دەروازە:ئەفریقا
پێشەکیئەفریقا، لە دوای ئاسیاوە لە ڕووی گەورەیی و ئاپۆرەوە دووھەمین کیشوەری جیھانە. ئەگەر دوورگە دراوسێیەکانیشی ھەژمار بکەین بە نزیکەی ٣٠٫٢ میلیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە، ٦٪ی گشت ڕووبەری زەوین و23%ی گشت ڕووبەری وشکایییەکانی داپۆشیوە. وڵاتێکی ئەفریقیکۆماری میسری عەرەبی (بە عەرەبی:جمهورية مصر العربية) وڵاتێکی عەرەبییە لە باکووری کیشوەری ئەفریقا. بەشێکی بچووکی میسر لە کیشوەری ئاسیادایە. میسر لە وڵاتە گرنگەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوینە. ناوەندی ئەم وڵاتە شاری قاھیرەیە. گیانلەبەرانی ئەفریقافیل یان فێڵ گیانلەبەرێکی گوانداری ڕوەکییە (گیاخۆر) کە خاوەن لاشەیەکی زەبەلاحی گەورەیە و بە گەورەترین گیانلەبەری سەر وشکانی دادەنرێت. جوگرافیای ئەفریقاڕووباری نیل (بە عەرەبی: النیل، بە ئینگلیزی: Nile) ڕووبارێکی گەورەیە لە باکووری خۆرھەڵاتی ئەفریقا کە تەوژمەکەی ڕووەو باکوورە. بە شێوەیەکی گشتی بە درێژترین ڕووباری جیھان دادەنرێت. ٦٨٥٣ کم درێژە. وە ڕووبارێکی نێودەوڵەتیشە لەبەر ئەوەی یانزە وڵات تێیدا پشکدارن، لەوانە: تانزانیا، ئۆگاندا، ڕواندا، بوڕوندی، کۆنگۆ، کینیا، ئیتیۆپیا، ئێریتریا، سوودانی باشوور، سوودان وە میسر. ڕووبارەکە بۆتە شوێنێکی گرنگ بۆ کەرتی کووشتووکاڵی وە داھاتی ساڵانەی ھەیە لە مەبەستی گەشت و گوزاری وێڕای بوونی ھەڕەمەکان لەمیسر وە بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ بەرھەمێنانی کارەبا. نیل دوو زێی گەورەی دەڕژێتە ناو، ئەوانیش نیلی سپی و نیلی شینن. نیلی سپی درێژ ترە لە لقەکەی دیکە و لە ئەفریقای ناوەندی وە ھەڵدەقوڵێ و بەناو تانزانیا، دەریاچەی ڤیکتۆریا، ئووگەندا و سوودانی باشوور دا تێپەڕ دەبێت. نیلی شینیش لە دەریاچەی تانا لە ئێتیۆپیا دەستپێدەکات و دەڕژێتە ناو سوودان لە باشووری خۆرھەڵاتەوە. ھەردوو زێیەکە لە نزیک خەرتوومی پایتەختی سوودان بەیەک دەگەن. ئاڵاکانی وڵاتانی ئەفریقا
·
دەڤەر و شارەکانی ئەفریقاقاھیرە گەورەترین شار و ھەروەھا پایتەختی وڵاتی میسرە کە لە لێوارەی چەمی نیلدا ھەڵکەوتووە. ژمارەی دانیشتوانی قاھیرە زیاتر لە ١٥ میلیۆنە و ئەمە قاھیرە دەکاتە گەورەترین شاری کیشوەری ئافریقا و گەورەترین شاری جیھانی عەرەبی. وێنەیەک لە ئەفریقاوەمێژووی ئەفریقاپۆلەکانکەسایەتییە ئەفریقییەکانکۆفی عەتا عەنان (بە ئینگلیزی: Kofi Atta Annan؛ لەدایکبووی ٨ی نیسانی ١٩٣٨–مردووی ١٨ی ئابی ٢٠١٨) دیپلۆماتکارێکی غانی بوو. لە ساڵانی ١٩٩٧ تاوەکوو ٢٠٠٦ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو. لە ساڵی ٢٠٠١ بە ھاوبەشی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان خەڵاتی نۆبێلی لە ئاشتی پێبەخشرا؛ و سەرۆکی ڕێکخراوە دە ئێلدەرز بووە بۆ ئاشتی و مافی مرۆڤ کە نێلسۆن ماندێلا دامەزرێنەری بوو. لە ساڵی ٢٠١٢ نوێنەری پەیوەندی نێوان لووتکەی عەرەبی و نەتەوە یەکگرتووەکان بووە بۆ چارەسەری کێشەی سوریا. پانۆڕامای ھەڵبژێردراوئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیتدەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |