خوێن
خوێن یان خین[١] (بە ئینگلیزی: Blood)[٢] بەستەرە شانەیەکی شلە کە لە ناو لولەخوێنیەکانی لەشی مرۆڤدا بە ھۆی کاریگەری پۆمپی دڵەوە دەگەڕێت. ئەرکی سەرەکی ئەم تەوشە ئەوەیە کە ئۆکسجین کە سووتەمەنی ڕەسەنی خانەکانە، بە دەستیان بگەیێنێت و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە پاشەڕۆی ئەم مێتابۆلیسمەیە لە خانەکە دوور دەخاتەوە. خوێن لەبەشێکی شل پێکدێت کە پلازمایە (%٥٥ی قەبارەی خوێنە) بەشەکەی دیکەشی خانەکانی خرۆکەی سوور و خرۆکەی سپی و پەرەکانی خوێنە (%٤٥) لەشی مرۆڤێکی پێگەیشتوو نزیکەی ٤–٥ لیتر خوێنی تێدایە هەر لیترێکیش دوو بتڵ خوێنە .

ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
خانەکانی خوێن
دەستکاری- خرۆکەی سوور
- خرۆکەی سپی
- نۆترۆفیلەکان
- بازۆفیلەکان
- مۆنۆسیتەکان
- ماکرۆفاژەکان
- لەنفۆسیتەکان
- لەنفۆسیتی بی
- لەنفۆسیتی تی
- کۆمەڵەی تی
- بکوژە خانەی تی
- پلاتێلێت
بنەماکانی خوێن (مادەکانی ناو خووێن)
دەستکاریلە ناو خوێن دا ھەندێک ماددەی گووناگوون ھەن کە ھەرکام لەم بنەمانە ئەرکی خۆیان ھەیە و یان بەرھەمی ئەرکێکن کە ڕژاونەتە ناو خوێن. بۆ نموونە دەتوانین ئەم بنەمانە ناو ببەین:
- ئوکسجین
- دوانە ئۆکسیدی کاربۆن
- گلۆکۆز
- ترشە چەوری
- ئەو بنەمانەی بۆ گیرسانەوەی خوێن پێویستن وەکو:
- فاکتۆری ١٣٬١٢٬١١٬١٠٬٩٬٨٬٧٬٥٬٣
- ترۆمبۆپلاستین، ترۆمبین
- ڤیتامین k
- فایبرین، فایبرینۆجین
- ھۆرمۆنەکان
- تری گلیسرید
- کۆلێستڕۆڵ
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «خین»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.
- ^ «What are Platelets and Why are They Important?». www.hopkinsmedicine.org (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە خوێن تێدایە.
بڕوانە خوێن لە ویکیفەرھەنگ، ویکیفەرھەنگی ئازاد.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە خوێن تێدایە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- Blood on In Our Time at the BBC
ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |