بازرگانیی مرۆڤ بریتییە لە مامەڵە کردن بە مرۆڤەوە لەرێی کڕین و فرۆشتنەوە بەمەبەستی بەکارھێنانیان وەک کرێکاریی زۆرەملێ، کۆیلەی سێکسی یان بازرگانی سێکسی کە کەسی بازرگان یان کەسانی دیکە لێی سوودمەند دەبن.[١][٢] ئەم دیاردەیە دەکرێت ئەمانەش لەخۆبگرێت: دۆزینەوەی ھاوسەرێک لە چوارچێوەی ھاوسەرگیری زۆرەملێی دا[٣][٤][٥] یان دەرھێنانی ئەندام و شانەی جەستە[٦][٧] کە دەکرێت دەرھێنانی ھێلکەدانی ژن و سکپڕبوون لەجیاتی ژنێکی تریش لەخۆبگرێت.[٨] دیاردەی بازرگانییەکە دەکرێت لە ناو ھەمان وڵات یان لە چەند وڵاتێکی جیاوازدا ڕووبدات و ھەروەھا بە تاوان دادەنرێت لە دژی کەسی ئەنجامدراو چونکە سەرپێچی مافەکانی جوڵەی قوربانییەکە دەکات لەڕێی زۆرلێکردن و بەکارھێنانیان بەشێوەیەکی بازرگانی.[٩]

ھەروەھا قاچاخچێتی مرۆڤ (کە بە قاچاخچێتی کۆچبەریش ناسراوە) کردەیەکی پەیوەستدارە بە بازرگانیی مرۆڤەوە بەڵام بەوە جیادەکرێتەوە کە ڕەزامەندی کەسەکەی لەسەرە.[١٠]

بەپێی (ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی - ILO) لە ساڵی ٢٠١٤ خەملێنراوە کە تەنھا کاری زۆرەملێی (یەکێک لە پێکھاتەکانی بازرگانیی مرۆڤ) ساڵانە نزیکی ١٥٠ بلیۆن دۆلار قازانج بەرھەم دەھێنێت.[١١] لە ساڵی ٢٠١٢ دا، (ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی - ILO) خەمڵاندی کە ٢١ میلیۆن قوربانی لە کۆیلایەتییەکی سەردەمی دا گیریان خواردووە. لەو ٢١ ملیۆنە، ١٤٫٢ ملیۆنیان (ڕێژەی ٦٨٪) بەکاردەھێنرێن بۆ کارکردن، ٤٫٥ ملیۆنیان (ڕێژەی ٢٢٪) بەکاردەھێنرێن بۆ مەبەستی سێکسی و ٢٫٢ میلیۆن (ڕێژەی ١٠٪) بەکاردەھێنرێن وەک کاری زۆرەملێی سەپێنراو لەلایەن دەوڵەتەوە.[١٢]

کردەی بازرگانیی مرۆڤ خاوەنی خێراترین گەشەیە لە تاوانە ڕێکخراوەییەکانی نێوان وڵاتان دا.[١٣]

دیاردەکە بە سەرپێچی بۆ مافەکانی مرۆڤ دادەنرێت بەپێی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان. بەپێی ئامار و بڵاوکراوەیەکەی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ھەریەک لە وڵاتانی بەلاڕوس، ئێران، ڕوسیا و تورکمانستان یەکێکن لەو وڵاتانەی خراپترین دابینکەری پاراستنن لە دژی بازرگانیی مرۆڤ و کاری زۆرەملێیانە.[١٤]

ھەوڵەکان

دەستکاری

نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوان و ماددە بێھۆشکەرەکان (UNODC) زیاتر یارمەتی ڕێکخراوە ناحوکمییەکانی داوە لە بەرەنگاربوونەوەکانیان دژی بازرگانیی مرۆڤ. شەڕی ناوخۆی لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦ کە بووە ھۆی بێکار بوونی ٣٠٠ ھەزار لە کرێکاری سریلانکا، ئیسۆپیا و فلیپین و ھۆکاری بوون بە ئامانجی بازرگانان، بووە ھۆی سەرھەڵدانی ھەڵمەتێکی زانیاری لەناکاو بۆ بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری دەربارەی بازرگانیی مرۆڤ. ھەروەھا بڵاوکراوەیەکی ساڵی ٢٠٠٦ بە ناوی (بازرگانی کردن بە مرۆڤەکانەوە: نەخشە جیھانییەکان – Trafficking in Persons: Global Patterns) بووە یارمەتیدەر بۆ ناساندن و دیاریکردنی چەند جۆرێک لە وڵاتان بۆ بازرگانیی مرۆڤ، لەوانە: ١٢٧ وڵاتی سەرچاوە، ٩٨ وڵاتی تێپەر و ١٣٧ وڵاتی چوون (مەبەست) دیاریکران.

