دەروازە:مافەکانی مرۆڤ/وتاری ھەڵبژێردراو/٣

بازرگانیی مرۆڤ بریتییە لە مامەڵە کردن بە مرۆڤەوە لەرێی کڕین و فرۆشتنەوە بەمەبەستی بەکارھێنانیان وەک کرێکاریی زۆرەملێ، کۆیلەی سێکسی یان بازرگانی سێکسی کە کەسی بازرگان یان کەسانی دیکە لێی سوودمەند دەبن. ئەم دیاردەیە دەکرێت ئەمانەش لەخۆبگرێت: دۆزینەوەی ھاوسەرێک لە چوارچێوەی ھاوسەرگیری زۆرەملێی دا یان دەرھێنانی ئەندام و شانەی جەستە کە دەکرێت دەرھێنانی ھێلکەدانی ژن و سکپڕبوون لەجیاتی ژنێکی تریش لەخۆبگرێت. دیاردەی بازرگانییەکە دەکرێت لە ناو ھەمان وڵات یان لە چەند وڵاتێکی جیاوازدا ڕووبدات و ھەروەھا بە تاوان دادەنرێت لە دژی کەسی ئەنجامدراو چونکە سەرپێچی مافەکانی جوڵەی قوربانییەکە دەکات لەڕێی زۆرلێکردن و بەکارھێنانیان بەشێوەیەکی بازرگانی.

زیاتر...