وشەی ئیمام (بە عەرەبی: إمام) بە دوو کەس ئەوترێ : ئەو کەسەی پێش نوێژی ئەکات، و لەگەڵ ئەو کەسەی پێشەوا و پێشڕەوی خەڵک دەکات، پێشڕەو (ئیمام)یش لەلای شیعەکان ھەمان ئەو کەسەیە کە سوننییەکان پێی دەڵێن جێنشین (خلیفە)، بۆیە ئەتوانرێ کە بوترێ : کۆمەڵ، بەبێ پێشەوا نابێ، مەبەستیش پێی تەنھا پێش نوێژ نیە، چونکە ژیانی تاکی موسڵمان ژیانێکی ئیسلامیانەیە، کە بەڕێوە ناچێ مەگەر لەناو کۆمەڵدا نەبێ.

جا دەبێ ئەم پێشەوایەش پارێزکار (تقی) و لە خواترس بێت ، زانستێکی زۆری لە لابێت و باش لە قورئان شارەزابێت، و زۆرینەی موسڵمانان لێی ڕازی بن، بەھەمان شێوەش لە پێشەوا و پێشرەوی خەڵکی، واتە : کاربەدەستیان. دەبێ پێش نوێژ ئاگاداری حاڵی نوێژ خوێنەکانی دوای خۆی ببێ، چونکە بێ توانا و نەخۆش ....ھتد یان تێدادەبێت تا بەسۆزبێ لەگەڵیان وە نوێژیان بەسەردا درێژنەکاتەوە و ئەگەر ئەویش بیانوێکی ھەبوو، شوێنی چۆڵ دەکات بۆ یەکێکیتر بە ھەمان شێوە پێشەوای خەڵکیش ھەروا.

دەبێ خەڵکیش گوێ ڕایەڵی پێشەوا بێ بەتەواوی پەیوەست بن بەوەی کە ئەم پێی ھەڵئەستێ چونکە نابێ لە کاتی نوێژدا پێش (إمام) بکەوێ، کاتێ کە کڕنۆش و سوجدە دەبا، بەھەمان شێوەش دەبێ گوێڕایەڵ بن بۆ پێشەوا -تەنھا لە کاتێک گەر فەرمانی دەرکرد بە پێچەوانەی شەرعی خودا، ئەو کاتە ئەتوانی گوێڕایەڵ نەبن، ھەروەک کە ‌ئەگەر پێش نوێژخوێن ھەڵەیەکی کرد ئەبێ بۆی ڕاست بکرێتەوە، پێشەواش بەھەمان شێوە، ئەو رێوشوێنانەش کە باس کران، ئەوە ڕوون دەکاتەوە، کەدەبێ نێوانی پێشەواو خەڵکی چۆن بێت.

سەرچاوە

دەستکاری