چەندەھا خەمڵاندن و ئاماری جیاواز ھەیە لەسەر قەبارە و ڕێژەی بازرگانیی مرۆڤ و پیشەکانی بازرگانی سێکسی. بەپێی ڕوناکبیر کێڤن بەیلز، نووسەری (کەسانی فرێدراو - Disposable People بڵاوکراوەی ساڵی ٢٠٠٤) خەملێنراوە کە نزیکی ٢٧ میلیۆن کەس لە جیھان دا دووچاری "کۆیلایەتی سەردەمیانەی نوێ" بوونەتەوە.[١٥] لە ساڵی ٢٠٠٨ دا وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خەملاندوویەتی کە ٢ میلیۆن منداڵ بەکاردەھێنرێن بۆ بازرگانی سێکسی لەسەر ئاستی جیھان و ھەر لە ھەمان ساڵ دا لێکۆڵینەوەیەک ھەستا بە ناساندنی ١٢٫٣ میلیۆن کەس وەک «کرێکاری زۆرەملێ و قوربانی بازرگانی سێکسی» کە نزیکەی ١٫٣٩ ملیۆنیان وەک کۆیلەی سێکسی کاریان پێوە دەکرێت و کچان و ژنان رێژەی ٩٨٪ ئەو ژمارەیە پێکدەھێنن.[١٦]

دەرکردنی یاسای (قوربانیانی بازرگانی و پاراستن لە توندوتیژی - TVPA) لە ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە بووە ھۆی دامەزراندنی (نوسینگەی چاودێری و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی مرۆڤ) سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە ھەماھەنگی دەکات لەگەڵ حوکمەتەکانی دیکەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی مرۆڤ و بڵاوکردنەوەی زانیارییەکانی بازرگانیی مرۆڤ بەشێوەیەکی ساڵانە. بڵاوکراوەکە ھەڵدەستێت بە ھەڵسەنگاندنی گەشەی ھەر وڵاتێک لە دژە بازرگانی و پۆلێن کردن و دانانی ھەر وڵاتێک لە ئاستێک دا بەپێی سیاسەت و رێکارە ئاماژەپێکراوەکانی نەھێشتنی بازرگانیی مرۆڤ لە یاسای (TVPA) دا.[١٧]

ڕێکەوتنە جیھانییەکان:

  • ڕێکەوتنامەی نەھێشتنی کۆیلایەتی، لە ساڵی ١٩٥٧ دا چۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
  • کۆنووسی رێگریکردن، سەرکوتکردن و سزادانی بازرگانیی مرۆڤ، بەتایبەتی ژن و منداڵ.
  • کۆنووس دژی قاچاغی کۆچبەران بەرێی وشکانی، ئاویی و ھەوایی.
  • کۆنووسی ئارەزوومەندانە دەربارەی فرۆشتن، لەشفرۆشی و ڕووتبازی (پۆرنۆگرافی) منداڵ.
  • ڕێکەوتنامەی کاری زۆرەملێی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) ساڵی ١٩٣٠.
  • ڕێکەوتنامەی نەھێشتنی کاری زۆرەملێی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) ساڵی ١٩٥٧.
  • ڕێکەوتنامەی کەمترین تەمەنی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) ساڵی ١٩٧٣.
  • ڕێکەوتنامەی خراپترین شێوازەکانی کارکردنی منداڵ، ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) ساڵی ١٩٩٩.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «UNODC on human trafficking and migrant smuggling». United Nations Office on Drugs and Crime. 2011. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.
  2. ^ «Amnesty International – People smuggling». Amnesty.org.au. ٢٣ی ئازاری ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئازاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە. ٩ی ئازاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ «Child Trafficking for Forced Marriage» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. ١٨ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ «Slovakian 'slave' trafficked to Burnley for marriage». BBC News. 9 October 2013. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  5. ^ «MARRIAGE IN FORM, TRAFFICKING IN CONTENT: Non – consensual Bride Kidnapping in Contemporary Kyrgyzstan» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  6. ^ «Trafficking in organs, tissues and cells and trafficking in human beings for the purpose of the removal of organs» (PDF). United Nations. 2009. لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  7. ^ «Human trafficking for organs/tissue removal». Fightslaverynow.org. ٣٠ی ئایاری ٢٠١٠. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  8. ^ «Human trafficking for ova removal or surrogacy». Councilforresponsiblegenetics.org. ٣١ی ئازاری ٢٠٠٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  9. ^ Liam.MCLAUGHLIN. «What is Human Trafficking?». www.unodc.org. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  10. ^ «Difference between Smuggling and Trafficking». Anti-trafficking.net. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. ٢١ی شوباتی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  11. ^ International Law of Migrant Smuggling, 2014, 9-10
  12. ^ «Profits and poverty: The economics of forced labour» (PDF). International Labour Organization. ٢٠ی ئایاری ٢٠١٤. p. 4. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  13. ^ « International Labour Organization. Children in hazardous work. Geneva: ILO, 2011.[27 Oct 2017]» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  14. ^ «The Worst Countries For Human Trafficking». RadioFreeEurope/RadioLiberty.
  15. ^ «UNTC». un.org. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  16. ^ «Convention on Transnational Organized Crime». Unodc.org. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.
  17. ^ «Labor trafficking fact sheet» (PDF). National Human Trafficking Resource Center. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە.