دەروازە:زمانی عەرەبی

بەخێربێن



ھەنووکە ١٥٥ وتار لە دەروازەی زمانی عەرەبی ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

زمانی عەرەبی (بە عەرەبی: اللغة العربية‎) گەورەترین زمانەکانی گرووپی زمانە سامییەکانە لە باری قسەپێکەرانەوە و یەکێکە لە زمانە ھەرە بەربڵاوەکانی جیھان کە ٤٢٢ ملیۆن کەس قسەی پێ دەکات، و قسەپێکەرانی بەربڵاون لەو ناوچەیەی کە پێی دەوتری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لەگەڵ زۆرێک لە شوێنەکانی تری جیھان کە لە دەوروبەری ئەم وڵاتانەن وەکوو: ئێران، تورکیا، چاد، مالی، سینیگال، ئێرتریا. زمانی عەرەبی گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لە لای موسڵمانان، چونکە زمانی قورئانە، و زۆربەی زۆری خوداپەرستی لە ئایینی ئیسلامدا بەبێ زمانی عەرەبی ناکرێ، ھەروەھا زمانی عەرەبی زمانێکی سەرەکیی بۆنەکانە لە چەند کڵێسایەکی کریستیانی لە وڵاتە عەرەبییەکاندا. ھەروەھا زمانی عەرەبی زۆرێک لە کارە ئایینییەکان و بیرمەندییەکانی جوولەکەکانی پێ نووسراوە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.

وتاری ھەڵبژێردراو

جیھانی عەرەب (عەرەبی: العالم العربي) ئاماژەیە بە وڵاتگەلی عەرەبی-ئاخێو، کە لە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک لە ڕۆژاوا ھەتا دەریای عەرەبی لە ڕۆژھەڵات، وە لە دەریای ناوین لە باکوور ھەتا قۆچی ئەفریقا و ئۆقیانووسی ھیند لە باشوور، دەگرێتەوە. ئەمە بریتییە لە ٢٢ وڵات و ٤٢٣ میلیۆن جەماوەر کە لە باکووری ئافریقا و ڕۆژاوای ئاسیادا بڵاو بوونەتەوە. بنەچەی عەرەبەکان دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵەیەکی سامی لە نیمچەدوورگەی عەرەبی بە سنوورە سروشتییەکانی ئێستاییەوە لە کاتی کۆچ و کۆچبەرانی یەک لەدوای یەک لە نیمچە دوورگەی عەرەبەوە کە لە سەردەمانی کۆنەوە دەستی پێکرد و بە ھاتنی ئیسلامەوە گەیشتە لوتکەی خۆیان.

زیاتر...

وتار

ویکیپیدیای عەرەبی (پێشگر: ar) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی عەرەبی ئەنووسرێت، ویکیپیدیای عەرەبیش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای عەرەبی ھەتا ئێستا ٢٬٤٦٠٬٤٦٨ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٢٢ بەڕێوەبەر و ١٬٢١٥٬٣١٨ وتاری ھەن. ھەروەھا ویکیپیدیای عەرەبی پلەی ١٥ھەمی لە نێوان ویکیپیدیاکاندا پێیە.

زیاتر...

وتار

لوبنان (بە عەرەبی: لبنان‎) وڵاتێکە لە ڕۆژاوای ئاسیا. بەشێکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. پایتەختی ئەم وڵاتە بەیرووتە. لوبنان کەوتووەتە باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا. لە ڕۆژاوایەوە دەریای نێوەڕاستە، لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنووری سووریایە و لە باشووریش ھاوسنووری ئیسرائیل. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤، ژمارەی دانیشتووانی لوبنان ٤٬٩٦٥٬٩١٤ کەس بووە، کە دەکاتە ٠.٠٧٪ی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٠.٢ ساڵە. ھەروەھا ٨٨٪ی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین. لە مادەی ١١ی دەستوری لوبناندا هاتووە کە عەرەبی زمانی فەرمی نەتەوەییە.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان