کیشوەر
کیشوەر، پارزەوی، بە پانتایییەکی وشکانیی فراوان دەوترێت کە گەورەتر بێت لە دوورگە، لەگەڵ ئەوەی ئەو ڕێگەیەی کە وشکانیی پێ دیاری دەکرێت کە کیشوەر بێت یان دوورگەیەکی گەورە، دەگۆڕێت لە نێوان جوگرافیاناسەکان و لێکۆڵەرەوەکانی زانستی زەوی، و ئەم جیاوازییە دەرکەوتووە لە ژمارەی قاڕەکان لە دابەشکاردنە جیاوازەکاندا، کیشوەرەکان بەگشتی لە ڕووی بڕیارەوە دیاری دەکرێن تا لە ڕووی پێوەرێکی ڕوونەوە. حەوت ھەرێم ھەن کە زۆر جاران وەکوو کیشوەر دەناسرێن کە لە گەوەرەوە بۆ بچووک ئەمانەن:
- ئاسیا
- ئەفریقا
- ئەمریکای باکوور
- ئەمریکای باشوور
- ئانتارکتیکا (بەستەڵەکی باشوور)
- ئەورووپا
- ئۆسترالیا
ئێتیمۆلۆژی
دەستکاریوشەی کیشوەر لە دوو پاژ پێک ھاتووە: کیش + وەر. بە بۆچۆنی جەمال نەبەز، کیش کورتکراوەی "کشک"-ە کە وێنەیەکی کۆنی "وشک" و "ھشک"-ە و لە پەھلەویدا "ھوشک" بووە و لە فارسیدا بووە بە "خۆشک". کیش یان کش لە وشەکانی کشمیش و کشتوکاڵ-یشدا دەرکەوتووە و لەوانەشدا ھەر بە واتای وشک دێ. وەر و وار-یش یەک شتن. وار واتە نیشتمان، جێ، شوێن.[١] کەواتە کیشوەر سەرجەم واتە جێی وشک، زەویی وشک.
لە زمانی کوردیدا بە "کیشوەر"، "وشکارۆ" و "پارزەمین"یش دەوترێت.
پێناسە و کاربەری
دەستکاریبە پێکھات، "کیشوەرەکان وەکوو وشکاییگەلێکی لێکدابڕاوی گەورە و یەکپارچە دەناسرێن کە گۆڕەپانێکی ئاوی لە یەک جیایان بکاتەوە". زۆرێک لەو حەوت ھەرێمەی سەرەوە لەم پێناسەیەدا جێ ناگرن! لەبەرئەوەی کە بە ئاو لە یەک جیا نەبوونەتەوە. ھەروەھا ئەو پێومانە ئارمانییە کە دەبێت ھەر کامیان تەنێکی گەورە و یاکپارچە بن، زۆرجار لەبەر ھەڵکەوتنی ڕەفەی کیشوەری و دوورگەکان لە ناو سنووری کیشوەرکان دا، چاوپۆشی لێدەکرێت.
سنووری کیشوەرەکان
دەستکاریباریکترین مانای کیشوەر ئەوەیە کە: ڕووبەرێکی بێناوبڕە لە وشکایی کە کەنارەکانی دەریا یان ھەر چەشنە سنوورێکی سرووشتیی دیکە، لێوارەکانی پێکبێنن. لەم مانایەدا دەستەواژەی ئەورووپای کیشوەری بۆ ئاماژەدان بە وشکایی سەرەکیی ئەورووپا، بە ھەڵاوێرکردنی دوورگەلێک وەکوو بەریتانیای مەزن، ئایرلەند و ئایسلەند بەکاردەبرێت. وە دەستەواژەی ئۆسترالیای کیشوەری دەتوانێت ئاماژە بدات بە وشکایی سەرەکیی ئۆسترالیا، بە ھەڵاوێرکردنی تاسمانیا. ھەر بەو شێوەیە، ئەیالەتە یەکگرتووەکانی کیشوەری ئاماژە دەدات بە ٤٨ ئەیالەتی یەکگرتووی بێناوبڕ لە ناوەندی ئەمریکای باکووردا (کە بۆی ھەیە ئالاسکاش بخرێتە سەری) بەھەڵاوێرکردنی ھاوایی کە کۆمەڵە دوورگەیەکە ھەڵکوەتوو لە ئوقیانووسی پاسیفیکدا.
لە ڕوانگەی زەویناسی یان جیۆگرافیی فیزیکییەوە، کیشوەر بۆی ھەیە کە ھەندێک ئەولاتر لە وشکاییشی تێبکەوێت. واتە ئەو ناحەیەی پاڵدەستی کە چۆتە ژێر ئاو و زۆریش قووڵ نیە، ئەو شوێنەی کە پێی دەڵێن: ڕەفەی کیشوەری، ھەروەھا ئەو دوورگانەی کە لە سەر ئەو ڕەفە ھەڵکەوتوون (دوورگەکانی کیشوەری). لەم ڕوانگەوە، لێواری ڕەفەی کیشوەری سنووری ڕاستەقینەی کیشوەرە و دوورگەکانی بەریتانیای مەزن و ئایرلەند بەشێکن لە ئەورووپا و ئۆسترالیا و نیوگینی پێکەوە کیشوەرێک پێکدێنن (ئۆسترالیا-نیوگینی).
وەکوو پێکھاتەیەکی فەرھەنگی، چەمکی کیشوەر دەتوانێت دوورتر لە ڕەفەی کیشوەریش بڕوات تا دوورگەکانی ئوقیانووسی و پاژە کیشوەرییەکانیشی تێبکەوێت. بەم شێوە، ئایسلەندیش وەکوو بەشێک لە ئەورووپا و ماداگاسکاریش وەکوو بەشێک لە ئەفریقا لەبەرچاودەگیردرێت.
جیاکردنەوەی کیشوەرەکان
دەستکاریئەو پێومانە ئارمانییە کە ھەر کیشوەرێک وشکایییەکی جیاواز بێت، زۆر بەئاسایی لەبەر ھەندێک بڕیارگەلی مێژوویی و دڵخوازانە چاوپۆشی لێیدەکرێت. لەو حەوت ھەرێمەی کە زۆرتر باوە وەکوو کیشوەرێک بناسرێن، تەنیا ئانتارکتیکا و ئۆسترالیا بەئاشکرا لە کیشوەرەکانی دیکە جیاوازن.
ھەندێک لە کیشوەرەکان نە وەکوو تەنگەلێکی بەتەواوی جیاواز، بەڵکوو وەکوو وشکاییگەلێکی کەمتازۆر جیاواز پێناسە دەکرێن. ئاسیا و ئەفریقا لە رێگای باریکەی سوێزەوە، وە ئەمریکای باکوور و باشوور لە رێگای باریکەی پاناماوە پێکەوە لێکاون. ھەر دووی ئەم باریکانە بە بەراورد لەگەڵ ئەو وشکایییانەی پێکەوە دەیلکێنن، زۆر باریکن و لە سەر ھەردووکیان کاناڵگەلی دەسکرد درووست کراوە (کاناڵی سوێز و کاناڵی پاناما) کە بە شێوەیەکی کاریگەر وشکایییەکان لێک جیادەکەنەوە.
دابەشکردنی وشکایی ئوراسیا بە دوو لەتی ئاسیا و ئەورووپا کارێکی نائاساییە، لەبەرئەوە کە ھیچ دەریایەک جیایانی نەکردۆتەوە. ڕوانگەیەک ھەیە کە ئوراسیا بۆخۆی بە کیشوەرێکی تاک دادەنێت و جیھان دابەشدەکات بە شەش کیشوەرەوە. ئەم ڕوانگەیە لەلایەن ھەندێک لە جیۆگرافیزانانەوە ھەڵگیراوە و لە ڕووسیە (کە بە سەر ئاسیا ە ئەورووپادا کێشراوە)، وڵاتانی ئەورووپای شەرقی و لە ژاپۆن بە باشتر دەزانرێت.
شکاندنی ئوراسیا بە ئەورووپا و ئاسیا بڕوای ھەندێک کەسانە کە پاشماوەی یورۆسەنتریزمن: "لە ڕووی جۆراوجۆریی فیزیکی، فەرھەنگی و مێژوویییەوە، دەکرێت چین و ھێند لەگەڵ تەواوی وشکایی ئەورووپا، نەک لەگەڵ یەک وڵاتی ئەورووپایی تەنیادا، بەراورد بکرێن. ھەڵسەنگاندنێکی باشتر دەتوانێت فەڕانسە، نەک لەگەڵ گشت ھندستان، بەڵکوو تەنیا لەگەڵ یەک ئەیالەتی ئەو وڵاتە وەکوو ئوتار پرادێش، بەراورد بکات". بە ھەر حاڵ، لەبەر ھۆکارگەلی مێژوویی و فەرھەنگی، ڕوانین بە ئەورووپا وەکوو کیشوەرێکی جیاواز ھەر بەردەوامە.
لە ھێند، چین و زۆربەی وڵاتانی ئینگلیسی-زمان وەکوو ئەیالەتە یەکگرتووەکان، کانادا، ئۆسترالیا و نیوزیلەند، ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشوور وەکوو دوو کیشوەری جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. ھەروەھا، لە زۆربەی ئاسیاشدا، مەفھوومی دوو کیشوەری ئەمریکایی باوە. ھەرچەند لە ڕابردوودا وەکوو یەک کیشوەر (کە ناوی ئەمریکا بوو) چاویان لێدەکرا. لە سەدەی ١٩ەھەمەوە، بۆ ئەوە کە لەگەڵ ئەیالەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دا تێکەڵ نەبێت، ھەندێک دەستەواژەی "ئەمریکاکان"یان بەکاردەھێنا.
ئەگەر کیشوەر وەکوو وشکایییەکی جیاواز پێناسە بکرێت کە ھەموو وشکایییە پێکلکاوەکانی تەنێک لە خۆ بگرێت، ئەوکات ئەورووپا، ئاسیا و ئەفریقا یەک کیشوەر پێکدەھێنن کە بە زۆر ناو دەناسرێت، لەوانە: ئافرۆ-ئوراسیا. ئەمە مۆدێلێکی چوار-کیشوەری، بریتی لە: ئافرۆ-ئوراسیا، ئەمریکا، ئانتارکتیکا، وە ئۆسترالیا بەرھەم دێنێت .
ژمارەی کیشوەرەکان
دەستکاریژمارەی کیشوەرەکانی زەوی ئەگۆڕێت بەپێی گۆشەنیگا و تێروانینە جوگرافییەکان، و بەم شێوەی خوارەوە پۆڵێنکراون
نموونەکان | ||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|
حەوت کیشوەر | ||||||||
شەش کیشوەر | ||||||||
شەش کیشوەر | ||||||||
پێنج کیشوەر | ||||||||
چوار کیشوەر |
ڕووبەر و دانیشتوان
دەستکاریتێکڕای ڕووبەری ھەموو پارزەوییەکان ١٤٨،٦٤٧،٠٠٠ کم٢، یان نزیکەی ٢٩% سەر ڕووی زەوی ئەگرێتەوە کە ڕووبەری زەوی ٥١٠،٠٦٥،٦٠٠ کم٢
لەم خشتەیەی خوارەوە، ڕووبەر و ژمارەی دانیشتوان بەپێی مۆدێلی حەوت کیشوەری بە پوختی دانراوە؛
کیشوەر | ڕووبەر
ڕووبەر (کم٢) |
ڕێژەی سەدی گشت وشکایی |
ژمارەی دانیشتوان (بە نزیکی) ساڵی ٢٠٠٨ |
ڕێژەی سەدی ھەموو دانیشتووان |
چڕیی دانیشتوان لە ھەر کم² |
---|---|---|---|---|---|
ئاسیا | ٤٣،٨١٠،٠٠٠ | ||||
ئەفریقا | ٣٠،٣٧٠،٠٠٠ | ||||
ئەمریکای باکوور | ٢٤،٤٩٠،٠٠٠ | ||||
ئەمریکای باشوور | |||||
ئانتارکتیکا | |||||
ئەورووپا | |||||
ئۆسترالیا |
کیشوەری ئاسیا
دەستکاری- ژمارەی دەوڵەتەکان: ٤٧ دەوڵەت بە فەڕمی ناسێنراون، لەگەڵ ٤ دەسەڵاتی نیمچەسەربەخۆدا.
- ڕووبەر: نزیکەی ٤٤،٠٠٠،٠٠٠ کم٢
- درێژدبێتەوە لە بازنەی پانی ١٠ باشوور ٨١ باکوور یان لەسەر نزیکەی ٩١ بازنەی پانیدا
- ژمارەی دانیشتوان: ٣ ملیار (٤,١٥٠,٠٠٠,٠٠٠)کەس لەکیشوەری ئاسیا
- بەرزترین لوتکە: لوتکەی ئێڤەرست (نیپاڵ – تبت) ٨٨٤٨م.
- درێژترین ڕووبار: یانج کیانج ٥٤٧٠م لە چین.
- گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: ڕووسیا
- گەورەترین شار: تۆکیۆ (١٧ ملیۆن کەس)
- گەورەترین دوڕگە:دوڕگەی بۆرنئو (۷۴۵،۵۶۱کم² لە وڵاتی ئیندۆنیزیا)
- گرنگترین بەرهەمە کشتوکاڵیەکان: برنج، گەنم، زەیتوون، پاقلە، قامیشی شەکر، گوێزی هیندی، چا، خورما، ترشەمەنییەکان، لۆکە، لاستیک، تەختە.
- سەروەتە کانزایی وکانییەکان: نەوت، ئاڵتوون، یۆکسیت، خەڵوزی مسین، قوڕقوشم، فافۆم، ئاسن، مەنگەنیز.
کیشوەری ئەفریقا
دەستکاری- ژمارەی دەوڵەتەکان: ٥١ دەوڵەتی سەربەخۆ
- ڕووبەر: ۳۰،۲۵۶،۵۹۹ کم٢
- ژمارەی دانیشتوان: نزیکەی ۱میلیاردو ۲۵ ملیۆن کەس
- بەرزترین لوتکە: کلیمانگارۆ لە تەنزانیا (٥٨٩٥ م)
- درێژترین ڕووبار: نیل ٦٦٩٥کم
- گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: جەزایر (۲،۳۸۱،۷۴۱ کم٢)
- گەورەترین وڵاتی لەدانیشتواندا:نێجیریانزیکەی۲۰۱ملیۆنکەس
- گەورەترین شار: قاهیرە (١٢ ملیۆن کەس)
- گەورەترین وڵاتی لە ناردنی نەوتدا: لیبیا
- گەورەترین دوڕگە: ماداگاسکار (۵۸۷،۰۴۱ کم²)
- گرنگترین بەرهەمە کشتوکاڵیەکان:گەنم، گەنمەشامی، زەیتون، ترێ، قامیشی شەکر، خورما، ترشەمەنییەکان، پاقلەی سوودانی، مۆز، لۆکە، لاستیک.
- سەروەتە کانزایی وکانییەکان:بەترۆل، خەڵوز، ئاسن، مس، ئاڵتون، ئەڵماس، فۆسفات، کۆبالت، کرۆم، تەنەکە.
کیشوەری ئەوروپا
دەستکاری- ژمارەی دەوڵەتەکان: ٥٣ دەوڵەتی سەربەخۆ
- ڕووبەر: ١٠،٥٣١،٠٠١ کم٢
- ژمارەی دانیشتوان: ٩٠٠ ملیۆن کەس
- بەرزترین لوتکە: لوتکەی بڕوز (۵۶۴۲ م) لە زنجیر چیایی قەوقاز
- درێژترین ڕووبار: ڕووباری فەلجا ٣٦٨٨ کم و ئەڕژێتە دەریای کاسپیەنەوە.
- گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا:ئوکراینا (۶۰۳،۷۰۰کم٢)
- گەورەترین وڵاتی لە دانیشتواندا: ئاڵمانیا (٧٨ ملیۆن کەس)
- گەورەترین شار:پاریس (١٤ ملیۆن کەس)
- گەورەترین دوڕگە : بریتانیای مەزن (۲۱۸،۴۷۶ کم۲)
- گرنگترین بەرهەمە کشتوکاڵیەکان:گەنم، گەنمەشامی، جۆ، برنج، چەوەندەر، لۆکە، زەیتون، ترێ، ترشەمەنییەکان، تەختە.
- سەروەتە کانزایی وکانییەکان: بەترۆل، خەڵوز، نیکل، بۆکسیت، ئاسن، زینگ، مەنگەنیز، گۆگرد، قوڵڕقوشم، مس، جیوە.
