ئۆزۆن
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئۆزۆن گازێکی رەنگ شینە پێک دێت لە سێ گەردیلەی ئؤکسجین، شێوگە کیمیاییەکەی(O3)یە.
چینی ئۆزۆن
دەستکاریچینێکی سروشتیە دەوری گۆی زەوی داوە دەکەوێتە ناو چینی ستراتوسفیر پەیدا دەبێ لە کارلێکی نێوان گەریلەی ئؤکسجینی لە گەلَ گەردی ئۆکسجین. ئۆزۆن بۆماوەیەکی زۆر نامێنێتەوە شیدەبێتەوە بە ھۆی کارلێکی لەگەڵ تیشکی سەروی بنەوشەیی دەگۆرێ بۆ گەردی ئۆکسجین. وە بە زنجیرە گؤرانکاریەک دوبارە دە گۆڕێتەوە بؤ گازی ئۆزۆن. سودەکانی گازی ئۆزۆن لە بەرەبەیاناندا ئەو گازە هەیە و سودێکی زۆری هەیە بۆ چالاك بوونی مرۆڤ لە ڕۆژەکەیدا
جۆرەکانی ئۆزۆن
دەستکاریئۆزۆنی چینی سەرەوە
دەستکاریگازی ئۆزۆنە کە لە چینە بەرزەکان بەرگە ھەوا دروست دەبێت پاریَزگاری لە ھاتنە ناوە وەیتیشکە زیان بەخشەکان دەکات کە لە خۆرەوە دەگەنە سەر زەوی وەک تیشکی سەرووی بنەوشەیی، ئەگەر ئەو چینە نەبوایە ئەوا رێژەی زۆر لە تیشکی (UV) دەھاتەسەر زەوی زیانی بۆ رووەک، گیانەوەران وە مرۆڤ ھەبوو
ئۆزۆنی چینی خوارەوە
دەستکاریئەو ئۆزۆنەیە کە لە چینی خوارەوەی بەرگە ھەوا دروست دەبێ بە ھۆی پیس بوونی ژینگە کە بە ھۆکارەکانی سرواشتی وەک (گرکانەکان، سوتانی دارستانەکان...) وە ھۆکاری مرۆیی وەک (دوکەلی کارگەکان، ئوتومبێل کە گازی NO وە CO تێدایە، ماددەی کیمیاییەکان) لەگەڵ ئەو برە کەمەی (UV) کە لە خۆرەوە دێ کارلێک دەکەن. کاریگەری خراپ بۆ رووەک، گیانەوەران، مرۆڤ پیدادەکەن. زیانەکانی وەک ترشە باران وە پەنگ خواردنی گەرمی لێ پیدادەبێ.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆزۆن تێدایە. |