ھەوا بریتییە لە گازێکی خاوێن، کە شتە زیندووەکانی لە ناودا دەژیێت و بە ھۆیەوە ھەناسە دەدەن. ھەوا شێوە و قەبارەیەکی پێناسەنەکراوی ھەیە، ھەروەھا ھیچ ڕەنگ و بۆنێکی نییە، بەڵام کێش و بارستایی ھەیە. ھەوا بووەتە ھۆی دروستبوونی پەستانی بەرگەھەوا. ھەوا لە بۆشاییی ئاسماندا بوونی نییە.

هەوای دەوروبەری زەوی لە بۆشاییەوە بە ڕەنگی ئاوی خۆی پیشان دەدات

ھەوا تێکەڵێکە لە نایترۆجین (٧٨٫٠٣٪) و ئۆکسجین (٢٠٫٩٩٪) و ئارگۆن (٠٫٩٤٪) و دوانۆکسیدی کاربۆن (٠٫٠٣٪) و ھایدرۆجین (٠٫٠١٪) و نیۆن (٠٫٠٠١٢٣٪) و ھیلیۆم (٠٫٠٠٠٤٪) و کریپتۆن (٠٫٠٠٠٠٥٪) و زێنۆن (٠٫٠٠٠٠٠٦٪) و لەگەڵ بڕێکی کەمی چەند شتی تر.

مرۆڤ و گیانلەبەران پێویستییان بە ئۆکسجینە بۆ ژیان کە بەشێکە لە ھەوا، لە نێو لەشی مرۆڤدا، سییەکان ئۆکسجین بۆ خوێن دەگوازنەوە و دوانۆکسیدی کاربۆنیش دەکەنە ھەوای دەرەوە، ڕووەکەکان پێویستیان بە دوانۆکسیدی کاربۆنە بۆ ژیان و ئۆکسجینیش دەکەنە دەرەوە.

با دەتوانێت ھەوا بجوولێنێت. ھەوا دەتوانرێت پیس بکرێت بەھۆی چەند گازێکەوە وەکوو ئۆزۆن و یەکۆکسیدی کاربۆن و بەھۆی جگەرەکێشان و خۆڵەمێش. ھەندێک باوەڕ پێیان وایە ئەم پیسبوونە یەکێکە لە ھۆکارەکانی دیاردەی گەرمبوونی جیھانی.

سەرچاوە دەستکاری

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی