پەڕەی سەرەکی بکەرەوە
وێنەی چینەکانی زەوی

زەویناسی (بە ئینگلیسی: Geology) زانست و توێژینەوەی ماکی خۆگر و تراوی پێکھێنەری جەستەی زەویە.زانستی زەویناسی کە ناسراوە بە (geoscience جیۆلۆجیا) لە کۆمەڵە زانستێک پێکھاتووە کە پەیوەستە بە توێژینەوە دەربارەی دروست بوونی زەوی و پێکھاتە و پەیوەندی بە گەردوون و گۆڕانکاریە بەردەوامەکان لە رێگەی کارتێکردنی فاکتەرە دەرەکی و ناوخۆییەکانەوە ، کە پەیوەستن بە گەڕئەستێرەی زەوی و چۆنیەتی دروست بوونی و پێکھاتە سەرەکیەکانی و دیاری خستن و شی کردنەوەی پێکھاتە سەرەکیەکانی جێلۆجی و بیرکاری ناخی زەوی.

جێگەی ئاماژە پێدانە لە کۆنەوە زۆرێک لە زانستەکانی تریان بەکارھێناوە بۆ زیاتر شارەزایی بوون لە زەوی و پێکھاتەکانی وەک : زانستی فیزیا و کیمیا و گەردوونناسی و بیرکاری و زانستی زیندەوەرزانی، ئەمەش لە پێناو گەیشتن بە ئامانجێکی زانستی لە چۆنیەتی دروست بوونی پێکھاتە چین چینەکانی زەوی بە ھەموو بەشەکانیەوە ، لە رێگەی دۆزینەوەی تەواوی ئەو مادانەی کە لە زەویدا ھەن ، وەک ( ئاسن و خەڵووز و نەوت و بەرد و ئاو و ھتد)

  • زانستی زەویناسی دابەش دەبێت بۆ :

داپۆشراوی زەویدەستکاری

داپۆشراوی زەوی (بە ئینگلیزی: Earth's spheres) یەکێکە لە بەشە سەرەکیەکانی پێکھاتەی زەوی کە باس لە چۆنیەتی و ئەو ماددانە دەکات کە بوونەتە ڕووپۆش و داپۆشینی زەوی کە زیاتر ئاشنامان دەکات بە چۆنیەتی و پێکھاتە سەرەکیەکانی ئەو بەشەی کە ڕووی زەوی داپۆشیوە و کاریگەریەکانی بۆ سەر ناخی زەوی.

  • ئەمەش پێک دێت لە :

جیۆلۆجیادەستکاری

زانستی دروست بوون و پێکھاتەی ھەسارەی زەوی، واتا باس لە چۆنیەتی دروست بوونی زەوی دەکات، زیاتر لە بوارەکانی: بەرد و توێکلی زەوی ) دەکۆلێتەوە، کە بە گرنگترین بوار لە بواری زەویناسی و روپۆشی ھەسارەی زەوى دادەنرێت.

جیۆدیسیادەستکاری

جیۆدیسیا(بە ئینگلیزی: Geodesya) یان جیۆفیزیا زیاتر کاردەکات لە پێناو لێکۆلینەوە دەربارەی ئەو ھۆکارو بابەتانەی کە پویەستن بە قەبارەی زەوی و شێوە بەھاوکاری پێوانە راستەوخۆیەکان و ئەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە توێکلی زەوی و ئەم دەستەواژەیە بەمانای دوو بەش دێت واتا: زەوی و دابەش بوون.

خۆڵ - قوڕدەستکاری

خۆڵ - قوڕ (بە ئینگلیزی: Pedology) پەیوەستە بە لێکۆلنەوە دەربارەی دروست بوون و گەشەکردنی خۆڵ و قوڕی پێکھاتەکانی زەوی بەتایبەتی لە چینی سەروی زەوی بە قولی ٣٠٠ کیلۆمیتر، ئەویش بۆ زیاتر ئاشنابوون بە پێکھاتەی مادەکانی وەک: ئاسن و ماددە ئەندامیەکان و ھەوا و گیراوەکانی خۆڵ و ماددەکانی قوڕ.

ھێلکاری زەریاکان یان زانستی ئاودەستکاری

 
ئاو ٧٠% زەوی دادەپۆشێت

ھێلکاری زەریاکان یان زانستی ئاو (بە ئینگلیزی: Hydrology) پەیوەستە بە لێکۆلینەوە دەربارەی ئاو و چۆنیەتی دابەش بوونی بەسەر ڕووی زەوی و دیاری کردنی تایبەتمەندەکان و سیفاتە سروشتیەکان و کیمیاویەکان و چۆنیەتی کارلێکی لەگەل زەوی و ژینگەدا.

بەشە بەستووەکاندەستکاری

بەشە بەستووەکان (بە ئینگلیزی: Glaciology) پەیوەستە بە لێکۆلینەوە دەربارەی بەشە بەستوەکانی زەوی. ئەمەش کارلێکێکە لە ئەنجامی دابەزینی پلەی گەرمی و کارلێکە ھەوایەکان و گازیەکان ئەم چینە پەیدادەبێت.

بەرگی ھەوادەستکاری

بەرگی ھەوا (بە ئینگلیزی: Atmospheriac)پەیوەستە بە لێکۆلینەوە دەربارەی بەرگە ھەوایی و گازیەکانی زەوی و کاریگەریان بۆ سەر گۆڕانکاریەکانی نێو زەوی و گۆڕانکاریەکانی ئاو ھەوای زەوی و ئەو فاکتەرانەی کاریگەریان ھەیە لەسەر بەردەوامی گۆڕانکاریەکان لە ھۆکارە فیزیایی و کیمیاویەکان.

