ئاو
ئاو ماددەیەکی بێ بۆن و رەنگ و تامی کیمیایییە، ئاو یەکێکە لە گرنگترین ڕەگەزە سەرەکی و پێویستەکان بۆ ژیان لەسەر هەسارەی زەوی کە پێکهاتوە لە چوار بەرگی سەرەکی (١-بەرگی گازی ٢-بەرگی ئاوی ٣-بەرگی ڕووەکی و ئاژەڵی ٤-بەرگی بەردین) لە دوای هەوا ئاو زۆرترین بلاوبونەوەی هەیە لەسەر زەوی کە بە H2O ھێما دەکرێت. یەک مۆڵگە لە ئاو پێک دێت لە گەردێک ئۆکسجینێک و دوو گەرد لە ھایدرۆجین کە بە بەندی ھاوبەش پێکەوە بەستراون. ئاو شل دەبێت لە پەستان و پلەی گەرمیەکی دیاریکراودا، لە سروشتدا بارودۆخی ئاو لە سێ دۆخەکەیدا (شلی و ڕەقی و گازی) دەگۆڕێت بەردەوام بەهۆی وزەی تیشکی خۆرەوە دەگۆڕێت کە بە (سوڕی ئاو) دەناسرێت، بڵاوبونەوەی ئاو لە زەویدا خۆی لە زەریا و دەریا و ناوچە بەستەڵەکیەکان و دەریاچە و ڕوبار و ئاوی نێو خاک و ژێر زەوی و بە شێوەی هەڵمی ئاو لە بەرگە گازدا...دیکە دەبینێتەوە بەڵام لەسەر زەوی زۆرتر بەشێوەی ڕەق، سەھۆڵبەند و بەشێوەی گاز ھەیە. ئاو ٧٠٫٩٪ ی ڕووی زەوی دادەپۆشێت.[١]

لەمرۆڤدا، ھەموو خانەکانی لەش لە سەرەوە تا سەری پەنجەکانمان پێویستی بە ئاوە بۆ بەردەوامبوونی ژیان، لەشی مرۆڤ نزیکەی ٢/٣ (دوو لەسەر سێ)ی پێکھاتەکەی ئاوە، ئەندامێکی وەک مێشک ئاو ٩٠٪ ی پێکدەھێنێت، بۆیە ئەگەر ئاوی پێویست نەگاتە مێشک و ئەندامەکانی تر، ئەوا لەش ناتوانێت کارەکانی خۆی بەباشی بەڕێوە بەرێت، ئەگەر ھاوسەنگی ڕێژەی ئاو لە لەشدا ڕانەگیرێت ئەوا زیان و ئازار بەلەش دەگەیەنێت. کاتێک مرۆڤ ماسوولکەکانی لەشی بەکار دەھێنێت، بڕێکی زۆر ئاو بەکار دەھێنێت و ونی دەکات، تەنھا لە جووڵەی ئاسایی ڕۆژانەی ماسوولکەکاندا دوو کووپ ئاو بەکار دەھێنێت، کرداری ھەناسەدانی ئاسایی مرۆڤ ڕۆژانە نزیکەی ٣–٤ کووپ ئاو لە لەش دەکاتە دەرەوە، سەر باری ئەوەی کە ڕێژەیەکی زۆری ئاو بە پاشەڕۆ و ئارەقکردنەوە دەکرێتە دەرەوە.
ئاو لە لەشی مرۆڤدا دەستکاری
ئاو لە لەشدا ڕۆڵی بنەڕەتی ھەیە:
- شێدارکردنی ھەوا لە سییەکاندا بۆ ڕاگرتنی سەلامەتی سییەکان.
- یارمەتیدانی مێتابۆلیسمی لەش.
- سەقامگیرکردنی گەرمای لەش لە ئاستێکی جێگیردا.
- پاکردنەوەی لەش لە ماددە زیانبەخشەکان.
سوود و بەکارھێنانەکانی دەستکاری
خواردنەوەی ئاو دەستکاری
خواردنەوەی ئاو بە ڕێژەی پێویست کۆمەڵێک سوودی زۆری ھەیە کە گرنگە ھەموومان بزانین تا بەردەوام ڕێژەی ئاوی پێویست بخۆینەوە:
- خواردنەوەی ئاو دەبێتە ھۆی دابەزاندنی کێش، چونکە یارمەتی شۆردنەوەی لەش دەدات لە پاشماوەی ھەرسکردنی چەوری، ئاو ھیچ وزەیەکی تێدا نییە کە ئەمەش دەبێتە ھۆی بەکارھێنانی چەوری لەش، خواردنەوەی ئاو برسێتی کەم دەکاتەوە و دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن.
- زۆربەی کات ژانەسەر بەھۆی کەمیی ڕێژەی ئاوەوەیە لە لەشدا، بۆیە خواردنەوەی ئاو ھۆیەکە بۆ چارەسەری ژانەسەر بە شێوەیەکی سروشتی، گرنگە پێش ئەوەی بیر لە بەکارھێنانی دەرمانی ئازارشکێن بکەینەوە، ئاو بخۆینەوە.
- ئاو دەبێتە ھۆی شێداری پێست بەم ھۆیەش پێکھاتە لاستیکییەکەی پێست دەپارێزێت و ڕێگری دەکات لە چرچبوون و وشکبوونەوە.
- چالاکی دەبەخشێتە لەش بەھۆی چالاکردنی مێشک و یارمەتیدانی ماسوولکەکان.
- ئەو کەسانەی کە وەرزش دەکەن پێویستە ڕێژەی پێویست ئاو بخۆنەوە بە شێوەیەکی ھێمنانە تا یارمەتیی ماسوولکەکان بدات و گرژبوون و ڕەقبوونی ماسوولکە کەمبکاتەوە بەھۆی گواستنەوەی خۆراک و ئۆکسجین بۆ ماسوولکەکان و ڕزگارکردنی ماسوولکەکان لە پاشەڕۆ خۆراکییەکان.
- خواردنەوەی ئاو جگە لەکاتی خواردن، یارمەتیدەرە لە کرداری ھەرس و دورکەوتنەوە لە قەبزی و زیادکردنی جووڵەی ڕیخۆڵەکان، بە پێچەوانەوە زۆر ئاو خواردنەوە لەکاتی نان خواردندا دەبێتە ھۆی ڕێگری لە کرداری ھەرس بەھۆی دابەزاندنی ترشێتی گەدە و ھەڵاوسانی.
زۆر خواردنەوەی ئاو دەستکاری
خواردنەوەی ئاو بەڕێژەیەکی زۆر لەسەریەک، دەبێتە ھۆی ژەھراویبوون بە ئاو (بە ئینگلیزی:Water Intoxication)، بە تایبەتی لە منداڵی ساوادا کە ڕێژەیەکی زۆر ئاو لەگەڵ شیر وەردەگرێت (کاتێک کە شیری زۆر ڕوونی پێدەدرێت)یا لەکاتی کەشوھەوای گەرم خواردنەوەی لەسەریەکی ئاو، ئەمەش دەبێتە ھۆی ھەڵاوسانی خانەکانی لەش و کەمبوونەوەی خەستی خوێن و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن بەھۆی زیادبوونی قەبارەی خوێنەوە.
دۆخەکانی ئاو دەستکاری
ئاو لەسێ دۆخی جیادا ھەیە: