سەید ڕەزا
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
(فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
سەید ڕەزا (بە کوردیی باکووری: Seyîd Riza؛ لەدایکبووی ١٨٦٣ لە پلوور، ھەرێمی دێرسیم – مردووی ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٣٧ لە خارپێت) شۆڕشگێڕی کورد و یەکێک لە سەرکردەکانی سەرھەڵدانی دێرسیم بوو.
سەید ڕەزا | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٦٣ پارێزگای دێرسیم، تورکیا |
مردن | ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٣٧ خارپێت، تورکیا | (٧٤ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | ھەڵواسین |
زمانەکانی ئاخاوتن | زازاکی |
پیشە | سیاسەتوان، پێشنوێژ |
ئایین | عەلەوی |
ژیان
دەستکاریسەید ڕەزا لە ساڵی ١٨٦٢ی زایینی لە دەڤەری دێرسیم لەدایکبووە. سەید ڕەزا کوڕی سەیدا ئیبراھیمە. لە سەر دەستی ماموستایەک بە ناوی موحەممەد عەلی ئەفەندی فێری خوێندن بووە. موحەممەد عەلی زانستی ئایینی فێری سەید ڕەزا دەکات و ھەستی نەتەوایەتی لەناو دەروونیدا دروست ئەکات. لە دوای مردنی باوکی، پلەی سەیدی وەرگرت و لە ناو شاری ئاخداددا نیشتەجێ بوو.
شۆڕشی دێرسیم
دەستکاریلە سەردەمی شۆڕشی قوچگیریدا، کۆمەڵێک چەکدار بەرەو دێرسیم بەڕێکەوتن و بەرگریی لەشکری تورکیا تێکدەشکێنن و ئەمە دەبێتە پشتگیرییەکی باش بۆ شۆڕشەکە. سەید ڕەزا دوای شۆڕش شێخ سەعیدی پیران دەست بە گەڕان دەکات و بۆ گفتوگۆ سەردانی کۆڕ و کۆمەڵە جیاوازەکانی خەڵکی دەکات لە کوردستاندا. پێش شۆڕشی دێرسیم سەید ڕەزا چاوی بە ھەموو سەرۆک ھۆزەکان کەوت و توانی یەکێتییەک لەنێویاندا دروست بکات. لەکاتێکدا کە لە دێرسیم شۆڕش بەردەوام بوو لە ٥ تشرینی یەکەمی ١٩٣٧ بەرپرسانی حکوومەتی تورکیا بەمەبەستی چاوپێکەوتن داوای ھاتنی سەید ڕەزا بو شاری ئەرزنجان دەکەن. سەید ڕەزا لە ڕێگای ئەرزنجاندا دەستبەسەردەکرێت و بەرەو شاری ئەلازیغی دەبەن و لەوێ دادگایی دەکەن. و لە ١٥ تشرینی دووەم ١٩٣٧ لەگەڵ شەش ھاوڕێ و ھاوسەنگەریدا لەلایەن ڕژێمی تورکیاوە لە سێدارە دران. چوار خەباتکاری تر بەر لەجێبەجێبوونی حووکمەکە، سزاکەیان گوڕدڕا بۆ زیندانیکردن. تەمەنی ھەندێک لەوانەی سزاکەیان بە زیندان گۆڕدرا لە ٩٠ ساڵ زیاتر دەبێت و ھەربۆیە تورکەکان نەیاندەویست ناوی خویان خراپ بکەن. بەپێی یاساکان نەدەبوو سەید ڕەزا لەسێدارە بدرێت، لەبەر ئەوەی تەمەنی لە سنووری سێدارەدان تێپەڕیبوو، بەڵام تورکەکان پابەندی ئەو یاسایە نەبوون و سەید ڕەزایان لەسێدارەدا.
سیاسەتمەدار و خەباتکارە لە سێدارەدراوەکان
دەستکاری- سەید ڕەزا
- ڕەسیک حوسەین کوڕی سەید ڕەزا
- سەید حوسەین، سەید ووشێن، سەید حوسێنێ شێخی
- فندق ئاغای یوسڤی
- فندق کوڕی قەمەر
- حەسەن ئاغای دەمەنی، حەسەنی جیبو، حەسەنی کوڕی جەبرال
- حەسەنی قورێشی، حەسەنی کوڕی ئولکیێ
- عەلی ئاغای میرزا، عەلی کوڕی میرزا عەلی
ئەوانەی سزاکەیان گۆڕدرا
دەستکاری- جەبرال ئاغای دەمەنی، جڤێ کەژی، جبویێ دەمەنی، قەمر ئاغای یوسڤی
- قەمەر ئاغای حەدەری (تەمەنی ٩٦ سال بووە و بە ٣١ سال زیندانیکردن سزا درا و لە زیندان دا گیانی لە دەست دا).
گۆڕ
دەستکاریسەید ڕەزا بە نھێنی بەخاک سپێردرا و تا ئێستاش شوێنی گۆڕەکەی نادیارە. ھەڵمەتێکی بەردەوام ھەبوو بۆ دۆزینەوەی شوێنی ناشتنی. لە سەردانێکدا بۆ مامەکی، داوا لە سەرۆک عەبدوڵڵا گول کرا شوێنی ئەو گۆڕە ئاشکرا بکات کە سەید ڕەزا و ھاوڕێکانی دوای لەسێدارەدانیان تێیدا تێژراون. «ئەمە پرسێکی قورس نییە، بەڵکو لە ئەرشیفی دەوڵەتدا ھەیە». ئەمە وتەی حوسێن ئایگون، پەرلەمانتاری دێرسیمە، کە نوێنەرایەتی پارێزگاکە دەکات لە پەرلەمانی تورکیا بۆ پارتی ئۆپۆزسیۆنی جەھەپە.[١][٢]
یاد
دەستکاریلە ساڵی ٢٠١٠ پەیکەری سەید ڕەزا لە یەکێک لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی مامەکی دانرا و پارکی دەوروبەری پەیکەرەکە بەناوی ئەوەوە ناونرا.[٣][٤]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://web.archive.org/web/20120425235930/http://www.dersimweb.de/unterschrift.pdf
- ^ https://bianet.org/haber/president-gul-faces-demands-from-tunceli-118086
- ^ https://www.welt.de/print/die_welt/vermischtes/article13724950/Ein-fast-vergessenes-Massaker.html
- ^ https://anfenglishmobile.com/kurdistan/victims-of-dersim-genocide-remembered-26475
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەید ڕەزا تێدایە. |