە بە یەکسان دابنرێت لەڕووی ماف، سوود، ئەرک و دەرفەت».
وتاری ھەڵبژێردراو ٢
دەروازە:مافەکانی مرۆڤ/وتاری ھەڵبژێردراو/٢
سانسۆرکردن بریتییە لە سەرکوتکردنی ئاخافتن، پەیوەندیی گشتی یان زانیاریی دیکە، لەسەر بنەمای ئەوەی کە ئەو پارچەیە وەک بەرھەڵیستیکار، زیانبەخش، ھەستیار یان نەگونجاو تەماشا دەکرێت. سانسۆر دەکرێت لەلایەن حکوومەت یان دامەزراویەکی تایبەتەوە جێبەجێ بکرێت. حکوومەتەکان و ڕێکخراوە تایبەتییەکان دەشێ لە سانسۆرکردندا بەشدار بن. کۆمەڵە یان ناوەندەکانی دیکە دەتوانن پێشنیار یان داخوازینامە پێشکەش بکەن بۆ سانسۆرکردن.[٥] کاتێک یەکێکی وەک نووسەر یان داھێنەرێکی تر سانسۆر دەخاتە سەر بەرھەمەکان یان ئاخافتنی خۆی، بە (سانسۆری خۆیی) ناودەبرێت. سانسۆر لە چەندین ناوەندی میدیاییی جیاوازدا، وەک ئاخافتن، کتێب، مۆسیقا، فیلم و ھونەرەکانی دیکە، چاپەمەنی، ڕادیۆ، تەلەڤیزیۆن و، ئینتەرنێت، لەبەر جۆرەھا ھۆکاری وەک ئاسایشی نەتەوەیی، کۆنترۆڵی خراپەکاری، ڕووتبازیی (پرۆنۆگرافی) منداڵان و وتاری ڕقاوی بە مەبەستی پاراستنی منداڵان یان کۆمەڵە لاوازەکانی دیکە، پیاھەڵدان یان سنووردارکردنی بیروڕای سیاسی یان ئایینی و بۆ ڕێگریکردنی ناوزڕاندنن و داشۆرین ڕوو دەدات.
وتاری ھەڵبژێردراو ٣
دەروازە:مافەکانی مرۆڤ/وتاری ھەڵبژێردراو/٣ بازرگانیی مرۆڤ بریتییە لە مامەڵە کردن بە مرۆڤەوە لەرێی کڕین و فرۆشتنەوە بەمەبەستی بەکارھێنانیان وەک کرێکاریی زۆرەملێ، کۆیلەی سێکسی یان بازرگانی سێکسی کە کەسی بازرگان یان کەسانی دیکە لێی سوودمەند دەبن. ئەم دیاردەیە دەکرێت ئەمانەش لەخۆبگرێت: دۆزینەوەی ھاوسەرێک لە چوارچێوەی ھاوسەرگیری زۆرەملێی دا یان دەرھێنانی ئەندام و شانەی جەستە کە دەکرێت دەرھێنانی ھێلکەدانی ژن و سکپڕبوون لەجیاتی ژنێکی تریش لەخۆبگرێت. دیاردەی بازرگانییەکە دەکرێت لە ناو ھەمان وڵات یان لە چەند وڵاتێکی جیاوازدا ڕووبدات و ھەروەھا بە تاوان دادەنرێت لە دژی کەسی ئەنجامدراو چونکە سەرپێچی مافەکانی جوڵەی قوربانییەکە دەکات لەڕێی زۆرلێکردن و بەکارھێنانیان بەشێوەیەکی بازرگانی.
وتاری ھەڵبژێردراو ٤
دەروازە:مافەکانی مرۆڤ/وتاری ھەڵبژێردراو/٤ ئازادیی ڕادەربڕین یان ئازادیی قسەکردن (بە English: Freedom of Speech، داڕێژە:بە Arabik) ئازادیی ڕادەربڕین بنەمایەکە پشتیوانی دەربڕینی ئازادانەی کەسەکان دەکات لە ناو کۆمەڵدا. کە هەموو تاکێکی کۆمەڵ بتوانێ بێ زۆر لێکردن، بێ ترس، بێ چاودێریی و سزای یاسایی، بێ چاوسوورکردنەوە و تۆقاندن، بەڵکو ئازادانە بۆچوونی دڵی خۆی دەربڕێ. مافی ئازادیی قسەکردن لەژێر سایەی یاسای نێودەوڵەتیدا زامنکراوە لە رێگەی چەندین ھۆکاری تایبەت بە مافەکانی مرۆڤەوە، و بە شێوەیەکی بەرچاویش ئەمە لە مادەی ٩ی جاڕی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ و مادەی ١٠ی پەیماننامەی ئەوڕووپی لەسەر مافەکانی مرۆڤدا ھاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا کەموکوڕییەکان لە واری جێبەجێکردندا لە زۆر لە وڵاتاندا ھەر بە چارەسەرنەکراوی دەمێننەوە. زاراوەی ھاوتای ئەم زاراوەیەش کە ئازادی رادەربڕینە ھەندێک جار بە زاراوەیەکی باشتر ڕەچاو دەکرێت وەک لە ئازادیی قسەکردن چونکە ئازادیی قسەکردن تێیدا مەبەست تەنھا قسەکردنی زارەکی نییە، بەڵام ئەم مافە بەم شێوەیە لێکدەدرێتەوە کە پارێزگاری لەھەموو کردارێکی گەڕان و وەرگرتن، و گواستنەوەی زانیاری و بیرۆکەکان بکات، بە چاوپۆشین لەو ناوەندانەی کە بەکاردەھێنرێن بۆ ئەنجامدانی ئەم کردارانە لە رێگەیانەوە.