کیشوەری ئەمریکای باکوور
دەستکاری- ژمارەی دەوڵەتەکان: ٣٧ دەوڵەتی سەربەخۆ
- ڕووبەر: ٢٤،٢٥٧،٠٠٠ کم٢
- ژمارەی دانیشتوان: ٥٠٠ ملیۆن کەس
- بەرزترین لوتکە: لوتکەی ماکنلی لە ئەلاسکا (٦١٩٣)م
- درێژترین ڕووبار: میسیسپی (۵،۹۶۹کم، لە ئەمریکا)
- گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: کەنەدا (٩،٩۷۰،۶۱٠ کم٢)
- گەورەترین دوڕگە: گرینلەند (۲،۱۷۵،۶۰۰کم² لە دانمارک)
- گرنگترین بەرهەمە کشتوکاڵیەکان: گەنم، گەنمەشامی، میوە، ترێ، (شۆڤان)، شەکر، قاوە، لۆکە، مۆز، تەختە.
- سەروەتە کانزایی وکانییەکان: پەترۆل، خەڵوز، نیکل، تەنەکە، گۆگرد، فۆسفات، بۆکسیت، مس، ئاسن، قوڕقوشم، زینگ، زیو، ئاڵتون.
کیشوەری ئەمریکای باشوور
دەستکاری- ژمارەی دەوڵەتەکان: ١٢ دەوڵەت
- ڕووبەر: ١٧،٨١٠،٠٠٠ کم٢
- ژمارەی دانیشتوان: ٣٠٠ ملیۆن کەس
- بەرزترین لوتکە: ئەکونگاجوا لە ئەرجەنتین (٦٩٦٠ کم)
- درێژترین ڕووبار: ئەمازۆن لە بەڕازیل (۶۵۱۶ کم)
- گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: بەڕازیل (۸،۵۴۷،۴۰۴ کم²)
- گەورەترین وڵاتی لە دانیشتواندا: بەڕازیل (١٥١ ملیۆن کەس)
- گەورەترین شار: بیوونس ئایرس (١٠ ملیۆن کەس)
- گەورەترین دوڕگە: تیرا دڵ فوئگۆ (۴۷،۰۰۰ کم²)
- گرنگترین بەرهەمە کشتوکاڵیەکان: مۆز، ترشەمەنییەکان، کەتان، قاوە، کاکاو، قامیشی شەکر، ترێ، گەنم، گەنمەشامی، لۆکە، لاستیک، تەختە.
- سەروەتە کانزایی وکانییەکان: پەترۆل، خەڵوز، ئەلەمنیۆم، زمیرد، ئەڵماس، بۆکسیت، مس، ئاسن، مەنگەنیز، زیو، ئاڵتون.
کیشوەری ئۆسترالیا یان ئۆقیانووسیا
دەستکاری- ژمارەی دەوڵەتەکان: یەک دەوڵەت (٣٢ ویلایەت)
- ڕووبەر: ۸،۵۱۴،۹۸۶ کم٢
- ژمارەی دانیشتوان: ۳۶ ملیۆن کەس
- بەرزترین لوتکە: لوتکەی جایا (۵،۰۲۹ م لە ئیندۆنزیا )
- درێژترین ڕووبار: مورای - دارلینگ (۳،۷۵۰کم لە ئوسترالیا)
- گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: ئوسترالیا ۷،۶۸۲،۳۰۰ کم٢
- گەورەترین شار: سیدنی لە ئوسترالیا (٤ ملیۆن کەس)
- گەورەترین دوڕگە: گینێی نوێ (۸۰۸،۵۱۰ کم²)
- گرنگترین بەرهەمە کشتوکاڵیەکان: ترێ، مۆز، سێو، قامیشی شەکر، گوێزی هیندی، گەنم، کاکاو، قاوە، تەختە، لاستیک
- سەروەتە کانزایی وکانییەکان: پەترۆل، خەڵوز، ئاڵتون، زیو، قوڕقوشم، زینگ، مس، نیکڵ.
ژێدەرەکان
دەستکاری- ^ نەبەز، جەمال؛ وشەنامەی ئێتیمۆلۆژیای زمانی کوردی؛ لاپەڕەکانی ١٩٤ و ٣٤٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کیشوەر تێدایە. |