ھێڵکاری پێکھاتەی زەویدەستکاری

ھێڵکاری پێکھاتەی زەوی (بە ئینگلیزی: Geomorphology‏) پەیوەستە بە لێکۆلینەوە دەربارەی پێکھاتە و چۆنیەتی دروست بوون و ھێڵکاری زەوی وە ھەروەھا ( چیاکان و دەشت و بیابان و دۆڵ و شیو و ...ھتد ) و ھۆکارەکانی کارتێکردن بۆ دروست بوونی و گۆڕانکاریەکانیان و ئەو ماددانەی کە لە پێکھاتن بەشداریان کردووە.

لقە پەیوەستەکانی تر بە زانستی زەویناسیدەستکاری

وەکوو ھەر زانستێکی تر زەویناسی لە کۆمەڵێک زانستی بچووک تر پێک ھاتووە کە ئەمانەی لێرەدا باس دەکرێن ھەندێکن لە ئەم زانستانە:

زانستی ماددەکاندەستکاری

زانستی ماددەکان (بە ئینگلیزی: mineralogy) تایبەتە بە لێکۆلینەوە دەربارەی ماددە پێکھاتوەکانی زەوی و سروشتیان و گۆڕانکاریەکان و کاریگەریان بۆ سەر چینی زەوی و تایبەتمەندیەکانیان ، ئەمەش بە کاریگەری ھەبوونی فاکتەرە کیمیاوی و فیزیاییەکانی سروشتی و ھەڵکەوتنی جوگرافیایان لە زەوی ، ئەم ماددانەش وەک :

زانستی بەرددەستکاری

زانستی بەرد (بە ئینگلیزی: petrology) بەرد پەیوەستە بە دیاری کردنی جۆرەکانی بەرد و دابەش بوونیان و ھۆکارەکان کە کاریگەریان ھەیە لەسەر ئەم بەردانە و چۆنیەتی دروست بوون و گەشەکردنیان و چۆنیەتی پەیوەست بوونیان لە رێگەی کارلێکە موگناتیسیەکانی ناوخۆی زەوی.

جیۆلۆجیای بیناییدەستکاری

جیۆلۆجیای بینایی (بە ئینگلیزی: structural geology) پەیوەستە بە لێکۆلینەوە دەربارەی پێکھاتەی بنیاتی توێکلی زەوی و ئەو ھۆکارانەی کە کاریگەریان ھەیە لەسەری بەتایبەتی ھۆکارە دەرەکی و ناوخۆیەکان.

جیۆفیزیادەستکاری

جیۆفیزیا (بە ئینگلیزی:geophysics) پەیوەستە بە لێکۆلینەوە دەربارەی چینەکانی ژێرەوەی زەوی و پێکھاتەی چینەکان و ڕێکخستن و ھۆکارەکانی کە بەردەوام کارلێکی لەگەڵ دەکەن.

جیۆلۆجیای فیزیاییدەستکاری

جیۆلۆجیای فیزیایی (بە ئینگلیزی: physical geology) پەیوەستە بە لێکۆڵینەوە دەربارەی ڕووخساری سروشتی زەوی و پێکھاتەکانی سەر ڕووی زەوی. دیاری کردنی تایبەتمەندیە فیزیاییەکانی بەرد و ناھاوڕێکیەکانی نێوان ھێزی ھەوا و زەوی و تایبەتمەندیە موگناتیسیەکانی زەوی و بەرگری کارەبایی و پێکەوەبەستن لەگەڵ زەوی و ماددە سروشتیەکانی. لەم رێگەیەوە دەتوانرێت پێکھاتەکانی زەوی کە پەیوەستن بە فیزیا دیاری بکرێت :

زانستی بومەلەرزەکاندەستکاری

ئەمە بەشێکی لاوەکیە کە پەیوەستە بە زانستی جیۆفیزیا و کاردەکات لە پێناو لێکۆڵینەوە دەربارەی پەیدابوونی بومەلەرزە و جوڵەی زەوی لەم کاتانەدا کاریگەریەکانی بۆ سەر زەوی و ناوەوەی زەوی و ئەو فاکتەرانەی کە دەبنە دروست بوونی بومەلەرزە.

زانستی چینەکانی زەویدەستکاری

ئەم زانستە لێکۆڵینەوە دەکات دەربارەی یاسا و بنەماکانی چینەکانی زەوی چۆنیەتی دابەش بوونیان و ئەو ھۆکارانەی کاریگەریان ھەیە لەسەر گۆڕینی چین و ڕووخساری چینەکان و گۆڕانکاریە بەردەوامەکانی تر کە بەردەوام کاریان تێدەکەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سروشتی بگۆڕێن.بەڵام چینە کانی زەوی بەھۆی بارانەوە تەر دەبن وە کە خۆریان پی دەکەوێ وشک دەبنەوە.

جیۆ کیمیادەستکاری

تایبەتە بە بوارەکانی لێکۆلینەوە دەربارەی پێکھاتەی بەرد و مادەکانی زەوی لە رووی کیمیاویە . دابەش بوونیان بەسەر توێکلی زەوی و دیاری کردنی جۆرەکانیان و ھەبوونی رێژەی ماددەکان لە نێو یەکتری و شوێنە جیاوازیەکانیان لە توێکلی زەویدا.

سەرچاوەکاندەستکاری