دەروازە:مافەکانی مرۆڤ/وتاری ھەڵبژێردراو/٤

ئازادیی ڕادەربڕین یان ئازادیی قسەکردن (بە English: Freedom of Speech، داڕێژە:بە Arabik) ئازادیی ڕادەربڕین بنەمایەکە پشتیوانی دەربڕینی ئازادانەی کەسەکان دەکات لە ناو کۆمەڵدا. کە هەموو تاکێکی کۆمەڵ بتوانێ بێ زۆر لێکردن، بێ ترس، بێ چاودێریی و سزای یاسایی، بێ چاوسوورکردنەوە و تۆقاندن، بەڵکو ئازادانە بۆچوونی دڵی خۆی دەربڕێ. مافی ئازادیی قسەکردن لەژێر سایەی یاسای نێودەوڵەتیدا زامنکراوە لە رێگەی چەندین ھۆکاری تایبەت بە مافەکانی مرۆڤەوە، و بە شێوەیەکی بەرچاویش ئەمە لە مادەی ٩ی جاڕی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ و مادەی ١٠ی پەیماننامەی ئەوڕووپی لەسەر مافەکانی مرۆڤدا ھاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا کەموکوڕییەکان لە واری جێبەجێکردندا لە زۆر لە وڵاتاندا ھەر بە چارەسەرنەکراوی دەمێننەوە. زاراوەی ھاوتای ئەم زاراوەیەش کە ئازادی رادەربڕینە ھەندێک جار بە زاراوەیەکی باشتر ڕەچاو دەکرێت وەک لە ئازادیی قسەکردن چونکە ئازادیی قسەکردن تێیدا مەبەست تەنھا قسەکردنی زارەکی نییە، بەڵام ئەم مافە بەم شێوەیە لێکدەدرێتەوە کە پارێزگاری لەھەموو کردارێکی گەڕان و وەرگرتن، و گواستنەوەی زانیاری و بیرۆکەکان بکات، بە چاوپۆشین لەو ناوەندانەی کە بەکاردەھێنرێن بۆ ئەنجامدانی ئەم کردارانە لە رێگەیانەوە.

زیاتر...