بوومەلەرزە
(لە بومەلەرزەەوە ڕەوانە کراوە)
بوومەلەرزە یان زەمین لەرزە (بە ئینگلیزی: Earthquake) بە لەرزینی کتوپڕی دەریا، بن زەوی یان سەر زەوی، دەڵێن کە لە چینی دەرەوەی زەوی ڕوودەدات. زۆرینەی ڕووداوەکانی بوومەلەرزەکان لەسەرەخۆن و لاوازن، بۆیە لای مرۆڤەکان بە مەترسییەکی مەزن داناندرێت. بەلام ھەندێک لە بوومەلەرزەکان دەگەنە ئەو ڕادەیە کە زەرەر و زیانێکی مەزن بە مرۆڤ و ماڵ و دەزگاکانیان بگەینن. لە بوومەلەرزەگەلی بەھێزدا تا چەند ڕۆژ ئۆپراسیۆنی گەڕوەدوایی و نەجات بەڕێوە دەچێت.
بوومەلەرزە | |
---|---|
![]() | |
لقی | کارەساتی سروشتی، geologic activity، quake |
ھۆکار | درز |
دەبێتە ھۆکاری | خزانی زەوی، تسۆنامی، soil liquefaction |
Measurement scale | Richter scale |
Handled, mitigated, or managed by | earthquake warning system |
بەھێزیی بوومەلەرزە دەستکاری
بەھێزیی بوومەلەرزەیەک نیشانەیەکە بۆ ئەوەی کە ئەو بوومەلەرزەیە چەندە وزەی لە خۆوە داوەتە دەرێ. بەھێزی بوومەلەرزەکان بە ئامێری ڕێختەر ئەندازە دەکرێت.
تایبەتمەندییەکانی بوومەلەرزە دەستکاری
یەکێ لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی بوومەلەرزە ئەو شەپۆلانەیە کە لە خۆی دەری دەکا. گرنگترینی ئەم شەپۆلانە شەپۆلی پی و شەپۆلی ئێسن.
سەرچاوەکان دەستکاری
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Earthquake»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١ی ئایاری ٢٠٢٣.