شین
شین یان کەوە[١] ڕەنگی ئاسمانی بێھەور و زەریای قووڵە. لە شەبەنگدا، شین دەکەوێتە نێوان بنەوش و سەوزەوە. درێژیی شەپۆلی ڕەنگی شین دەگاتە ٤٥٠ تا ٤٩٥ نانۆمەتر، لەرەی شەپۆلیشی ~٦٧٠ تا ٦١٠ تێراھێرتزە.
سایکۆلۆژیای ڕەنگی شین
دەستکاریشین ڕەنگی ئاسمانە و، ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئاسوودەییی ڕۆح و دەروون. بۆ ژووری خەوتن لە ڕەنگی شین سوود وەردەگیرێ، چونکە دەبێتە ھۆی کۆنترۆڵکردن و لەبەینبردنی خەمۆکی و دڵتەنگی.هەروەها ڕەنگی شین لە جلی نەخۆشخانەکان بەکاردەهێنرێت چونکە ئارامی بە مێشکی نەخۆش و دکتۆران دەبەخشێت. تازەباوناسان ئاوەھا ئامۆژگاریی ئەو خاوەن پیشە و کارانە دەکەن کە دەیانەوێت کارمەندی تازە دابمەزرێنن کە باشتر وایە ئەو جێگەیەی کە بەرنامە و پرۆگرامی کارەکەیان بۆ ڕوون و شرۆڤە دەکەنەوە، ڕەنگی شین بێت، چونکە ھێما و نیشانەی ڕاستگۆیی و ڕاستبێژییە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «کەوە»، فەرھەنگی شێخانی، عەبدولوەھاب شێخانی (کوردی بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١.
- ویکیپیدیای ئینگلیزی
- سایکۆلۆژیای ڕەنگ، کاریگەریی ڕەنگەکان لەسەر مێشک – پەرچڤەی: سمیە ساعی – وەرگێڕانی: عومەر ھەڵەبجەیی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شین تێدایە. |