بەخێربێن

خواردنەوە بریتییە لە ھەر جۆرە شلەیەک کە بەمەبەستی خواردنەوەی مرۆڤ بەکاربێت. لەگەڵ سوودی وەک ئامرازێکی تێرکردنی تینوویەتی، خواردنەوە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە کولتووری مرۆڤ. ھەندێک لە جۆرە باوەکانی خواردنەوە بریتین لە ئاو، شەربەت، شیر، چا، قاوە، و چوکلێتی گەرم. ھەروەھا خواردنەوە کحوولییەکان وەک مەی و بیرە. ئەمانە لەناو کولتووری مرۆڤایەتیدا بووە بەدرێژایی زیاتر لە ٨٠٠٠ ساڵ.

کاتێک مرۆڤ وشک دەبێتەوە (ئاو کەم دەکات لە گیانیدا) ئەوا ھەست بە تینوویەتی دەکات. ئەم کەمیی شلەیە دەبێتە ھۆی ھەستێکی نەژادییانە بۆ خواردنەوەی خواردنەوەیەک. تینوویەتی لەلایەن ژێرلانکەوە ڕێکدەخرێت وەک کاردانەوەیەک بۆ ئاستی ئەلیکترۆلیتی لەش، ھەروەھا وەک کاردانەوەیەک بۆ گۆڕانی قەبارەی خوێنی ئاڵوگۆڕکراو.


ھەنووکە ١٦ وتار لە دەروازەی خواردنەوەدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو

قاوە (بە ئینگلیزی: Coffee) خواردنەوەیەکی دەمکراوە کە لە دانەی قاوەی برژێنراو دروستدەکرێت، کە دەنکی بەری جۆری تایبەتی کۆفیان. کاتێک بەرەکانی قاوە لە ڕەنگی سەوزەوە دەگۆڕێن بۆ سوورێکی تۆخ – کاتێک دەگەیێت – دەدوورێنەوە، پاکدەکرێنەوە، و وشکدەکرێنەوە. دەنکە وشکراوەکانی قاوە بە پلەی جیاواز دەبرژێنرێن، بەپێی تامی خوازراو. دانە برژاوەکان دەھاڕدرێن و دەم دەکرێن بە ئاوێکی کوڵھاتوو بۆ دروستکردنی خواردنەوەی قاوە. قاوە تاریکە، تاڵە، کەمێک ترشاوییە و کاریگەریی وریاکەرەوەی ھەیە لەسەر مرۆڤەکان، بەھۆی کافاینەکەی کە تێیدایە.[٣] یەکێک لە بەناوبانگترین خواردنەوەکانە لە جیھاندا، و دەتوانرێت بە چەندان شێواز ئامادەبکرێت (وەک ئێسپرێسۆ، پرێسی فەڕەنسی، کافێ لاتێ، یان قاوەی قوتووکراوی دەمکراو). بە زۆری بە گەرمی ئامادەدەکرێت، بەڵام قاوەی ساردبووەوە و سەھۆڵاویش دەکرێت. شەکر، جێگرەوەی شەکر، شیر، یان کرێم زۆرجار بەکاردێن بۆ کەمکردنەوەی تامە تاڵەکەی.

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

یەکێک لە بەناوباگترین خواردنەوەکان کە بریتییە لە چا

وتاری پەیوەندیدار

پێپسی (بە ئینگلیزی: Pepsi) خواردنەوەیەکی گازیە لەبەرھەم ھێنانی ھاوبەشگای پیپسیکۆی جیھانییە (PepsiCo). بۆیەکەم جار لە ساڵی ۱٨۹۳ یەکەم بەرھەمەکانی کەوتە بازاڕەوە لەگەڵ ھەریەکە لەجۆرەکانی تری بەرھەمی ھاوبەشگاکە وەک مێرندا و سێڤن ئاپ، لەگەڵ ھەندێ لە خواردنی خێڕای وەک کاڵسناکس، بەرھەمەکانی پیپسی لەسەرانسەری جیھان بەربڵاوە بەڵام لەھەر وڵاتە و بە ئاستێک لە ڕووی درووستی و باشیەکەیەوە. لە ئەنزیمی پیپسین وەرگیراوە، ئەنزیمێکی ھەرس کەرە، لەبەر ئەوەش کە سەرتای خستنە بازاڕی تەنھا لەم پێکھاتەیە پێک ھاتبوو، ناوی ئەنزیمی پیپسینیش لە بنەڕەت دا وشەیەکی یۆنانیە بە واتای ھەڕس دێت.

زیاتر...

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان